چۆن پەیوەندیم کرد بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە – knwe.org
سەرەکی » وتار » چۆن پەیوەندیم کرد بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە

چۆن پەیوەندیم کرد بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە

بەکر فەتاح

مانگی ١١ی ساڵی ١٩٨٠ بوو نامەی کۆمەڵەم لە یادی بەخێر کاک دکتور خسرەو خاڵ وەرگرت نامەیەکی خۆشی بۆ کاک نەوشیروان.
تا ماوەت بە سەیارە بەرێکەوتم،بۆشەوی دوایی لە گەل کاک مەحمود بەرێ کەوتین(کاک مەحمود پیاوێکی نیشتمان پەروەر باوکی کاک ئاوات کە ئێستا بەرپرسی تەندروستی بەرەکانی جەنگە)ئەو وەختە کە لە ماوەت دەرئەچووی ئاوەدانی نەبوو تا سەر سنور ،گوندەکان ھەمووی راگوازرابوون ،دەبوایە ھەر بە شەو بە ھەموو ناوچە ئالان تا سەر سنور برۆی، شەوێکی سەخت بوو باران بە لێزمە دەباری بۆ من ئەو بارانە سەرچاوەی بێزاری و ئازادی بوو بێزاری چونکە یەکەم جاربوو رێگای ئاوا تاقەت پروکێن بگرمە بەر، ئازادی بوو چونکە یەکەم جار بوو ھەناسەی ئازادی ھەڵمژم ئەگەرچی بە شەو بە ناو چەیەکی تەنراو بەھێزی دوژمن ،لەسەر کانییەکەی گرگاشێ پشوویەکمان دا لەگەڵماندا بارانیش پشووی دا کاک مەحمود نازانم ھەستی بە برسێتیم کرد ئەوەندەی بڵیی یەک و دوو لە نەوایەکدا ێاگری کردەوەو قارچکی برژان ئای چ قارچیکی بە لەزەت بوو . بەڵێ پاش پشوویەک رێمان گرتەوە بەر جار جار سەیری ئاسمانم ئەکرد ئەستێرەکان لە بەینی ھەورەکانەوە چاوشارکئیان لە گەڵ ئەکردم بۆ من ئەستێرەکان ئیلھام بەخش بوون ئاخر کاتێک ئەستێرە لە ناو ھەوردا خۆیت پیشان ئەدا دەریچەی ھیوات بۆ ئەکاتەوە ئارامی ئەخاتە ناو دەرونتەوە.
بەرەبەیان گەیشتینە سەر سنور لەوبەر بازگەی پشکنینی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات بوو(ئەووەختە ھەندێ گرفت ھەبوو لە نێوان یەکێتی وحیزبی دیمکرات ئەوان یەکێتیان بە دۆستی کۆمەڵە دەزانی) بۆیە بە کاک مەحمود م ووت پێیان بڵێ بۆ ژن خوازی ھاتووین ئیتر بەدیوی ئالانی ئەوبەر کەوتینەرێ تاگەیشتینە مەزناوێ ماڵی حاجی مەحموود ناسراو بە خولە تەشوێ بەراستی من شەکەت بوبوم بۆ شەو کاک ئەبو شەھاب و مامۆستا حەمەی عەتێ یادی بەخێروچەند پێشمەرگەیەک بە داخەوە ناویانم بیر نییە لە ھەمان ماڵ میوان بوون دیار بوو دەمێک بووکەسی شاری تازە نەفەسیان دەست نەکەوتبوو ویستیان کڵاو بارانم کەن مامۆستاحەمەی عەتێ ووتی ئاخر تۆ بۆ ھاتویتە دەرئ ئاسنگەران بە دەرزی کون ئەکرێت ئەمزانی ئەوان قاڵبووی کورەی شۆرشن ئەیانەوێ کلاوبکەنە سەرم ووتم نا تونێل دروست ئەکەین.
بۆ رۆژی دوایی حاجی کاک جلالی کوری لەگەڵناردم تا بێژوێ ئەوشەوە لە ماڵێک بووم لەیەک ژووردا بێجگە لە خانەخوێ ژنێکیش میوان بوو پێش کاتی خەوتن چوومە دەرەوە دەست بە بەرد بگەیەنم، ئێ خۆ ئاوی لێ نەبوو کاتێکم زانی ژنەی میوان ھات بۆ لام ووتی با برۆین ووتم بۆ کوێ؟ووتی بۆ کوێت دەوێتن کووتم دادە گیان برۆ بنوو بەیانی خوا کەریمە . بەیانی زوو ھەستام بەرەە ناوزەنگ کە گەیشتمە ئەوێ لە دووکانێک لامدا خاوەنەکەی ناوی ئەحمەد ساروخ بوو پێاوێکی نەخوێندەوار بەڵام زیرەک و شارەزا لە بواری بزنس ویستم ھەندئ دینار بگۆرمەوە بە تمەن یەکسەر ووتی دینار دابەزیوە ووتم تۆ چوزانی ووتی بۆمن لە جەنگڵستەکانی ئەفریقان(بە دیالێکتی قەڵادزە)دوێنێ جوار سەد کیلۆ ئاڵتونیان لە بەغداوە ئاودیوی تاران کراوە دوایی زانیم کە ئەمە بازاری بۆرسەی ناوزەنگە
پئ ھەڵگەرام بۆ بارەگای کاک نەوشیروان کە گەیشتم ماوەیەک چاوەروانیم کرد تا کاک نەوشیروان ھاتەوە دوای بەخێر ھاتن پێی ووتم ئەوە کاک عومەری سەید عەلی بریندارەو ناردمان بۆ ئێران(کاک عومەرلە کێوەرەش کۆپتەر ھێرشی کردە سەریان و برینداربوو) ئەمەش تفەنگەکەی ئەوە با لای تۆ بێت ووتم کاک نەوشیروان زۆر بە داخەوەم بۆ کاک عومەر بەڵام ئەوە شەرەفێکی گەورەیە تفەنگەکەی کاک عومەر ھەلگرم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی

سیامەند هەرکی هەڤال قوباد تاڵەبانی: لەسەر لیستی سەوز بۆ پەرلەمانی ...