شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا*
په‌تای كۆنگۆ(CCHF) یاخود تای خوێنبه‌ربوون، به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ناوی (Nairovirus)،له رێگه‌ی زینده‌وه‌رێكی بچوك «گه‌نه» (گه‌نه: مشه‌خۆڕێكی خوێن مژه له‌تیره‌ی جاڵجالۆكهییهكانه )
هه‌ڵیده‌گرێت لهنهخۆشیهكهكانی (tick borne disease ) ده‌ناسرێت، ڤایرۆسه‌كه له‌وڵاتانی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادا بڵاوه.
زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه وشكایهكان وماڵیهكان له مه‌ڕوماڵات وبزن به خانه‌خوێ ی ئه‌م ڤایرۆسه داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی باڵنده‌كان به‌رگریان بۆی هه‌یه به‌ڵام به‌خیرایی كاریگه‌ری له حوشترمرخ(نه‌عامه)دا ده‌رده‌كه‌وێت.
گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ
نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1944 له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه، نزیكه‌یی 10-40% ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ده‌بن رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.له عێراقدا له ساڵی 1979 یه‌كه‌م حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تای خوێن به‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، له‌رێگای ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ مرۆڤ و به‌هۆی گه‌نه‌یه‌كه‌وه كه ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، دواتر ده‌چێته سه‌ر له‌شی ئاژه‌ڵه‌كه و تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌كانی دیار نییه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه.
رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ
1-پێوه‌دان وگهستنی گهنهیی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ و به تێكه‌لاوبوونی شله‌ی هه‌ردولا وچوونی ڤایرۆسه‌كه بۆ له‌ش وگه‌یشتنی به كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن، ئه‌وا مرۆڤه‌كه تووشی تای خوێن به‌ربوون ده‌بێت، یان مرۆڤ گه‌نه‌كه بگرێت و بیكوژێت و خوێنه‌كه‌ی به‌ر شله‌ی جه‌سته‌یی مرۆڤ بكه‌وێت، كه‌سه‌كه تووشی ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.سوڕی ژیانی ڤایرۆسه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
2-سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه، كاتێك خوێنه‌كه‌ی به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، لهبهروبوومهكهشیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شیره‌كه بكوڵێنرێت ئه‌وا هیچ ڤایرۆسێكی تێدا نامێنیت، هاوكات گۆشتیش به‌كوڵاندن ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا نامێنێت. پێویسته سه‌رجه‌م به‌ربوومه ئاژه‌ڵیه‌كان پێش به‌كارهێنان گه‌رمی ئاماده‌كردنی بگات به سه‌روو پله‌ی 72 پله‌ی سه‌دی بۆ شیر وپله‌ی كۆلان له گۆشتدا.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه چییه؟
1-ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌یویسته به‌ماوه‌ی كڕكه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه وه ،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 3-7 رۆژدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و نه‌خۆشییه‌كه به تایه‌كی به‌رزی ده‌ناسرێته‌وه، هه‌موو جه‌سته‌ی ئازاری هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئازار له پشت و ملی دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه تووشی سكچوون و رشانه‌وه ببێت، هه‌روه‌ها هه‌وكردنی چاو وهه‌ستیاری بینین، له قۆناغه‌كانی كۆتایشدا خوێن به‌ربوون ده‌ستپێده‌كات. له سهرجهستهوپێستیش هه‌ست پێ ده‌كرێت.
2-به شێوه‌یه‌كی دیار نه‌خۆشه‌كه له ده‌موو لووتییه‌وه خوێن به‌رده‌بێت، پاشان له‌پشت وسه‌ر په‌له‌كانیش په‌ڵه‌ی خوێن به‌ربوون ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌شدا پێویسته به‌زووترین كات ده‌ست به چاره‌سه‌ركردن بكرێت.كۆنترۆڵی نه‌خۆشه‌كه بكرێت به جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له خه‌لك و خێزان ونخۆشهكانی تر.
ده‌ستنیشانكردن له تاقیگه‌دا
له تاقیگه‌دا ده‌توانرێت ڤایرۆسی تای خوێن به‌ربوون
ده‌ستنیشان بكرێت به‌چه‌ند رێگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو،كه خۆشبه‌ختانه ئیستا ئه‌و ئامێرانه له كوردستان وعێراقدا كاریپێده‌كرێت له تاقیگه‌كاندا.
1_رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌نزیمی
2_رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی سیرۆلۆجی و دژه ته‌نه‌كان
3_رێگه‌ی كارلێكی زنجیره‌ی پۆلیمه‌ره‌یه‌س به ترشه ناوكی ڤایرۆسه‌كه به ئامێری RT-PCR.
4_رێگه‌ی چاندنی ڤایرۆسی له خانه‌دا.
رێگاكانی كۆنترۆڵ كردن و چاره‌سه‌ركردن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه هه‌موو تایه‌ك و خوێن به‌ربوونێك نه‌خۆشی(په‌تای كهنگۆ) نییه، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ده‌ستكاری ئاژه‌ڵی كردبێت، یان ئاژه‌ڵی سه‌ر بڕیبێت، یاخود تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ هه‌بێت، یان له‌جێگایه‌ك بووبێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ی تێدابێت، گومان ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت.
پێویسته له‌نه‌خۆشخانه جیابكرێته‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانی دیكه، چونكه زۆرجار پاشه‌ڕۆكه‌ی ده‌بێته هۆی تووشبوونی نه‌خۆشی تر، هاوكات به‌گوێره‌ی نیشانه‌كانی چارسه‌ر ده‌كرێت، تای هه‌بوو ده‌رمانی تای پێ ده‌درێت، خوێنی كه‌م بوو خوێنی تێده‌كرێت، یان سكچوون و ڕشانه‌وه‌ی هه‌بوو، ده‌رمانی تایبه‌ت به سكچوونی پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ ده‌رمانێكی دژه ڤایرۆس.
نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه به رێژه‌ی له 30-40%، له 70% ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زووش ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌ی ئاسان ده‌بێت له‌لایه‌ن تیمه پزیشكه تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه.
ڕێگاكانی خۆپاراستن
1-دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌سه‌رشه‌قامه‌كان وشوێنه گشتییه‌كان و ماڵ وگوند وباخه تایبه‌ته‌كان وسه‌یران .
2-ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشت فرۆشن، ده‌بێت سه‌رجه‌م رێنماییه پزیشكییه‌كان په‌یڕه‌وبكه‌ن، وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و جلوبه‌رگی تایبه‌ت، هاوكات به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه مێروو، بۆ ئه‌وه‌ی نزیك نه‌بنه‌وه له ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كڕین ده‌بێت به ئاگابن.
3-نه‌چوونی مرۆڤ، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌نه و مێرووه‌كانی لێیه.به‌تایبه‌تی گه‌وڕ وشوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌لان.
4-هه‌مئاهه‌نگی ته‌واوی نێوان پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری و ده‌زگاكانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی
ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO
به پێی دواین راپۆرتی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وریكخراوه هاوكاره‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه وتائێستا له‌رێگه‌ی چاودێری ته‌ندروستی یه‌وه ،به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به ئاگایی دراوه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه له‌و وڵاتانه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسین.
*پسپۆری مایكرۆبایلۆژی پزیشكی
سه‌رچاوه:_سایتی فه‌رمی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO.