*خوێندنه‌وه‌ی كتێب : دلاوه‌ر عوسمان
*ناوی كتێب : رۆژنامه‌نوسیی لۆكاڵی ( رانیه 1991 – 2015 )
*بابه‌ت : توێژینه‌وه
*نووسه‌ر : د.هێرش ره‌سوڵ – ئاراز ره‌مه‌زان
*قه‌باره‌ی كتێب : بووكلیت ( 20,6×11 سم ) – ژماره‌ی لاپه‌ڕه : ( 80 )
*چاپی یه‌كه‌م – چاپخانه‌ی پیره‌مێرد
*تیراژ : 1000 دانه
*ساڵ و شوێنی چاپ : 2018 – سلێمانی
*له بڵاوكراوه‌كانی رۆژنامه‌ی ((كوردستانی نوێ))
دیاره رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌ك كه‌ناڵێكی گرنگی راگه‌یاندن له‌نێو ماسمیدیا ( واته راگه‌یاندنی به‌كۆمه‌ل) له‌رووی مێژووییه‌وه له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئه‌لیكتڕۆنیی كۆنتره و زیده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بڵێین رۆژنامه‌گه‌ریی شاده‌ماری ماسمیدیایه چونكه بڕبڕه‌ی سه‌ره‌كیی كاری هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن پێك ده‌هێنێت . رۆژنامه‌نووسیی واته راگه‌یاندنی نووسراو یان دروستتر چاپكراو جا چ به‌شێوه باوه‌كه‌ی بێت واته كاغه‌زیی و چ به‌شێوه‌ی هاوته‌ریبه سه‌رده‌میه‌كه‌ی بێت كه شێوه‌ی ئهلیكتڕۆنییه واته سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌میشه بایه‌خ وگرنگیی خۆی هه‌بووه چ له‌رووی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری و چ له رووی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆجوون و شرۆڤه به‌تایبه‌تی بۆ سه‌رده‌می ئێستا له‌بواری دووه‌مدا كه‌ناڵه‌كانی دیكه ناتوانن شان له شانی بده‌ن .
بێگومان سنووری جوگرافیی وایكردووه رۆژنامه‌نووسیی پۆلێن ببێت به‌سه‌ر نێوده‌وله‌تی و نیشتمانی و لۆكاڵی ( واته ناوچه‌یی) كه‌بریتییه له‌و بڵاوكراوه رۆژنامهنووسییانهی له‌ناوچه‌یه‌كی وڵاتێكدا ده‌رده‌چن و بڵاوده‌بنه‌وه .
له‌كوردستانی باشووری خۆماندا به‌تایبه‌تی له به‌شه خۆبهڕێوهبهرییهكهی واته هه‌رێمی كوردستان , قه‌زای رانیه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی یه‌كێكه له و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی غه‌یری ناوه‌ندی پارێزگاكان كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوكراوه‌ی رۆژنامه‌نووسیی له كاروانی رۆژنامه‌نووسیی كوردییدا تێدا ده‌رچووه به تایبه‌تی له‌دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری (1991) دا كهچهخماخهكهی له (5) ی ئاداری ئه‌و ساڵه له رانیه‌ی سه‌نته‌ری ده‌ڤه‌ری بیتوێن ده‌ستی پێكرد و ئه‌وه بوو رانیه ناسناوی (( ده‌روازه‌ی راپه‌رین)) ی بۆخۆی تۆماركرد .
له‌م بواره‌شدا وه‌ك هه‌وڵێكی ئه‌كادیمیی بۆ ئاشنابوون به رۆژنامه‌نووسیی لۆكاڵی له رانیه‌دا , له‌نامیلكه‌یه‌كی چاپكراودا له‌سه‌ر ئه‌ركی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ,د.هێرش ره‌سوڵ و ئاراز ره‌مه‌زان به هاوبه‌شی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی رۆژنامه‌نووسیی لۆكاڵی له رانیه كردووه كه ماوه‌ی زه‌مه‌نیی یه‌ك چاره‌كه سه‌ده واته له (1991) وه بۆ (2015) ده‌گرێته‌وه .
