سەرەکی » ئاراستە » دیاردەی سواڵکردنی منداڵ،کێ لێی بەرپرسیارە؟

دیاردەی سواڵکردنی منداڵ،کێ لێی بەرپرسیارە؟

ئامادەکردنی: چنار عەزیز

سواڵکردن دیاردەیەکی تازەی سەرشەقامەکان نییە،بەڵکو پشەی بەشێک لە منداڵانە کە لە خوار تەمەنی دە ساڵیەوە سواڵدەکەن،زۆرجار لەلایەن کەسی نەناسراوەوە بەکاردەهێنیرێن به هۆی ساویلکەی ودڵپاکیانەوە بۆ پەیداکردنی بڕێک پارە دەچەووسنرێنەوە، یان لە لایەن خێزانە هەژارەکانەوە بەکرێ دەگیرێن؟ تەنانەت زۆر جار خودی ئەو کەسانە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەریان و هەموو ئەمانەش هۆکارن بە بەلاڕێدا بردن وفێربوونی کاری نەشیاوو. هەندێک لە منداڵان هەووڵ دەدەن بەفرۆشتنی شیرینی، یان پیشاندانی ڕەچەتەی پزیشکی و وەستان لە ترافیکەکان و سڕینەوەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان سەرنجی دەوورووبەر بەلای خۆیاندا ڕابکێشن. لە غێراق و کوردستان کەدەوڵەمەندە بەچەندین سەرچاووەی سرووشتی وبۆتە ڕێڕەوی بازرگانی ووڵاتانی دراووسێ بەڵام بەداخەوە دانیشتوانەکەی لە ژیانێکی پڕنەهامەتیدا دەژین وڕۆژ بەڕۆژ سواڵکردنی منداڵان لە زیاد بووندایە ئەگەرچی منداڵان بنیاتنەری داهاتووی کۆمەڵگان لە مافی خووێندن وحەز وخولیاکانیان بێبەشن.
سواڵکردنی منداڵ سەرپێچیە لە مافەکانی مرۆڤ وپێشێلکردنی ماەکانی منداڵ،بەشێکە لە تاوان و سوود وەرگرتن وبازرگانیکردن بە منداڵ وشێواندنی جەستەو بیرکردنەوە و کەسایەتی منداڵ، گەر سەرنج بدرێت ئەودیاردەیە زیاتر لە ڕۆژانی هەینی ولە مانگی ڕەمەزاندا لەبەردەم مزگەووتەکان بەهۆی قەرەباڵغیەوە بەدیدەکرێت.

هۆکارەکانی سواڵکردنی منداڵ:

1- هۆکاری ئابووری:
هەژاری و نەبوونی کار ودەستکەووتنی قازانج هۆکارن بۆسواڵکردن،هەژاری یەکێکە لەفاکتەرە سەرەکیەکانی سواڵکردن، کەخەڵک ناچار دەکەن بەسوڵکردن،بەڵامئ ئەوە بەو مانایە نایەت کە پشتگیری لە خۆیان وخێزانەکانیان بکات،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەنا دەبنە بەر پاڕانەوە لە خەڵکی،هەژاری بەتەنیا ناتواتێت بەرپرسیاریەتی سواڵکردن هەڵبگرێت، لە ئێستادا بەشێکی زۆری خەڵکی لە هەژاریدا دەژین بەڵام پەنایان نەبردۆتە بەر سوواڵکردن،لەبەر ئەوەی سواڵکردن ڕێگەیەکی ئاسانە بۆدەستکەووتنی پارەو داهات سواڵکەرەکان ئەو کارەیان کردۆتە پیشەی سەرەکی خۆیان تەنانەت ئەگەر کاریشیان دەستبکەووێت ئامادەی کارکردن نین وبەردەوامن لەسەری،لەشارە گەوورەکان گرووپی مافیاکان منداڵان دەفڕێنن وبەکاریاندەهێنن بۆ سواڵکردن و بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەیان وفرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بەو منداڵانە،بەوهۆیەوە منداڵان چانسی بەشداریکردن لە پەروەدەو خوێندن لە دەست دەدەن
2- هۆکاری کۆمەڵایەتی:
لەناو هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان، ناڕێکی خێزان، لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی دایکو باووک،شکاندنی سیستەمی خێزانی وخوو ڕەووشت ونەریتی کۆمەڵایەتی هۆکارن بۆ سواڵکردن. خێزان سەرچاوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتین کە کاریگەری لەسەر شێوازی هەڵسووکەوت وچالاکی تاک هەیە، هەر شێواندنێکی باروودۆخی ناو خێزان بەتایبەت هەژاری هۆکارە بۆ سواڵکردن، لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی دایکوو باوک نەبوونی پیشەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پێداوویستیەکانی منداڵ،سەرەنجام ئاڕاستەی ژیانی ئەوان دەگۆڕێت و دەکەونە پەیوەندی لەگەڵ هاووڕێی خراپ کە دووچاری دزی وسواڵکردنیان دەکەن.

3 .هۆکاری باێۆلۆجی:
لە ناو هۆکارە بایۆلۆجیەکان ڕەنگەبە هۆی نەخۆشی،بێتوانای جەستەی وەکو کەم بینین، کەڕی،بێتوانای عەقڵی، یان بەهۆی زۆری تەمەنەوەیە کە لە بەر ئەم هۆکارانە ناتوانێت شووێنێک بۆ مانەوەو پێداوویستیەکانی ژیانیان دابین بکەن ناچارن پەنا بەرن بۆ سواڵکردن.زۆر جار دایکو باوکان بازرگانی لەسەر بهێزی منداڵەکانیان دەکەن لە پێناو دەستکەووتنی سەرچاووەی داهات.

پێوویستە حکومەت و ڕێکخراوەکانی خێر خوازی هەووڵبدەن بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتروو شایستە تر بۆ منداڵان باشترین ڕێگابۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دامەزراندنی پەناگەیەکی نموونەی بۆ ڕزگارکردنی منداڵان لە دیاردەی سواڵکردن ودابین کردنی ژیانێکی سەلامەت بۆیان دەستەبەرکردنی خواردن وجلووبەرگوو سیستەمێکی پەروەردەی و ئاسانکاری پزیشکی.
هەروەها پێوویستە گرووپە خۆبەخشەکان و پۆلیس لە شەقام وشووێنە گشتیەکان بگەڕێن بۆ ئەو منداڵانەو بیانێرن بۆ نزیکترین پەناگە.
بوونی سیستەمێکی پەروەردەی چونکە بەبێ سیستەمی پەروەردەی منداڵان هیچ گەرەنتیەکیان بۆ داهاتوو نییە،بۆ ئەو مەبەستە پەناگەکان پێوویستە مەرجی خوێندن بۆ ئەو منداڵانە دابین بکات،بە جۆرێک کە لەگەڵ تەمەنیان گونجاو بێت.
دەبێن فێری بابەتە بنجینەییەکانی وەکو زمان وماتماتیک و زانست بکرێن،هەرکۆرسێک کەمافی خۆیانە،لە کۆرسەکاندا پێوویستە منداڵان فێری لێزانی وشارەزای ژیانی ڕۆژانەیان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بکرێن هەووڵ بدرێت دووبارە لەگەڵ کۆمەڵگا تێکەڵ بکرێنەوەو لەگەڵ منداڵانی تر پەیوەندی درووستبکەن و سوود له پەیوەندی کۆمەڵایەتی خوێندنگاکان ووەربگرن و پەیوەندی لەگەڵ دایکو باوکیان پتەو بکرێتەوە، هەرچەندە لەو کاتەی منداڵان فێری سواڵکردن بوون لەدەرەوەی خوێندنگان و ڕەنگە هەست بە نابەرپرسی دایکو باوکیان بکەن.

ئەو منداڵانەی زیرەکن پێوویسته بەشداری لە خوێندندا بکات وبنێردرێتە خوێندنگەی نموونەی و دابینکردنی ئەرکی خوێندن و خەرجی خووێندن بەسەرپەرشتی ئەوپەناگەیە بێت کەلێی بووە.زەروورەتە ئاسانکاری پزیشکیان بۆ دابین بکرێت، چونکە ئەو منداڵانەی دەهێنرێنە پەناگەکان نەخۆشن یان زامدارن،ئەو پەناگەیە پێوویستە پێداوویستی وکەلوو پەلی پزیشکیان بۆ دابین بکات، چارەسەریان بکات لە حاڵەتی خراپبوونی بارودۆخی تەندرووستیان بیاننێرێت بۆ نزیکترین نەخۆشخانە،هەروەها دابینکردنی ڕاووێژکاری دەروونی وچارەسەری دەروونی ،چونکە ئەو منداڵانە هەموو متمانەیەکیان بە خودی خۆیان لەدەستداوە بۆیە پێوویستیان بە ڕاهێنانی دەروونی هەیە بەجۆرێک بتوانن تێکەڵ بە منداڵانی هاووتەمەنی خۆیان ببنەوەو هەست به بەهاو خۆشەوویستی ئەو منداڵانە بکەن.
ئەو منداڵانەی بێ دایکوباوکن پێوویستە بە دواگەڕانێک بکرێت بۆ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکانیان لە هەرشووێنێک بن، بە جۆرێک لێهاتوو بن بۆئەوەی بتوانن ئەو منداڵانە بگرنە خۆیان، ئەگەر نەبوو دەبێت بنێردرێنە هەتیووگەو لەووێ درێژە بە ژیانیان بدەن، پێوویسته حکوومەت بە پلەی یەکەم و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەووڵبدەن ئەو وویاردەیە کەم بکەنەوە وژیانێکی شایستەو تۆکمە بۆ منداڵان دابین بکەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌ستووری‌ عیراق له‌ نێوان ده‌ق‌و جێبه‌جێ كردندا

د. عه‌بدولعاتی‌ محه‌مه‌د ساڵی‌ 2005 عیراقییه‌كان له‌ راپرسییه‌كی‌ گشتیدا ره‌زامه‌ندییان ...