سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا هەرا دەنێتەوەپەڕە 2

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا هەرا دەنێتەوە

لە پاش ئەوەی باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی ئۆتۆمبیل لە ئەڵمانیا کۆبوویەوەو باسی لابردنی گومرگی ئەمریکا کرد، نیگەرانی گەورەی لەناو میدیایی و ناوەندە سیاسییەکانی ئەڵمانیا دروستکرد، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتیش بەتوندی وەڵامی دایەوەو رایگەیاند: ئەڵمانیا کۆماری مۆز نییە.

کۆبوونەوەیەکی گرنگ
هەفتەی پێشوو ریتچارد گرینیل باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی بواری پیشەشازی ئۆتۆمبیل کۆبوویەوە، لەو کۆبوونەوەدا کە هەریەک لە « هێربێرت دیس ، سەرۆکی کۆمپانیای ڤۆلکس ڤاگن و دیتەر تستچە، سەرۆکی کۆمپانیای دایملەر، هارالد کروگەر سەرۆکی کۆمپانیای بێم ئێم دەبلیو کۆبوویەوە. پاشان گرینیل رایگەیاند: ئەمریکا ئامادەیە تاریفە گومرگیە نوێکەی لەسەر بەرهەمی ئۆتۆمبیلی ئەڵمانی لاببات ، بەو مەرجەی کە رێکەوتنێکی گومرگی لە نێوان هەردوو دەوڵەت سازبکرێت.

وەڵامێکی توند
ئەم کۆبوونەوەیە بووە مایەی نیگەرانی زۆرێک لە سیاسەتمەدار و میدیاکانی ئەڵمانیا، لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی « ڤێلت ئەم زۆنتاگ» ، ئەندریا نالس سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا بە توندی دژی ئەم کۆبونەوەیە وەستایەوەو رایگەیاند: گەر حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵماندا باسی تاریفە گوومرگییە نوێکەی بکات، ئەوا دەبێت وەزیری بازرگانی ئەمریکا و لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئەڵمانیا کۆبێتەوە ، نەک لەگەڵ کۆمپانیاکان. راشیگەیاند: ئەمە بەلای منەوەکارێکی نەشیاوە، کە باڵیۆزێک باسی ئەو جۆرە کارانە بکات. وتیشی: ئێمە کۆماری مۆز نین .
جێگەی ئاماژەیە لەماوەی پێشوودا دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گومرگی زۆرتری خستە سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبیلی ئەڵمانیییو ئەوروپی، کەئەمەش بووە مایەی نیگەرانی ئەڵمانیی و ئەوروپییەکان.

سەرچاوە: -سایتی دۆیتچە ڤێلەی ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ یەکەمجار نەتانیاهۆ سەردانی سەڵتەنەی عومان دەکات

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، رۆژی هەینی 26.10.2018 تەلەفزیۆنی فەرمی عومانی، وێنەی ...