ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئه‌مساڵ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌ – knwe.org
سەرەکی » زانست » ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئه‌مساڵ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌

ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئه‌مساڵ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌

كۆمپانیای (هیۆندای) كۆری له‌پلانیدایه‌ به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ دووه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی خۆی بخاته‌ بازاڕه‌كانی جیھانه‌وه‌.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند زانیارییه‌كی نوێی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ خستوه‌ته‌ ڕوو كه‌ به‌ (هیۆندای كۆنا ئیلیكتریك) ناوده‌برێت.
ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییپه‌ نوێیه‌كه‌ی (هیۆندای) به‌ دوو مۆدێلی جیاجیا فه‌راهه‌م ده‌كرێت كه‌ مه‌ودای رۆیشتنیان جیاوازه‌، به‌و پێیه‌ی یه‌كێكیان توانای بڕینی ٢٩٠ كیلۆمه‌تری ده‌بێت و ئه‌وه‌ی دووه‌میان ده‌توانێت مه‌ودای ٤٧٠ كیلۆمه‌تر ببڕێت دوای هه‌ر بارگاویكردنه‌وه‌یه‌كدا.
ئۆتۆمبێلی (كۆنا ئیلیكتریك) له‌سه‌ر شێوه‌ی (ئێس یوو ڤی) دیزاین كراوه‌ و توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌هێزتره‌ له‌(هیۆندای ئایۆنیك) به‌جۆرێك خێراییه‌كه‌ی به‌كه‌متر له‌(٧ چركه‌) له‌سفره‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ١٠٠ كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا.
بارگاویكردنه‌وه‌ی باتری ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌ڕێی ته‌زووی (AC)یه‌وه‌ نزیكه‌ی ٦ سه‌عات ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام له‌كاتی به‌كارهێنانی ته‌زووی (DC) ئه‌وا له‌ ٥٤ خوله‌كدا رێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌شتای باترییه‌كه‌ی بارگاوی ده‌بێته‌وه‌.
به‌وته‌ی كۆمپانیای (هیوندای) ئۆتۆمبێلی (كۆنا ئیلیكتریك) به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ له‌كۆریای باشور و ئه‌وروپا فه‌راھه‌م ده‌كرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جۆرێك له‌ سووته‌مه‌نی‌

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس به‌ شی یه‌كه‌م •پێشه‌كیه‌كی‌ مێژوویی‌: میپانۆڵ له‌ پڕۆسه‌ی‌ ...