كتێب یاخود توێژینه‌وه‌ی : رۆژنامه‌نووسیی لۆكاڵی ( رانیه 1991-2015) , وێڕای پێشه‌كییه‌ك , به‌سه‌ر سێ باس‌دا دابه‌شكراوه , له باسی یه‌كه‌مدا به ناونیشانی (( رێبازنامه )) واته میتۆدی كاركردن هاتووه : ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له رووی جۆره‌وه له ریزی ( توێژینه‌وه وه‌سفییه‌كان ) هه‌ژمارده‌كرێت , و لایه‌نه مهیدانییهكهشی له رێی (رێبازی ناخشیكاری) یه‌وه – مه‌به‌ست شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆك یاخود كرۆكشیكارییه – ئه‌نجامدراوه , بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ران له‌و رێگه‌یه‌وه یه‌كه و ده‌سته دیاریكراوه‌كان شرۆڤه بكه‌ن . ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سێ بوار ده‌گرێته‌وه : شوێن ( رانیه) و كات ( 25 ساڵ) و بواری بابه‌تی ( كۆی جۆره‌كانی رۆژنامه‌نووسیی نووسراو ) , هه‌روه‌ك بۆ دڵنیابوون له راستیی روواڵه‌ت ودیاریكردنی ئاستی جێگیریی شیكردنه‌وه‌كه هه‌ردوو توێژه‌ر هاوكێشه‌ی هۆڵستی ( Holsti) یان به‌كارهێناوه , كه هاوكێشه‌یه‌كی ئامارییه بۆ ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه به‌كاردێت , سه‌ره‌نجام رێژه‌كان له‌مه‌ودای په‌سند ده‌رچوونه .
له باسی دووه‌م به ناونیشانی (( تیۆرینامه)) دا وێڕای كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی رۆژنامه‌نووسیی لۆكاڵی له باشووری كوردستاندا , له بابه‌تی سه‌ره‌تاكانی رۆژنامه‌نووسیی له رانیه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه (( بڵێسه)) به یه‌كه‌مین كاری راگه‌یاندن ورۆژنامهنووسیی داده‌ندرێت له رانیه كه رۆژنامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی نهێنی بووه له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو , مانگانه بووه و پێنج ژماره و پاشكۆیه‌كی لێ ده‌رچووه , به‌ڵام ئه‌م دوو توێژه‌ره هیج ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیر نه‌بووه . هه‌روه‌ك له بابه‌تی رۆڵی پێشه‌نگی رانیه له بزاڤی رۆژنامه‌نووسیی كوردیی دوای راپه‌ڕیندا له چه‌ند خاڵێكدا هاتووه كه یه‌كه‌مین ئێزگه‌ی رادیۆیی دوای راپه‌رین له باشووری كوردستان به‌ناوی (ده‌نگی راپه‌ڕین) بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له رانیه په‌خشی كردووه , دووه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كورتخایه‌ن دوای راپه‌رین هه‌ر له رانیه به ناوی (مانگرتن) ده‌رچووه , یه‌كه‌م گۆڤار دوای راپه‌رین له باشوور به ناوی ( پێنجی ئازار) و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له قه‌زا و ناحیه‌كان به‌ناوی ( رایه‌ڵ) هه‌ر له رانیه ده‌رچوون .
