خۆشمدەوێی نوێترین كلیپی ئەژدەر وەهبی – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ » خۆشمدەوێی نوێترین كلیپی ئەژدەر وەهبیپەڕە 2

خۆشمدەوێی نوێترین كلیپی ئەژدەر وەهبی

لەڕۆژانی رابردوودا هونەرمەند (ئەژدەر وەهبی) نوێترین كلیپی بەناوی خۆشمدەوێی بڵاوكردەوە.
ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەژدەر وەهبی شیعری هێمن و حەمیدە و ئەفشین شوكری كاری موزیكی بۆ كردووەو لە شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە، هەروەها بەشێوازێكی نوێ گۆرانییەكە وتراوە.
هەروەها ئەم هونەرمەندە چەند بەرهەمێكی تری ئامادەیە كە بڕیارە بەشێوەی تراك بڵاویان بكاتەوەو هەر لە كوردستان كاری وێنەگرتنی بۆ بكات، بەڵام كاتی بڵاوكردنەوەكەی ئاشكرا نییە.
شایانی باسە هونەرمەند ئەژدەر وەهبی ماوەی نۆ ساڵە بەرهەمی نوێی بڵاونەكردۆتەوەو دوایین بەرهەمیشی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومی لێم ببورە بوو، هەوادارانیشی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەرهەمە نوێیەكەیان دەكرد، بەجۆرێك دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمی خۆشم دەوێی، بەرهەمەكە لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا لە یوتوب زیاتر لە 11 هەزار بینەری هەبووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە سلێمانی رێز لە فۆتۆگرافەرێکی بیانی دەنرێت

بەئامادەبوونی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدو شاناز ئیبراھیم ئەحمەدو چەندین بەرپرسی حکومی، ...