سەرەکی » وەرزش » نێیمار هیچ هێزێكی نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت

نێیمار هیچ هێزێكی نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت

له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی‌ دا دوای شكسته‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل رایگه‌یاند زۆر دڵته‌نگه‌ و ئه‌م شكسته‌شی به‌ ناخۆشترین ساتی وه‌رزشی ناوبردو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هیچ هێزێكی نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت.
نێیمار په‌یامه‌كه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ نووسیویه‌تی: ده‌توانم بڵێم ئه‌م شكسته‌ ناخۆشترین ساتی ژیانمه‌، هه‌ست به‌ ئازارێكی زۆر ده‌كه‌م چونكه‌ ده‌مانزانی ده‌توانین نازناوه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌، هه‌لی ئه‌وه‌شمان بۆ ره‌خسا مێژوو بنووسینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ رووینه‌دا.
نووسیویشیه‌تی: زۆر قورسه‌ بتوه‌انم به‌رده‌وام بم، هیچ هێزێكم تێدا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌و تۆپی پێ بكه‌م، به‌ڵام دڵنیام یه‌زدان هێزی ئه‌وه‌م پێده‌به‌خشێت رووبه‌ڕووی هه‌موو شتێك ببمه‌وه‌.
له‌ كۆتایشدا نووسیویه‌تی: دڵخۆش بووم كه‌ به‌شێك بووم له‌ تیپه‌كه‌، شانازی به‌هه‌مووانه‌وه‌ ده‌كه‌م، ، ئه‌وان خه‌ونه‌كه‌یان وه‌ستاندین، به‌ڵام هێشتا له‌ دڵ و مێشكماندا ماوه‌و كه‌س ناتوانێت ده‌ری بهێنێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بارسێلۆنا گفتوگۆی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی ئه‌لبای ده‌ستپێكرد

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دوپاتی كرده‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌ی‌ بارسێۆنا گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ...