ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخان دەستپێكرد – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخان دەستپێكرد

ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخان دەستپێكرد

نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران ئاشكرایدەكات، لەسەرەتای‌ ئەم هەفتەیەوە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخانەوە دەستپێكردۆتەوە، بەڕێوەبەری‌ مەرزەكەش رایدەگەیەنێت، «ئێمە چاوڕوانی‌ كۆمپانیاو بازرگانەكانین لەو سنورەوە دەست بەبازرگانیكردن بكەن»، دەشڵێت:»بۆ یەكەمجارە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەو مەرزە ئەنجامدەدرێت».
نازم دەباغ نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران بەماڵپەڕی تۆری هەواڵی سلێمانی راگەیاند، «لەدوێنێ شەممەوە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی‌ پەروێزخانەوە تەواوبوە، ئەوەی‌ ماوەتەوە دەكەوێتە ئەستۆی‌ بازرگان‌و كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی‌ ئەو كەلوپەلانەی‌ یاسا ڕێگەی‌ پێداوە بهێنرێتە هەرێمی‌ كوردستان».
وتیشی‌: «لەئێستادا ژمارەیەك كەلوپەل لەلایەن بازرگانەكانەوە هێنراوەتە مەرزەكە، دواش لەكۆمپانیاو بازرگانەكان دەكەین دەست بەترانزێتی‌ گەشتیاری‌ بكەن، چونكە هیچ كێشەیەك بۆ رێگریكردنیان نەماوە، بۆ یەكەمجاریشە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەو مەرزەوە دەستی‌ پێكردوە».
لای‌ خۆیشیەوە عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان راگەیاندوە، لەڕابردوودا هیچ رێكارێكی‌ یاسایی‌ بۆ بازرگانیكردن لەڕێگەی‌ مەرزەكەوە نەبوە، بەڵام ئێستا هیچ گرفتێك بۆ ترانزێتی‌ بازرگانی‌ نەماوەو دەرگاكان بەڕوی‌ كۆمپانیاو بازرگانەكاندا واڵاكراوە».
وتیشی‌:»چاوەڕی‌ كۆمپانیاو بازرگانەكانین بۆ ئەوەی‌ بازرگانی‌ دەستپێبكەن‌و دەست بە هاوردەو ناردنی‌ كاڵاكانیان بكەن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌نه‌وتی گونده‌كانی‌ حه‌سیره‌، میل قاسم‌و كه‌واچه‌رموودا، 100 بۆ 150 کرێکاری بیانی هه‌یه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی‌ سه‌رقه‌ڵا «ڕامیار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د» به‌گوندستانی‌ نوێی ڕاگه‌یاند: هه‌رگوندێك ...