باسی سێیه‌م به ناونیشانی لایه‌نی پراكتیكی , ناخشیكاری واته شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆك بۆمیدیای نووسراو له ناوه‌ندی قه‌زای رانیه‌دا (1991- 2015) ده‌گرێته‌وه كه‌تێیدا خشته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاماده كراوه كه به شاخشتهی توێژینه‌وه‌كه داده‌ندرێت به‌ناونیشانی خشته‌ی ژماره (1) ناساندنێكی گشتی رۆژنامه‌نووسی رانیه تێیدا (83) بڵاوكراوه‌ی جۆراوجور ریزبه‌ندكراون له رووی : ناوی چاپكراوه خوله‌كییه‌كه(دهورییهكه) , مێژووی یه‌كه‌م ژماره و دواژماره , بڵاوكه‌ره‌وه / خاوه‌ن ئیمتیاز , ستاف . هه‌روه‌ك دواتر پاڵپشت به (13) خشته‌ی بچووكی دیكه ئه‌نجامی كرۆكشیكارییهكه خراوه‌ته روو له‌رووی : جۆر , ساڵی ده‌رچوون , خاوه‌ندارێتی ,كاتی ده‌رچوون ,ژماره‌ی ده‌رچوون ,تایبه‌تمه‌ندبوون ,جۆری تایبه‌تمه‌ندیی , تایبه‌تمه‌ند به یاد و بۆنه‌یه‌كی دیاریكراو ,تایبه‌تمه‌ند به بوارێكی دیاریكراو , تایبه‌تمه‌ند به چین و توێژێكی دیاریكراو , تایپی بابهتهكان , نه‌خشه‌سازی و دواجار له‌رووی راده‌ی به‌رده‌وامبوونه‌وه . شایانی باسه به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ئه‌و چاپكراوه خولهكییانهی تاكو ئێستا له رانیه به‌رده‌وامن بریتیین له گۆڤاره‌كانی ( زانكۆی راپه‌ڕین , مه‌شخه‌ڵی راپه‌ڕین ) و ئه‌وانی دیكه وه‌ستاون .
ئیدی هه‌ردوو توێژه‌ر له‌م بواره‌دا به چه‌ند ده‌ره‌نجامێك گه‌یشتوون له‌وانه : له‌رووی چه‌ندێتییه‌وه رانیه تێكڕا له ساڵێكدا كه‌مێك زیاتر له سێ چاپكراوی خوله‌كیی به‌رده‌كه‌وێت كه پێیانوایه له ئاستی پێویستدا نییه , زۆرینه‌ی ئه‌و چاپكراوانه ده‌چنه خانه‌ی (بڵاوكراوه) وه , له رووی خاوه‌ندارییه‌وه رێكخراوه پیشه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كان پشكی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت , زۆربه‌ی ئه‌و چاپكراوانه بیروڕان , وێڕای تهمهنكورتی و ههناسهكورتیی چاپكراوه‌كان , له‌رووی هونه‌ری و نه‌خشه‌سازییه‌وه (ده‌ستنووس , چاپی ده‌ستی , مۆنتاژی ده‌ستی ) به‌شێكی تا راده‌یه‌ك دیاری مشتهكه ( نموونه – سامپڵ) ـه‌كه‌ی گرتووه .
له بابه‌تی (( راسپارده‌كان)) دا چه‌ند داوایه‌ك كراوه له‌وانه گرنگیی زیاتر به لایه‌نی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسیی بدرێت , هه‌روه‌ك له بابه‌تی (( پێشنیاره‌كان )) دا هه‌ردوو توێژه‌ر پێشنیازیان كردووه توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ی زانستیی بكرێت له‌باره‌ی چاپكراوه ته‌مه‌ندرێژ و دیاره‌كانی رانیه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نووسان و له‌باره‌ی ئامرازه‌كانی دیكه‌ی ماسمیدیای رانیه ( بینراو و بیستراو و ئه‌لیكتڕۆنی ) .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سوودی له (14) سه‌رچاوه وه‌رگرتووه كه پێنج جۆر سه‌رچاوه‌ن : ئینسكلۆپیدیا , توێژینه‌وه , كتێب , ده‌ستنووس , رۆژنامه وگۆڤار . هه‌روه‌ك له كۆتایی كتێبه‌كه‌دا له (( پاشكۆی وێنه‌كان)) دا كۆپیی وێنه‌ی به‌رگی (28) بڵاوكراوه به بچووكیی دانراون .
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به كڵاوڕۆژنه‌یه‌كی سوودبه‌خش داده‌ندرێت بۆ ئاشنابوون به بزاڤی رۆژنامه‌نووسیی له رانیه و ده‌كرێت ببێته بهردهبهبازێك بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زیاتر له باره‌ی راگه‌یاندن به‌گشتی له ده‌روازه‌ی راپه‌ڕیندا , هه‌روه‌ك ده‌كرێت سوود له میتۆدی توێژینه‌وه‌كه وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌باره‌ی رۆژنامه‌نووسیی لۆكاڵی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا .