دانەغاز 43 ملیۆن‌و 750 هەزار دۆلار وەردەگرێت – پەڕە 3 – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » دانەغاز 43 ملیۆن‌و 750 هەزار دۆلار وەردەگرێتپەڕە 3

دانەغاز 43 ملیۆن‌و 750 هەزار دۆلار وەردەگرێت

كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 43 ملیۆن‌و 750 هەزار دۆلاری لەكۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆم وەرگرتووە، لەبری فرۆشتنی نەوت‌و غازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان.
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لەبەیاننامەیەكدا رونیكردۆتەوە، ئەو بڕە پارەیەی كە وەریانگرتووە حەوت ملیۆن دۆلاری لەمانگی حوزیرانی ساڵی 2018دا بووە‌و ئەو بڕە پارەی كە وەریانگرتووە ئەو پارانە ناگرێتەوە كە لە فرۆشتنی بەرهەمەكانیاندا وەریانگرتووەو بڕیاریانداوە لای كۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆم بەمەبەستی بەكارهێنانی لە خەرجیەكانی بەكاربردندا بیهێڵنەوە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆم بۆ پاكتاوكردنی قەرزەكان فرۆشتنی غازی سروشتی كراوە، بەپێی خشتەیەك‌و بەبێ‌ دواكەوتن‌و لەكاتی خۆیدا شایستە داراییەكانیان وەرگرتووە، لەئێستاشدا هیچ شایستەیەكی دارایی كۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆم لای حكومەتی هەرێم نەماوە.
كۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆم لەپێنج كۆمپانیای هاوبەش پێكدێت كە لەبواری نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان كاردەكەن‌و كۆمپانیای دانەغاز خاوەنی رێژەی لەسەدا 35ی پشكەكانی كۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆمە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بە سیستمی‌ بایۆمەتری‌ مووچەیان پێدەدرێت

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچە ئاشكرایدەكات، مووچەی‌ مانگی‌ هەشتی‌ كەسوكاری‌ ...