راپۆرتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لەهەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (12/5/2018) – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لەهەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (12/5/2018)

راپۆرتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لەهەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (12/5/2018)

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان‌و لێژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی‌و مافی رۆژنامەنووسان، راپۆرتی تایبەت بەپێشێلكارییەكانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لەهەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە كە لەكاتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دژ بەڕۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی راگەیاندن ئەنجامدراون.
بەپێی راپۆرتەكەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لەو ماوەیەدا 13 حاڵەتی لێدانی رۆژنامەنووسان‌و 12 حاڵەتی رێگری‌و شەش حاڵەتی سوكایەتیپێكردن‌و چوار حاڵەتی هەڕەشەو سێ حاڵەتی هێرشبردن بۆ سەر نووسینگەی كەناڵەكان‌و حاڵەتێكی برینداركردن تۆماركراون كە كۆی گشتی پێشێلكارییەكان بریتی بووە لە 39 حاڵەت.
هەر لەڕاپۆرتەكەدا كە بەخشتەو داتا پێشێلكارییەكانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان‌و كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، لە 13 حاڵەتی لێدانەكەدا، 11ی بەرامبەر رەگەزی نێر ئەنجامدراوەو دووانیشی دژی رۆژنامەنووسان لەڕەگەزی مێ كە 12 حاڵەتیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و حاڵەتێكیشیان لەهەولێر بووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، 13 حاڵەتی رێگری لەڕۆژنامەنووسی رەگەزی نێر كراوەو یەكێكیش لەڕەگەزی مێ، هەروەها حاڵەتێكی هەڕەشە لەهەولێر‌و سێ لەسلێمانی تۆماركراوە.
راپۆرتەكەی سەندیكاری رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئاماژەی بەناوی هەموو ئەو پەیامنێرو رۆژنامەنووس‌و كەناڵانە كردووە كە تەواوی ئەو پێشێلكارییانەیان لەبەرامبەر ئەنجامدراوە، هەروەها بەوردی جۆرو رێكەوت‌و شوێنی پێشێلكارییەكان روونكراوەتەوە.
بەپێی داتاكانی راپۆرتەكە، چوار پێشێلكاری لێدان بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسانی كەناڵی ئاسمانی كوردستان‌و پێشێلكارییەك بەرامبەر بەپەیامنێری كەناڵی (ئێن ئاڕ تی)‌و دوو حاڵەتێك بەرامبەر پەیامنێری تەلەفزیۆنی خەندان‌و چوار پێشێلكاری بەرامبەر بە پەیامنێرو كامێرامانی كەناڵی (كەی ئێن ئێن)‌و حاڵەتێك بەرامبەر پەیامنێری (فۆر كەی ئێن نیوز)و پێشێلكارییەكیش بەرامبەر كامێرامانی كەناڵی كوردستان24، ئەمە جگە لەوەی سروشتی رووداوەكان روونكراوەتەوە.
لەبارەی رێگرییەكانیشەوە، راپۆرتەكە ئاشكرایكردوە، پێنج پێشێلكاری بەرامبەر بە پەیامنێری ماڵپەڕی رۆژ نیوز و سێ حاڵەتیش بەرامبەر كامێرامانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی‌و پێشێلكارییەكیش بەرامبەر بە پەیامنێری كەناڵی كوردستان24‌و چەند حاڵەتێك تر تۆماركراون.
سەبارەت بەپێشێلكارییەكانی سوكایەتی، راپۆرتەكە روونیكردۆتەوە، دوو پێشێلكاری بەرامبەر بە پەیامنێری كەناڵی كوردستان24 ‌و دوو حاڵەت بەرامبەر كەناڵی ئێن ئاڕ تی‌و حاڵەتێكی تری سوكایەتی بەرامبەر كەناڵی كەی ئێن ئێن‌و پێشێلكارییەكیش بەرامبەر بەماڵپەڕی رۆژ نیوز.
راپۆرتەكەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دێتەسەر وردەكاریی پێشێلكاری هەڕەشەكردن لەڕۆژنامەنووسان لەكاتی پڕۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عیراق‌و ئاماژە بەوە دەكات، یەك پێشێلكاری هەڕەشەكردن بەرامبەر پەیامنێری كەناڵی سپێدە لەسلێمانی ئەنجامدراوەو دوو حاڵەتیش بەرامبەر بەڕێوەبەری نووسینگەو پەیامنێری كەناڵی خەندان لەڕانیەو سلێمانی ئەنجامدراوە، ئەمە جگە لە پێشێلكارییەك بەرامبەر پەیامنێری كەناڵی پەیام لەهەولێر.
لەبارەی هێرشكردنە سەر نووسینگەی كەناڵەكانی راگەیاندن، راپۆرتەكە روونیكردۆتەوە، شەوی پێش هەڵبژاردنەكە چەند ماتۆڕسكیلێك تەقە لەنووسینگەی كەناڵی كوردستان تیڤی لەسلێمانی دەكەن و لەشەوی 12/13ی 5ی 2018یش، لەلایەن تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی كراوەو بەو هۆیەوە بینای ماڵپەڕی سپێدەو كەناڵی كەی ئێن ئێنی بزوتنەوەكە زیانی مادی پێگەیشتووە.
دەربارەی برینداركردنی رۆژنامەنووسانیش لەو وادەیە، راپۆرتەكە بڵاویكردۆتەوە، لەڕۆژی 12ی 5ی 2018، كامێرامانێكی كەناڵی كەی ئێن ئێن لەسلێمانی لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە بریندار كراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بارمتەکانی سەددام ئەو ڕۆژانەیان لە بیر نەکردوون

لە پاییزی ساڵی ٢٠١٧دا، دوو زانستگەی جاپانی (ژاپۆنی) بانگهێشتنی شاعیر ...