چوار ملیار دینار بۆ چاكسازیی پڕۆژەی دوكان ــ سلێمانی تەرخانكرا – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » چوار ملیار دینار بۆ چاكسازیی پڕۆژەی دوكان ــ سلێمانی تەرخانكرا

بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت

چوار ملیار دینار بۆ چاكسازیی پڕۆژەی دوكان ــ سلێمانی تەرخانكرا

بەڕێوەبەرایەتیی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند: بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بڕی 4 ملیار دینار بۆ چاكسازیی پڕۆژەی دوكان-سلێمانی، هێڵی یەك وێستگەی كۆتەڵ تەرخانكراوە.
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند: دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی چوار ملیار دینارەكە دەربڕی، ئێستا پارەكە گەیشتۆتە دەستمان و رەوانەی پارێزگای سلێمانی كراوە، بۆئەوەی تەندەرینی بۆ بكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد «بە چاكردنەوەی پەمپی كۆتەڵ كە تایبەتە بە دابینكردنی ئاو، بۆ هێڵی یەكی ئاوی دوكان، گرفتەكانی ئەو وێستگەیە و گرفتی كەمی ئاوی هاتوو بۆ سلێمانی چارەسەر دەكرێت».
شایانی باسە، لە چەند رۆژی رابردووشدا بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بڕی یەك ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی تەرخانكرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هیممەت بکەن بۆ لیستی 105

شوان كەریم یەكێتی، یەكێتی هەمووانەو بۆ هەمووانە بەبێ جیاوازیی بیروڕای ...