سەرەکی » زانست » توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنی پزیشكیی (نیسك) ئاشكرا ده‌كاتپەڕە 3

توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنی پزیشكیی (نیسك) ئاشكرا ده‌كات

زانایانی زانكۆی(جیلف)ی كه‌نه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌گمه‌نه‌كانی جۆره‌كانی نیسك ئاشكراده‌كه‌ن، كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باشتركردنی كاری لووه‌ ڕژێنه‌كان و دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن.
توێژه‌ره‌وان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان كرد كه‌ 24 خۆبه‌خش به‌شدارییان تێدا كرد و ده‌بوو نیوه‌یان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ برنج و نیسك و په‌تاته‌ و نیسك بخۆن و هه‌ندێكیشیان به‌ ته‌نها برنج یان به‌ ته‌نها په‌تاته‌ بخۆن .
له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌درێژایی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ توێژه‌ره‌وه‌كان پشكنیان بۆ ڕاده‌ی شه‌كر و ئاستی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی به‌شداربووه‌كان كرد و دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه‌ خواردنی نیسك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و دوو لایه‌نه‌ باش ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت ئاستی شه‌كر له‌وانه‌دا كه‌ تێكه‌ڵه‌ی برنج و نیسكیان خواردبوو به‌ ڕێژه‌ی (20%) دابه‌زیوه‌ و ئه‌وانه‌شی تێكه‌ڵه‌ی نیسك و په‌تاته‌یان خواردووه‌ ڕێژه‌ی شه‌كریان (35%)دابه‌زی بوو، هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وه‌كان سه‌رنجیاندا كه‌ ئاستی كۆلیسترۆل و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی به‌شداربووه‌كان دابه‌زیووه‌.
پسپۆڕان ده‌ڵێن « نیسك زۆر پێویسته‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی دڵ‌و بۆرییه‌كانی خوێن‌و ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه‌»هه‌روه‌ها نیسك ڕێژه‌یه‌كی باشی له‌ نیشاسته‌ و شه‌كری سروشتیی و چه‌وریی ناتێری( ئۆمیگا – 3 و ئۆمیگا -6)ی تێدایه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی توخمه‌ كیمیاییه‌كانی وه‌ك مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تێدایه‌.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ڕیشاڵه‌ خۆراكییه‌ تواوه‌كانیشی تێدایه‌، بۆیه‌ كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن.

سه‌رچاوه‌: RT

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌وگه‌رده‌كان و كاریگه‌ریان له‌ ژینگه‌دا

شه‌وگه‌رد جۆریكه‌ له‌ خشۆكه‌كان ‌له‌و زینده‌وه‌رانه‌یه‌ كه‌هه‌زاران ساڵه‌ به‌شێكه‌ له‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort