سەرەکی » ئابووری » نرخی نەوت دەگاتە 250 دۆلار

نرخی نەوت دەگاتە 250 دۆلار

پسپۆڕێكی ئابووری رایدەگەیەنێت، ئەگەر گەرووی هورمز بۆ ماوەی مانگێك یان دوو مانگ دابخرێت، نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 250 دۆلار.
ڤلادیمێر رۆجانكۆڤسكی شرۆڤەكاری وەبەرهێنان لەبازاڕی جیهانی رایگەیاندوە، گەرووی هورمز بەشادەماری گواستنەوەی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت‌‌و رۆژانە لەگەرووی هورمزەوە 14 كەشتی نەوتهەڵگر یاخود 17 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت، ئەگەر هەناردەكردنی نەوت لەم رێگەیەوە بوەستێت، بەهۆی كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی خراوەڕووەوە، نرخی نەوت دوو هێندە زیاد دەكات‌و دەگاتە 160 دۆلار.
راشیگەیاندوە، ئەگەر گەرووی هورمز بۆ ماوەی مانگێك یان دوو مانگ دابخرێت، لەوانەیە بازرگانانی نەوت هەموو نەوتی بازاڕ بكڕن، لەوكاتەشدا نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگاتە 250 دۆلار، بەڵام گومان دەكات ئێران ئەو كارە بكات لەبەر ئەوەی ناوچەكە بەسەربازی كراوە، هەروەها سیناریۆیەكی لەو جۆرەش چاوەڕوانكراو نییە، چونكە ئەگەر ئێران گەرووی هورمز دابخات كاردانەوەی خێرای ئابووری‌و سەربازی بەدوادادێت‌و رێگاكە دەكرێتەوە.
محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەچەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، ئەگەر ئێران بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە نەتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشێت، ئەوا رێگە بەهیچ دەوڵەتێكی تری ناوچەكە نادەن نەوت بفرۆشێت.
لەبەرامبەریشدا بیل ئۆین وتەبیژی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریكا ئامادەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی‌و هاتوچۆی بازرگانی لەگەرووی هورمز.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حكومەتی ئەلیكترۆنی و نەهێشتنی گەندەڵی

نوخشە ناسح مرۆڤایەتی تا ئێستا شایەدی چوار شۆڕش بووە، شۆڕشی ...