سەرەکی » ئاراستە » دابەشبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستپەڕە 3

دابەشبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەروەت هەڵەبجەیی

بەشی یه‌که‌م

سەرەتاكانی سەدەی بیستەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەكی دواكەوتوو و بێبەش دەهاتە هەژمار كە جیهانی دەرەوە ئاوڕێكی وەهای لێ‌ نەدەدایەوە، زۆربەی ئەم ناوچە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانیدا بوو، ئەو ئیمپراتۆرێتەی كە زیاتر لە 600 ساڵ لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حوكمی دەكرد، بەڵام دواین سەدەی حكومەت، عوسمانیەكان لەگەڵ مەندی و بێ‌ جموجوڵی ڕووبەڕوو بوونەوە، كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدەهەم ئیمپراتۆری عوسمانی زۆربەی ناوچەكانی خۆی بەهۆی قەرزەوە ڕادەستی بەریتانیا‌و فەڕەنسا كرد بوو، بەڵام هێشتا دەسەڵاتی خۆی لەسەر ئەستنبوڵ كە عێراق، ئیسرائیل، فەلەستین، لوبنان، سووریا‌و بەشێك لە عەرەبستانی ئەمڕۆی لەخۆ دەگرت پاراستبوو.

ئێران چینی بورجوازی و بازرگانی نەبوو
پرشیا (ئێرانی ئەمڕۆ) وڵاتێكی سەربەخۆ بوو، ئەگەرچی لە باكوورەوە بەتوندی دەكەوتە ژێر گوشاری ئیمپراتۆری ڕووسیا، ئێران چینی بورجوازی و بازرگانی نەبوو و بەسیستەمێكی نزیك لە سیستەمی حكومەتی ئاغا‌و بەگ لەلایەن پاشاوە ئیدارە دەكرا، لە حاڵێكدا كە حاكمە سەرەڕۆ ناوچەییەكانیش لەسەر وەرزێر‌و جووتیارانی نەخوێندەوار زاڵ بوون، خێڵە ڕەشماڵنشینەكانیش وەك خێڵە ڕەشماڵ نشینەكانی عەرەبستانی سعودی لە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەكاندا ئاوارە و بێ‌ شوێن و بێ‌ ماڵ بوون، ئەم ناوچەیەی كە باسمان لێ‌ كرد و وەك شوێنێكی نائومێدكەرەوە دەكەوتە بەرچاو سەرەتاكانی سەدەی بیستەم بووە یەكێك لەوەبەرهێنەرانی گرنگی نەوت.
بەریتانیای گەورە كە لە ساڵەكانی پێش دەسپێكردنی شەڕ لەبیری گۆڕینی سووتەمەنی هێزی دەریایی لەبەركەمرەوە بۆ نەوت بوو، تەنیا یەك مەترسی هەست پێ‌ دەكرد و ئەویش بەسراوە بوونی هێزی دەریایی خۆی بە سەرچاوەكانی دەرەوە بوو، بەریتانیا نەوتی پێویستی خۆی لەوپەڕی جیهانەوە واتە (برمە) و لە ڕێگای زەریای كاسپیەن كە بەشێك لە ئیمپراتۆری ڕووسیا دەهاتە ئەژمار، ڕۆمانی، ئەمریكا‌و یان ڕۆژهەڵاتی دوور دابین دەكرد بەڵام بەریتانیا بە دوای سەرچاوەی گرنگتر، دڵنیاتر‌و دوور لە دەسەڵاتی هێزە ئەورووپیەكان دەگەڕ.
لەلایەن خوداوە سەرۆی بۆ دێ
لە ساڵی 1902 كەسێك بەناوی (ڤیلیام ناكس دارسی) بەڵێندەرێكی ئینگلیز بوو كە پێشتر سەروەت و سامانێكی بەرچاوی لە زێڕی ئوسترالیا كۆكردبووەوە، مافی ئیمتیازی دۆزینەوەی نەوتی لە شای ئێران كڕی، دارسی كە دەیگوت لەلایەن خوداوە سەرۆی بۆ دێ‌، پێی وابوو كە ئەم هەستە دەتوانێ‌ هەبوونی نەوتی پیشان بدات.
پێشڕەوتی كاری دارسی و سەرئەندازیارەكەی واتە (جۆرج ڕەینۆڵدز) بە ئەسپایی دەڕۆیشتە پێشەوە و ناچار كەوتن لە كۆمپانیای نەوتی برمە یارمەتی ماڵی وەرگرن و درێژە بە كاریان بدەن، لە مانگی مەی 1908 واتە 7 ساڵ دوای دەسپێكردنی گەڕانەكەیان، دارسی و سەرئەندازیارەكەی سەرچاوەیەكی گرنگی نەوتیان لە (مەسجدسڵێمان) لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران دۆزییەوە . كۆمپانیای نەوتی (ئانگلۆ – پێرشێن) لەگەڵ (ڕۆیاڵ داچ شێل)، دیتردینگ بەڕێوبەری نوێی ئانگلۆ – پێرشێن بەتوندی نەیاری ئەم بڕیارە بوو، گرین وی كە خۆی تامەزرۆی پاراستنی كۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی خۆی لەسەر كۆمپانیاكەی بوو لە دیتردینگ بێزار بوو وە دەیگوت كە ناكرێ‌ بڕوا بە (ڕۆیاڵ داچ شێل) بكەین چونكە بەڕێوبەرەكەی خەڵكی هۆڵەندایە نەك ئینگلیز.

