ژمارەیەکی نوێی کەکۆن كەوتە بەردەستی خوێنەرانی – knwe.org
سەرەکی » کەلتوور » ژمارەیەکی نوێی کەکۆن كەوتە بەردەستی خوێنەرانی

ژمارەیەکی نوێی کەکۆن كەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارە 53ی گۆڤاری کەکۆن كەوتە بەردەستی خوێنەرانی و 44 بابەتی هەمەجەشنی لەخۆگرتووە. گۆڤارەکە خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری رەهبەری سەید برایمەو چەند نووسەرێك خۆبەخشانە كاری تێدا دەكەن.
بڕیاریشە گۆڤارەكە بکرێتە دەزگای كەكۆن، وەك رەهبەر سەید برایم خاوەنی بیرۆكەی دەزگای كەكۆن رایگەیاندووە کە بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوەیەكی سەرەتاییان لەگەڵ ژمارەیەك لەهونەرمەندان و نووسەران و كەسانی خۆبەخش كردووەو بریارە كۆبوونەی گەورەتر بكرێ بۆئەوەی ئەوكەسانە وەك گۆڤاركە خۆبەخشانە كار لەدەزگاكە بكەن، وتیشی: دەمانەوێ دەزگای كەكۆن جگە لەبەردەوامی دەركردنی گۆڤاری كەكۆن هەریەك لەكتێبخانەی گشتی بنەماڵەی سەید برایم، كتێبخانەی گشتی شەهید دكتۆر كاوە، نامەخانەی شەهید د. خالید، مۆزەخانەی كەلەپوری رەهبەرو گروپی موزیك و رادیۆیەك لەخۆبگرێ، ئەویش بەپێی دەست رۆیشتن و پێڕاگەیشتن دەبێ و دەزگاكەش سەر بەحزب و حكومەت نابێ.

دێدەوانی یەعقوب

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیبڕالیزم و نیۆلیبڕالیزم

پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ ...