بوشه‌هر، دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی 7000 ساڵه‌ – knwe.org
سەرەکی » زانست » بوشه‌هر، دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی 7000 ساڵه‌

بوشه‌هر، دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی 7000 ساڵه‌

به‌رێوه‌به‌رێتی میراتی كه‌لتووریی شاری بوشه‌هر له‌ باشووری ئێران دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی 7000 هه‌زار ساڵه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ گرنگیی پێگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پشت كه‌نداو ده‌رده‌خات له‌ سه‌رده‌مه‌ دێرینه‌كاندا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ، دانیشتوانی ناوچه‌یه‌كی نزیك شارۆچكه‌ی (ده‌یله‌م)ی سه‌ركه‌نار له‌ لمی ناوچه‌كه‌یاندا چه‌ند پارچه‌یه‌كی شوێنه‌وارییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی میراتی فه‌رهه‌نگیی ناوچه‌كه‌یانیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ پسپۆڕ و شاره‌زاكانی ناردووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ كه‌لوپه‌له‌كانی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌گردی (ته‌هماچی) ناسراوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ 3 كیلۆمه‌تری خۆرئاوای گوندی ( عامری)ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ده‌یله‌م، ناوچه‌كه‌ چه‌ند گردۆڵكه‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ به‌رزایی هه‌ندێكیان 6 مه‌تره‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ده‌شتێكی به‌رفراوان و پانه‌وه‌ و تێیدا چه‌ندین ده‌فر و كه‌لوپه‌لی گڵینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ئێسكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵیش دۆزراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌ند كورسییه‌كی به‌ردینیش دۆزراوه‌ته‌وه‌ و هه‌مووشی مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاره‌ی پێنجه‌می به‌ر له‌ زایین كه‌ ئه‌و مێژووه‌ش هاو ده‌می شارستانیه‌تی باكونی مردوشتی فارسییه‌.
پێویسته‌ بوترێت: ساڵی ڕابردوش له‌ ناوچه‌كانی نزیك گوندی گناوه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای بوشه‌هر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پاشماوه‌ی دێرین دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی له‌ هه‌زاره‌ی چواره‌م و پێنجه‌می پێش زاییندا له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌: -ئاژانسی تسنیم

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جۆرێك له‌ سووته‌مه‌نی‌

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس به‌ شی یه‌كه‌م •پێشه‌كیه‌كی‌ مێژوویی‌: میپانۆڵ له‌ پڕۆسه‌ی‌ ...