دواجار یاریزانێكی بارسێلۆنا به‌ راهێنه‌ری ئیسپانیا دیاری كرا – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » دواجار یاریزانێكی بارسێلۆنا به‌ راهێنه‌ری ئیسپانیا دیاری كرا

دواجار یاریزانێكی بارسێلۆنا به‌ راهێنه‌ری ئیسپانیا دیاری كرا

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ لویس ئینریكی راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بگرێته‌ ئه‌ستۆ و شوێنی فرناندۆ هیێرۆ بگرێته‌وه‌.
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا 2 رۆژ به‌ر له‌ مۆندیال جولین لۆپتیجی راهێنه‌ری دوورخسته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ به‌بێ پرسی یه‌كێتیه‌كه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید ئیمزا كردبوو تا دوای مۆندیال ببێته‌ راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌، له‌ شوێنی ئه‌ویش فرناندۆ هیێرۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی لا رۆخای پێ سپێردرا كه‌ دوای مۆندیال رایگه‌یاند كاری له‌گه‌ڵ لا رۆخا كۆتایی هاتوه‌.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ لۆچۆ بۆ ماوه‌ی‌ 2 ساڵ واتا تا كۆتایی یۆرۆی 2020 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی لا رۆخای پێدراوه‌.
لوچۆ له‌ ساڵی 1980ه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی كوبالای ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئیسپانیا كۆتایی پێهاتووه‌ یه‌كه‌م ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنایه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیای پێده‌درێت كه‌ له‌و كاته‌وه‌ چه‌ندین راهێنه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌یان وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام هیچیان پێشتر ئه‌ستێره‌ نه‌بوون له‌ بارسا.
ئینریكی به‌یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا داده‌نرێت كه‌ له‌سه‌رده‌مێكدا كه‌ ریاڵ مه‌درید كۆنترۆڵی نازناوه‌كانی ناوخۆی ئیسپانیای كردوه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشتووه‌و روویكردۆته‌ بارسێلۆناو وه‌كو راهێنه‌ریش دواین كاری له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بووه‌ كه‌ 3 ساڵ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی كردو چه‌ندین نازناوی بۆ بردنه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی 105 لیستی وه‌رزشكارانیشه‌

ئه‌وه‌ی لیستی 105 له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كانی تری هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ...