پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژپەڕە 2

پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ

برای بەڕێزو خۆشەویست مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم
بە پێخۆشحاڵی و شادمانیەوە هەواڵی ڕێزلێنانتانم پێ‌ گەیشت كە لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیریی و شوێنەوارو گەشتوگوزارەوە جێبەجێ‌ كرا، بەرانبەر بە كاروانی (60)ساڵ نووسین و خزمەتگوزاریی لەبواری پەروەردەو نووسین و ڕۆژنامەنووسیی و بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیكتاتۆریەت و ئەو هەموو مەینەتیانەی لەم ڕێبازەدا بەسەرت هاتوە.
بەڕێزتان لە نووسیندا خاوەنی زمانێكی دەوڵەمەندن، جگەلەوەی بە بیر تیژی ناسراون، سەرەڕای ئەوەش قەڵەمێكی ڕەسەن و خاوەنی مێژووییەكی پڕ سەروەریین لە كاروانی ڕۆژنامەنووسی و چیرۆك نووسین و باس و توێژینەوەو گۆشە نووسیندا، جگە لە وتارە عەرەبیەكانت كە درێغیت نەكردوە لە بەرپەرچ دانەوەی شۆڤێنیەكاندا. دووبارە پیرۆزەو بەهیوای تەمەن درێژی و داهێنانی زیاتر.
گەلاوێژ
7/7/2018

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئایلان لە ئەمریکا باشترین بوو

فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج ...