عوسمان گورون
كه‌ره‌سته‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژوو هه‌ر زانیاری و تۆماركردنی لێدوان و گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان له‌لایه‌ن به‌شدارانی رووداوه سیاسییه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو وێنه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگی نووسینه‌وه‌ی مێژووه.
هاوڕێم عادل موراد كۆچی دوایی كرد. قسه زۆرن كه له‌باره‌یه‌وه بیڵێم، به‌ڵام جارێ ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دوو وێنه‌یه‌وه لایه‌نێكی ژیانی سیاسیی موراد بخه‌مه‌ڕوو:
ئه‌مه وێنه‌ی وه‌فدی به‌شێكی حزبه سیاسییه بهرههڵستكهرهكانی كوردستانی باشوور و عیراقه بۆ لای سه‌رۆكی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، كه له چادره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لهعهزیزییهی ته‌رابلوس پێشوازیی لێكردین.
رۆژی دوای سه‌ردانه‌كه‌مان هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌مان له رۆژنامه بڵاوكرابوه‌وه، منیش وێنه‌كه‌م له‌رۆژنامه‌كه كرده‌وه‌و هه‌ڵمگرت و ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاریشه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه له ساڵی ١٩٨٦ بوو، ئه‌وانه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون:
له راسته‌وه: موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، پاسه‌وانێكی قه‌زافی، ئازاد به‌رواری، عوسمان گورون، سالار عه‌زیز، سیروان.. ، ئیدریس محه‌مه‌د ئیدریس، عادل موراد، ساڵح دگله، د.موبدیر ئه‌لوه‌یس (ئه‌بو عروبه) و ئیدریس بارزانی.
وێنه‌ی دووه‌م:
سه‌ردانی وه‌فدێكی سیاسیی حزبه بهرههڵستكهرهكانی كوردستانی باشوور و عیراق له‌ساڵی ١٩٨٤بۆ لیبیا. وێنه‌كه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئوتێله‌دا گیراوه كه لێی میوان بووین.
له راسته‌وه: عوسمان گورون، … نه‌ناسرایه‌وه، حاكم سه‌ردار، سالا عه‌زیز، عادل موراد، ئیدریس محه‌مه‌د ئیدریس، ئازاد مسته‌فا و سه‌ڵاح به‌رواری.