گەشبینانە گەڕانەوە بەریتانیا
گرین وی نەتەنیا باوەڕپێكراو نەبوونی (ڕۆیاڵ داچ شێل) ی ئاماژە پێدەكرد بەڵكو بیرێكی نوێیشی ئاڕاستەی چرچیل كرد، چونكە تا ئەو سەردەمە چرچیل یەكەمین كەس بوو كە گرنگی نیزامی نەوتی هەست پێكرد بوو، چرچیل لیژنەیەكی ڕاسپارد تا ئەگەری سەركەوتنی ئانگلۆ – پێرشێن تاوتوێ‌ بكەن و گرووپی ئاماژەپێكراو بە ڕاپۆرتێكی ئێجگار گەشبینانە گەڕانەوە بەریتانیا . ئەگەرچی پرشیا بەشێك لە ئیمپراتۆری بەریتانیا نەبوو، بەڵام زۆر نزیكتر بوو لە ئەندۆنیزیا (هیندی ڕۆژهەڵاتی) و لە هیندیشەوە نزیك بوو تا ئەگەر پێویست بێت هێزی بۆ بنێردرێت . هەر بەم بۆنەوە چرچیل فرمانی كڕینی پشكی زیاتر‌و كۆنتڕۆڵی زۆرتری ئانگلۆ – پێرشێنی بۆ فەرماندەی هێزە دەریاییەكان دەركرد.
بەڵام بەریتانیا بە دوای سەرچاوەی گرنگتر، دڵنیاتر‌و دوور لە دەسەڵاتی هێزە ئەورووپیەكان دەگەڕا.
لە ساڵی 1902 كەسێك بەناوی (ڤیلیام ناكس دارسی) بەڵێندەرێكی ئینگلیز بوو كە پێشتر سەروەت و سامانێكی بەرچاوی لە زێڕی ئوسترالیا كۆكردبووەوە، مافی ئیمتیازی دۆزینەوەی نەوتی لە شای ئێران كڕی، دارسی كە دەیگوت لەلایەن خوداوە سەرۆی بۆ دێ‌، پێی وابوو كە ئەم هەستە دەتوانێ‌ هەبوونی نەوتی پیشان بدات .
پێشڕەوتی كاری دارسی و سەرئەندازیارەكەی واتە (جۆرج ڕەینۆڵدز) بە ئەسپایی دەڕۆیشتە پێشەوە و ناچار كەوتن لە كۆمپانیای نەوتی برمە یارمەتی ماڵی وەرگرن و درێژە بە كاریان بدەن، لە مانگی مەی 1908 واتە 7 ساڵ دوای دەسپێكردنی گەڕانەكەیان، دارسی و سەرئەندازیارەكەی سەرچاوەیەكی گرنگی نەوتیان لە (مەسجدسڵێمان) لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران دۆزییەوە . كۆمپانیای نەوتی (ئانگلۆ – پێرشێن) لەگەڵ (ڕۆیاڵ داچ شێل)، دیتردینگ بەڕێوبەری نوێی ئانگلۆ – پێرشێن بەتوندی نەیاری ئەم بڕیارە بوو، گرین وی كە خۆی تامەزرۆی پاراستنی كۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی خۆی لەسەر كۆمپانیاكەی بوو لە دیتردینگ بێزار بوو وە دەیگوت كە ناكرێ‌ بڕوا بە (ڕۆیاڵ داچ شێل) بكەین چونكە بەڕێوبەرەكەی خەڵكی هۆڵەندایە نەك ئینگلیز .
گرین وی نەک تەنیا باوەڕپێكراو نەبوونی (ڕۆیاڵ داچ شێل) ی ئاماژە پێدەكرد بەڵكو بیرێكی نوێیشی ئاڕاستەی چرچیل كرد، چونكە تا ئەو سەردەمە چرچیل یەكەمین كەس بوو كە گرنگی نیزامی نەوتی هەست پێكرد بوو، چرچیل لیژنەیەكی ڕاسپارد تا ئەگەری سەركەوتنی ئانگلۆ – پێرشێن تاوتوێ‌ بكەن و گرووپی ئاماژەپێكراو بە ڕاپۆرتێكی ئێجگار گەشبینانە گەڕانەوە بەریتانیا . ئەگەرچی پرشیا بەشێك لە ئیمپراتۆری بەریتانیا نەبوو، بەڵام زۆر نزیكتر بوو لە ئەندۆنیزیا (هیندی ڕۆژهەڵاتی) و لە هیندیشەوە نزیك بوو تا ئەگەر پێویست بێت هێزی بۆ بنێردرێت . هەر بەم بۆنەوە چرچیل فرمانی كڕینی پشكی زیاتر‌و كۆنتڕۆڵی زۆرتری ئانگلۆ – پێرشێنی بۆ فەرماندەی هێزە دەریاییەكان دەركرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیام و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان هەبوو

* شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: خۆشبەختانە ئەمرۆ ژنان لە تەواوی بوارەكاندا ...