سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » فێستیڤاڵی پیرشالیار لە پیشانگەی تایبەتی حەمە عومەردا

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

فێستیڤاڵی پیرشالیار لە پیشانگەی تایبەتی حەمە عومەردا

لەبارەی ئامانجی کار یان هونەری فۆتۆگراف بەلای حەمە عومەرەوە رایدەگەیەنێت: هەر لەسەرەتای منداڵییەوە تێکەڵ بە کاری فۆتۆ بووەو بگرە وەک خۆی دەڵێت: «ئالوودە بووم بەو هونەرەو بەبێ فۆتۆ من نیم».
سەبارە بە چۆنێتی تێکەڵبوونیشی بەو هونەرە،
حەمە عومەر رایدەگەیەنێت: لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە تێکەڵ بەو کارە بووە لە دوکانی مامییەوە، بەڵام وەک خولیا لە ساڵی 1992ەوە خۆی بە سەربەخۆ کاری تێداکردووە و هەر ئەوەش پەلکێشی ناو دنیای فۆتۆی رۆژنامەنووسیی کردووەو لە دوای ساڵی 2000ەوە لە فۆتۆگرافەری ئاساییەوە گواستوویەتییەوە بەرەو فۆتۆگرافەری رۆژنامەنووسی و لە کوردستانی نوێ-وە دەستیپێکردووەو تائێستاش هەر لەوێ بەردەوامە.
نیگەرانیی خۆشی لەوە نیشاندا کە بەهۆی نەبوونی ئەکادیمیایەکی تایبەت بەو هونەرە،. بەشی زۆری ئەوانەی لەو بوارەدا کاردەکەن ناچارن خۆیان خۆیان پەروەردە بکەن.
ئاماژەشی بەو پێشکەوتنانە کرد کە لەبواری هونەرو زانست و تەکنۆلۆژیای فۆتۆگراف و کامێرادا هاتوونەتە ئاراوەو روونیکردەوە کە ئەگەر بەردەوام موتابەعە نەکەین و لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا نەڕۆین زۆر بەجێ دەمێنین بۆیە نابێت داببڕێین.
لەبارەی ئامانجیشی لە هەڵبژاردنی ئەو مادەیە وەک فۆتۆ ستۆرییەک کە تایبەتە بە رێوڕەسمەکانی ناوچەی هەورامان، حەمە عومەر دەڵێت: «لەناوچەی هەورامان ساڵانە دوو رێوڕەسمیان هەیە کە ئەم ریوڕەسمەیان کە فێستیڤاڵی پیرشالیارە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەردەشتییەکان، واتە یەکێکە لەو بۆنەو فێستیڤاڵە نەتەوەییانەی کورد کە تا ئێستا بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە خەڵکێکی زۆر کەم لەم رێوڕەسمە ئاگادارەو پێی ئاشنایە، بۆیە من هەوڵمدا لێرەوە پەیامێک بگەیەنم بە خەڵک کە ئەم رێوڕەسم و فێستیڤاڵە کە ساڵانە دەکرێت تایبەتە بە کوردو هی کەسی تر نییە».

پرۆفایلی حەمە عومەری فۆتۆگرافەر
*محەمەد عومەر ساڵح (حەمە عومەر).
* ساڵی ١٩٧١ لە دایکبووە.
*لە منداڵییەوە ئاشنای کامێراو کاری فۆتۆ بووە.
* لەساڵی ١٩٩٢ ەوە وەک وێنەگری ناو ستۆدێۆ و دواتر وێنەگری گەڕۆک دەستیپێکردووە.
* لەساڵی ١٩٩٦ ەوە خولیای کاری وێنەی رۆژنامەوانی بووەو دەستیکردووە بە کارکردن لەو بوارەدا.
*لەساڵی ٢٠٠٠ ەوە بەتەواوی خۆی بۆ ئەو بوارە تەرخان کردووەو لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ و «الاتحاد» دەستی بەکار کردووەو تائێستاش بەردەوامە.
*لەماوەی ئەو ساڵانەی کارکردنیدا خاوەنی ٣ پیشانگەی تایبەتەو لە چەنین پیشانگەی هاوبەشیشدا لە گەڵ هاوکارە فۆتۆگرافەرەکانی تردا بەشداریی کردووە و چەندین خەڵاتیشی لەسەر کارەکانی وەرگرتووەو لە پێشبڕکێی بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری سلێمانیدا بۆ کاری فۆتۆ جۆرناڵ کە بۆ زیاتر لە ١٧ فۆتۆگرافەری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان رێکخرا لە ساڵی ٢٠٠٨، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
کارەکانی لە چەندین گۆڤار و سایت و رۆژنامەدا بڵاوبوونەتەوە لەناوەوەو دەرەوەی کوردستان و عیراقیش.
ئەم پیشانگەیەش چوارەم پیشانگەی تایبەتییە کە وەک ستۆرییەک رێوڕەسمی پیر شالیاری کەلتووریی ناوچەی هەورامانی تێدا خستووەتەڕوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بونیاده‌ گێڕانه‌وه‌گه‌رییه‌كان له‌ڕۆمان و چیرۆكه‌كانی گه‌لاوێژدا گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كرا

له‌چوارچێوه‌ی‌ كۆڕو سیمیناره‌كانی‌ ساڵۆنی‌ كوردستانی‌ نوێ‌، رۆژی‌ 16/10/2018، كۆڕی خستنه‌ڕوو ...