رێزلێنان لەخزمەتەکانی بوار نورەدین… – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ » رێزلێنان لەخزمەتەکانی بوار نورەدین…

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

رێزلێنان لەخزمەتەکانی بوار نورەدین…

رێزلێنان لەخزمەتەکانی بوار نورەدین لەبواری بیبلۆگرافیا و رۆژنانووسی کوردیدا

لەچوارچێوەی وەرزی دواخراوی یادی رۆژنامەگەریی کوردیدا، سەرلەبەیانی دوێنێ 10/7/2018 ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکی رێزلێنانی لەخزمەتەکانی بوار نورەدین لەبواری بیبلۆگرافیا و رۆژنامەنووسی کوردیدا بەڕێوەبرد.
لەکۆڕەکەدا بوار نورەدین بەشێوەیەکی گشتی باسی لەگرنگی بیبلۆگرافیا کرد بۆ رۆشنبیری کوردو وتی: بیبلۆگرافیا پێویستییەکی زانستییەو کارئاسانی لێکۆڵەران دەکات.
لەبەشێکی تردا باسی لەجۆرەکانی بیبلۆگرافیا کردو وتی: ئامادەکردنی بیبلۆگرافیا گشتی و تایبەت ئەرکێکی ئاسان نییەو چەند گرفتێکیان هەیە، کە هەندێکیان کێشەی کتێبی کوردی و کتێبخانەکانی کوردستانن.
دواتر ئامادەبووان راوسەرنجی خۆیان سەبارەت بە بابەتی کۆڕەکە خستەڕوو.
هەر لەم کۆڕەدا رێزلێنانی کوردستانی نوێ بەخشرایە بوار نورەدین لەبەرامبەر خزمەتەکانی لەبواری بیۆگرافیا و رۆژنامەنووسی کوردیدا.


لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتوێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.
فۆتۆ: حەمە عومەر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تۆم کروز لە سەرکێشییەکانی بەردەوامە

رەخنەگرانی بواری سینەما پێیانوایە فیلمی (Mission: Impossible – Fallout) کە ...