حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌رمناڵان ڕوەو هه‌ڵكشانە – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌رمناڵان ڕوەو هه‌ڵكشانە

حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌رمناڵان ڕوەو هه‌ڵكشانە

ڕۆژان محەمەد ڕه‌شید محەمەد

ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌رمناڵان یه‌كێكه‌ له‌و دۆسیانه‌ی له‌ زۆرێك له‌دادگاكاندا تۆماركراوه‌,ئه‌م دۆسیه‌یه‌ ڕاچڵه‌كێنترین دۆسیه‌یه‌ بۆ تاكی كورد,به‌ ئه‌و پێیه‌ی حاڵه‌تێكی نامۆیه‌,به‌نیسبه‌ت كۆمه‌ڵگایی كوردیه‌وه‌,هه‌رچه‌نده‌ زۆربوونی ئه‌م حاڵه‌ته‌ خه‌ریكه‌ شۆك هێنه‌ریه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌شێك له‌ حاڵه‌كانی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌رمناڵ به‌ نهێنی هێلراوته‌وه‌,ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ داخراوی كۆمه‌ڵگای كوردیه‌وه‌ هه‌یه‌,ئه‌م به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ش وایكردووه‌ هه‌نگاوی ئه‌وتۆ به‌ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌گیرێت.
په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكی كوردسان ئه‌و ژینگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت خێزان نه‌یتوانیوه‌ منداڵێكی هۆشیار و ته‌ندروست په‌روه‌رده‌ بكات,بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كان به‌ده‌نگ بێت,بۆیه‌ دواجار ئه‌ومناڵانه‌ی ده‌ست درێژی ده‌كرێته‌ سه‌ریان تۆشی ده‌یان گرفتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن و دواجار چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ش ئاسایی نابێت.
هه‌رچه‌نده‌ دۆسیه‌كانی ده‌ستدرێژی تاڕاده‌یه‌ك دوسیه‌ی نهێنین وئاماركردنیان ئه‌سته‌مه‌,به‌ڵام بێگۆمان ڕێژه‌كه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌,زۆربه‌ی دۆسیه‌كان به‌ نهێنی ماونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت بابه‌تی ده‌ست درێژیكردنه‌ سه‌ر مناڵان.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر كوڕێكی (10) ساڵان له‌ هه‌لێر له‌ڵایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه‌یه‌وه‌ یان ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر مناڵه‌ ساواكه‌ی دهۆك دواتر كوشتنیشی له‌ڵایه‌ن هه‌رزه‌كارێكه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژیكردنه‌ دوو خوشك له‌ڵایه‌ن باوكیه‌وه‌ ئه‌م ڕووداوانه‌سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی ڕاچه‌ڵه‌كاند كرد,به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ به‌شێك له‌ده‌ست درێژیكاران سزانادرێن.
زۆر حاڵه‌تی تری ده‌ستدرێژی شۆك هێنه‌ره‌ تۆماركراون وه‌كو ده‌ستدرێژی خوشك له‌ڵایه‌ن براو ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچ له‌ڵایه‌ن باوكه‌وه‌,یان زۆر حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراون كه‌ كوژاوه‌كه‌ پێش كوژرانی ده‌ستدرێژیشی كراوه‌ته‌سه‌ر,ئه‌گه‌رچی به‌شی پێویست له‌ به‌دواچوونی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه‌و سزادانیان كاری پێویست نه‌كراوه‌,هاوكات ئه‌وه‌ی كه‌ مایه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوربانییه‌كان جارێكی تریش ده‌بنه‌وه‌ به‌ قوربانی واتا ئه‌وانه‌ی ده‌سدرێژیان ئه‌كرێته‌ سه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ زیانی جه‌سته‌ی و ده‌رونیان پێده‌گات به‌ڵكو له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌,ده‌بنه‌ مایه‌ی ڕه‌خنه‌و سوكایه‌تی پێكردنوو,به‌كه‌م سه‌یركردن,پێموایه‌ ده‌موده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت وڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر و كه‌ ئه‌ویش هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌,چوونكه‌ شاردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی په‌یوه‌ندی به‌ ناهۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌,كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگا له‌ئه‌م نه‌ریته‌ دابماڵرێت,بۆ داماڵینی كۆمه‌ڵگایش پێویسته‌ بوێربین,له‌ خستنه‌ڕووی كێشه‌كه‌و هاوكاتیش جیدی بین له‌ ڕاگه‌یاندنی تاوانباران و قوربانیه‌كانیش له‌بری ئه‌وه‌ی ببینه‌ لۆمه‌ كارێك بكه‌ین به‌شێك له‌كاریگه‌ری تاوانه‌كه‌ی كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

من جه‌لال عوسمان عه‌لی، ناسراو به ‌مامۆستا جه‌لالی رێكخراوه‌كان، كاندیدی ...