سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئه‌ڵمانیا.. 38ـه‌مین فێستیڤاڵی كلتوری نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌چووپەڕە 2

ئه‌ڵمانیا.. 38ـه‌مین فێستیڤاڵی كلتوری نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

رۆژانی 7 تا 9ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا، سی و هه‌شته‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی باشوری شاری نۆرنبێرگ كه‌ به‌ فێستیڤاڵی كلتووری نه‌ته‌وه‌كان ناسراوه‌، به‌ به‌شداری حزبه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان و ده‌یان رێكخراوی كلتووری و رێكخراوه‌كانی داكۆكی له‌ گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ و رێكخراوه‌كانی تری مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌چوو.
رێكخراوه‌ كوردییه‌كانی وه‌ك میزۆپۆتامیاو له‌ ساڵانی رابردووشدا كۆمیته‌ی چالاكییه‌كانی كوردستان و دواتر یانه‌ی كوردی و له‌ شه‌ش ساڵی رابردووشدا ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان خانه‌ی كوردیان به‌ڕێوه‌بردووه‌و نمایشی خوانی كوردی و كلتوورو چاندو هونه‌ریان كردووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ دوای 25 ساڵ له‌ به‌شداری كورد ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان كه‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ شوێنیان چۆڵبوو و به‌شداریان نه‌كرد جگه‌ له‌ رێكخراوی چاندو هونه‌ری باكوری كوردستان كه‌ خانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌ده‌بردو نمایشی خوانی كوردیان كردو خه‌ڵكێكی زۆری كورد به‌تایبه‌تی كوردانی باكورو ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌كانی تریان له‌ده‌وری خۆیان كۆكردبووه‌وه‌.
هه‌مانكات تیپی موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی چاندو هونه‌ری كوردی چه‌ند پارچه‌ موزیك و گۆرانی و نمایشێكی هونه‌رییان له‌سه‌ر شانۆی گه‌وره‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ رێكخست و تیپی مۆسیقای ئه‌راراتیش به‌ چه‌ند پارچه‌ موزیك و گۆرانییه‌ك جارێكیتر میوانانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌ هونه‌ری كوردی ئاشناكرد.
ئه‌وه‌ی جێگەی سه‌رنج بوو، ئه‌مساڵ رێكخراوه‌ چه‌په‌كان، ئه‌منستی و كه‌نیسه‌و رێكخراوی داكۆكی له‌ گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌ لێكراو و چه‌په‌كان و پارتی كۆمۆنیستی ئه‌ڵمانی و تبتیه‌كان و چه‌ندین ڕێكخراو و پلاتفۆرمی دیموكراتی، چالاكییه‌كانی خۆیان له‌و سێ رۆژه‌دا پێشکەشکرد.
هەروەها له‌ ماوه‌ی ئه‌م 38 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌ كورد نزیكه‌ی 25 ساڵه‌ به‌شداری تێدا ده‌كات، هیچ چالاكییه‌كی عه‌ره‌بی به‌دیناكرێت و له‌و چالاكییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا دیارنین.
سه‌باره‌ت به‌م فێستیڤاڵه‌ هه‌ڤاڵ عه‌لی باكور راگه‌یاندووه: ئه‌مساڵ 38 ساڵه‌ی فێستیڤاڵی باشوری نۆرنبێرگه‌و فێستیڤاڵی چاندو هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانه‌و هه‌ر میللـه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هونه‌رو چاندی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات. فێستیڤاڵی ئه‌مساڵیش به‌باشی به‌ڕێوچوو، ئێمه‌ش وه‌ك رێكخراوی چاندو هونه‌ر به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌شداربووین و هیوادارم بتوانین ساڵانی تریش به‌شداری بكه‌ین و خه‌ڵكی به‌ كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاشنابكه‌ین.
فێستیڤاڵی باشوری شاری نۆرنبێرگ فێستیڤاڵی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشناكردنی گه‌لانه‌ به‌ كلتووری یه‌كتری و گۆڕینه‌وه‌و نمایشی دابونه‌ریته‌كانه‌ له‌ناویاندا خوانی كوردی و زانیارییه‌كانه‌ به‌یه‌كتری.

لە puk میدیا-ەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دیداری هونەریی گەرمیان سازدەکرێت

لەڕۆژانی رابردووداو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاکۆ هۆرێنی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و ...