په‌یوه‌ندی ئه‌مريكاو فه‌ره‌نسا وه‌ك نموونه‌ – knwe.org
سەرەکی » وتار » دکتۆر لوئەی جاف‌ » په‌یوه‌ندی ئه‌مريكاو فه‌ره‌نسا وه‌ك نموونه‌

چه‌مكی سیاسه‌ت و ڕۆمانسیه‌ت

په‌یوه‌ندی ئه‌مريكاو فه‌ره‌نسا وه‌ك نموونه‌

يه‌پوه‌ندييه‌كى مێژوویی، پاسيۆنيل، سه‌خت، دوورو درێژ فه‌ره‌نسا به‌ ووڵاته‌ يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مريكا ده‌به‌ستێته‌وه‌. فه‌ره‌نسا له‌ نێو جه‌رگه‌ى ئەوروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌وپه‌ڕ‌ی باكوور ئه‌مه‌ریكا. خوێنى ڕۆڵه‌كانى ئه‌م دوو ووڵاته‌‌ بۆته‌ ڕووبه‌رێكى گه‌وره‌ى خۆشه‌ويستى و ڕيگرێك له‌ به‌رده‌م هه‌ر ڕێكنه‌وتنێك، ڕووداوێكی نه‌خوازراوی دبلۆماسی یان هه‌ر هه‌ڵچونێكى سیاسی نا مه‌سئولانه‌. په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌م دوو زلهێزه‌ هه‌ميشه‌ په‌يوه‌ندييه‌كى خۆشه‌ويستانه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا پڕ بووه‌ له‌ گله‌يى بووه‌. له‌م جۆره‌ په‌يوه‌ندييانه‌‌ كه‌ ڕق و كينه، پیلان و یه‌كتر شكانه‌وه‌‌ بێهێزن و ناتوانن له‌ باخچه‌ى نێوانيان جێگايه‌ك بۆ خۆيان بدۆزنه‌وه‌. بۆيه‌ له‌ دوای ڕزگاریكردنی پاریس له‌ ده‌ستی نازیه‌كان، واتا له‌ دوای جەنگی جیهانی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ، ناتوانين هه‌ڵوێستێكى سياسى پیلانگێڕی تۆماربكه‌ین له‌ نێوان ئه‌و دوو ووڵاته‌ عاشقه‌‌‌. ئه‌م دوو ووڵاته‌ زلهێزه‌،‌ هه‌رچه‌نده‌ یه‌ك ڕا نه‌بن له‌ سه‌ر مه‌له‌فه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵام ڕێز له‌ پێگه‌و مێژوو یه‌كتر ده‌گرن. وه‌ له‌ چه‌ندین حاڵه‌تدا‌ ده‌ستى يارمه‌تيان بۆ یه‌كتر درێژ كردۆته‌وه‌.
له‌ پێش شۆڕشی فه‌ره‌نسی، له‌ سه‌رده‌مى پاشا لويسی شانزه‌ (١٧٧٩ ز)، فه‌ره‌نسا سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كێشه‌ ناخۆيانه‌ى كه‌ دواتر بوو به‌ هۆى له‌ ناوبردنى رژێمى پاشايه‌تى و ڕووخاندنی خودى لويس شانزه‌، بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستا به‌رانبه‌ر به‌ شۆرشى رزگاريخوازى ئه‌مريكيه‌كان. له‌ سه‌ر حسابی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، پشتگیری ئه‌مریكای كرد و به‌ دژ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا وه‌ستایه‌وه‌. له‌و سه‌رده‌مه‌، به‌ریتانیا كه‌ نه‌ي ده‌ويست ئه‌مه‌ريكا ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و ڕزگار، بۆيه‌ لویسی شانزه‌ نانى فه‌ره‌نسييه‌كانى به‌خشی به‌ ڕزگاریخوازانی ئه‌مریكا. له‌ جەنگی جیهانی دووه‌م (١٩٣٩ بۆ ١٩٤٥) ئه‌مريكيه‌كان‌ هاتن به‌هاناى فه‌ره‌نساوه‌، به‌ هه‌زاره‌ها شه‌هيديان به‌خشى له سه‌ر كه‌ناره‌كانی‌ هه‌رێمی نۆرمه‌ندی له‌ باكوری فه‌ره‌نسا، له‌ پێناو رزگاریكردنى فه‌ره‌نسا له‌ ده‌ستى نازييه‌كان كه‌ ده‌یانویست ئۆروپا و جيهان داگیربكه‌ن.
له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی ڕزگاریكردنی عیراق له‌ ساڵى 2003، زۆر خه‌ڵك و به‌شێك له‌ پسپۆرانی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وايان ده‌زانى كه‌ ووڵاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا به‌ره‌و ڕێگای جیابوونه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێن‌. پرۆسه‌ی ئازادی كردنی عیراق ناكۆكيه‌كى ته‌واوى خسته‌ نێو ئه‌م دوو عاشقه‌وه‌ و داهاتوويان ره‌ش ئه‌بينرا. به‌ڵام ئه‌م توڕه‌ييه‌ به‌رده‌وام نه‌بوو، سه‌رۆك شیراك چوو بۆ خانه‌نشینی و سه‌رۆك ساركۆزى ناسراو به‌ ساركۆزى ئه‌مريكی (Sarkozy the americain)، ڕۆشته‌ كۆنگرس و جارێكى تر حه‌ڵقه‌ى خۆشه‌ويستى به‌خشى به‌ ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وانيش وه‌كو نه‌ريتێكى نێوانيان قبوڵيان كرد.
ڕاسته‌ سياسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى به ‌يه‌كه‌وه‌ به‌ستراون به‌ڵام راستيشه‌ كه‌ سياسه‌تمه‌دار سياسه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، وه‌كو ئاكته‌رێكى سه‌ره‌كى هه‌رچه‌نده‌ خۆشه‌ويستى پشتگوێ بخات بێ دڵ نيه‌. سياسه‌ت گوێڕايه‌ڵى پياوه‌ گه‌وره‌كان ده‌بێت، په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسايش چه‌نده‌ها پياوى گه‌وره‌ى به‌ خۆيه‌وه‌ بینیوه‌و ده‌بينێت. ئه‌مه‌شه‌ چه‌مسه‌رى مه‌سئه‌له‌كه‌، سیاسه‌تی گه‌وره‌، پیاوی گه‌وره‌ی ده‌وێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

*نوێنه‌ری ی ن ك له‌ فه‌ره‌نسا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس

له‌ كۆنه‌وه‌‌ پێناسه‌ و لێكدانه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ مرۆڤ،‌ چ بۆ ...