ماریۆ كیمپس ئاماده‌یی ده‌ربڕی ببێته‌ راهێنه‌ری ئه‌لبیسیلیستی – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » ماریۆ كیمپس ئاماده‌یی ده‌ربڕی ببێته‌ راهێنه‌ری ئه‌لبیسیلیستی

ماریۆ كیمپس ئاماده‌یی ده‌ربڕی ببێته‌ راهێنه‌ری ئه‌لبیسیلیستی

ماریۆ كیمپسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین رایگه‌یاند ئاره‌زوو ده‌كات له‌ماوه‌ی‌ داهاتو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین بگرێته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ پێشتر وه‌كو یاریزان مۆندیالی 1978ی بۆ ئه‌رژه‌نتین بردۆته‌وه‌.
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین سه‌ره‌ڕای بوونی لیۆنێل میسی یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ له‌ ریزه‌كانی به‌ڵام نه‌یتوانی قۆناغی 16ی مۆندیال تێپه‌ڕێنێت و به‌پێی زۆرینه‌ی‌ شاره‌زایانیش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و شكسته‌ خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ره‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوور بخرێته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ كیمپسی ته‌مه‌ن 63 ساڵ وتی: راهێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌ شتێكی ئاسان نییه‌، چونكه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو وڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ی‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش من ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببمه‌ راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتین
كیمپس وتی: بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین بۆ سه‌ر رێڕه‌وی راست پێویسته‌ كاری گه‌وره‌ بكرێت، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌ له‌ پێشه‌ كه‌ بتوانرێت ئه‌و كاره‌ بكرێت، ئه‌مه‌ ركابه‌ریه‌كی سه‌رنجڕاكێشه‌ و دڵنیام تیایدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بم.
كیمپس دیارترین یاریزانی ئه‌رژه‌نتین بووه‌ له‌ مۆندیالی 1978 كه‌ له‌و مۆندیاله‌ 6 گۆڵی كردوه‌ له‌نێویاندا 2 گۆڵ له‌ یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر به‌ هۆڵه‌ندا، به‌ڵام وه‌كو راهێنه‌ر زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و ته‌نها كاری راهێنه‌ری له‌ ئه‌لبانیا و ڤێنزوێلا و ئیندۆنیسیا و بۆلیڤیا كردوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌ پێگه‌یشتووانی سلێمانی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌روه‌ری

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر تیپی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌ پێگه‌یشتووانی سلێمانی نازناوی پاڵه‌وانی ...