سەرەکی » ئابووری » هەرێم ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكاتپەڕە 3

گۆڤارێكی نێودەوڵەتی راپۆرتێك لەبارەی رەوشی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەكوردستان ئامادە دەكات

هەرێم ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات

گۆڤاری ناوداری ئەمەریكی فۆرین پۆلیسی بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر رەوشی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەكوردستان، چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامداوە، لەچاوپێكەوتنەكەدا سەرۆكی ژوور بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت: «‌حكومەتی هەرێم ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات».

یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەڕەوشی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەكوردستان بەگۆڤاری فۆرین پۆلیسی راگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لەڕووی ئاسایشەوە ئارامەو دەوڵەمەندیشە بەچەندین كەرەستەی خاوی پیشەسازی، ‌حكومەتی هەرێمیش ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات، بەڵام بەداخەوە تائێستا نەتوانراوە كارگە دروستبكرێت‌و كۆمپانیا جیهانیەكان كارگەكانیان بهێنە كوردستان‌و لێرە وەبەرهێنان بكەن.
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عیراق یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیان دەركردوە، پلانیشیان هەیە هاوكاری تەواوی وەبەرهێنەران بكەن.

ئەنجامدانی روپێویەكی ورد بۆ خانووی پلاستیكی‌
سەبارەت بەكێشەو گرفتەكانی بەردەم كەرتی بازرگانی، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی وتی: «لەبەندەری ئوم قەسەر لە بەسرە كە كاڵاو شمەك داخڵ دەكرێت باج‌و روسماتێكی زۆری دەخرێتە سەرو گومركی سەفراش لەناوچەی عوزێم كێشەی گەورە بۆ بازرگانان‌و خاوەن كارگەكانی كوردستان دروست كردوە كە كاڵاو شمەكەكانیان هەناردەی ناوچەكانی باشورو ناوەڕاستی عیراق دەكەن، دووبارە باج‌و گومركیان لێدەسەنرێت».
سەبارەت بە كارو چالاكیەكانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلیمانیش، سەرۆكی ژوور وتی: «ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی ٩٠٠ گەنجینەیە كە لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەكرێت‌و هەموو ستاندارو پێوەرێكی جیهانی تێدا رەچاو دەكرێت، ژووری بارزگانی بەشی كشتوكاڵیشی دروستكردوە بۆ گرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵ‌و پێشخستنی ئەم كەرتە كە تائێستا چەندین كارو پڕۆژەی گرنگی ئەنجامداوە، لەوانە ئەنجامدانی روپێویەكی ورد بۆ خانووی پلاستیكی‌و دیاری كردنی كێشەو گرفتەكانی‌و دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كیشەكان».

سێ ملیۆن‌و ٢٠٠ هەزار خوێنەری هەیە
وتیشی: «یەكێكی تر لە پڕۆژەكانی ژوور بریتییە لەكردنەوەی خولێكی راهێنان بۆ ئەو ئەندازیارە كشتوكاڵیانەی خوێندیان تەواو كردوەو دانەمەزراون، دوای تەواوكردنی خولەكە لەكەرتی تایبەت هەلی كاریان بۆ دەرەخسێنرێت‌‌و سەرپەرشتی خانووە پلاستییەكان دەكەن».
لەبارەی گرنگی سەردانەكەی گۆڤاری فۆرین پۆلیسی بۆ كوردستان‌و ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، دابان نەجمەدین كارمەندی بەشی پەیوەندیەكانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلیمانی رایگەیاند، فۆرین پۆلیسی رۆژانە سێ ملیۆن‌و ٢٠٠ هەزار خوێنەری هەیە، بارەگای سەرەكی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكایە، راپۆرتەكانی كۆپییەكیان لێدەنێرێت بۆ بانكی جیهانی‌و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی‌و سەرجەم رێكخراوە ئابوورییە جیهانیەكان بینەری ئەم راپۆرتە دەبن.

متمانە بەهەرێمی كوردستان بكەنەوە
وتیشی: «فۆرین پۆلیسی یەكێكە لەگۆڤارە هەرە بەناوبانگەكانی جیهان كە خوێنەرێكی زۆری هەیە، ئامادەكردنی ئەم راپۆرتەش دەبێتە هۆی ئەوەی كۆمپانیا جیهانیەكان متمانە بەهەرێمی كوردستان بكەنەوەو بگەڕێنەوە لەكوردستان وەبەرهێنان بكەن كە دوای هاتنی داعش ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا جیهانیەكان كوردستانیان بەجێهێشت، ئامانج لە ئامادەكردنی راپۆرتەكە دووبارە متمانە دانەوەیە بەوەبەرهێنەران‌و كۆمپانیا جیهانیەكان بۆ ئەوەی بێنە كوردستان‌و كار بكەن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مووچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان‌ و زیندانیان زیاد دەكرێت

پێش نیوەڕۆی دوێنێ 8ی 12ی 2018، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری كاروباری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort