له كاتێكدا هه‌مووان چاوه‌ڕێی له‌سه‌ركار لابردنی خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بوون دوای شكستی هه‌ڵبژارده‌كه له مۆندیال، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین نه‌ك متمانه‌ی به‌و راهێنه‌ره نوێ كرده‌وه به‌ڵكو ئه‌ركی نوێشی پێ به‌خشی.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین دوای شكسته قورسه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه له مۆندیال و چوونه ده‌ره‌وه له قۆناغی 16 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به به‌شداری كلاودیۆ تابیای سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه و جێگره‌كه‌ی و سامپاولی رێكخست، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و راهێنه‌ره بده‌ن كه به‌شێكی زۆری شكسته‌كه‌ی له ئه‌ستۆیه.
ئه‌رژه‌نتین له مۆندیال به ئاستێكی خراپ ده‌ركه‌وت و به‌شێكی زۆری بهرپرسیاریهتیهكهش له ئه‌ستۆی سامپاولیه كه به بڕیاره سه‌یره‌كانی به‌تایبه‌تی له گۆڕانكاری كردن به یاریزانان بووه جێگه‌ی گاڵته‌جاڕی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كانی تر.
به‌ڵام پێگه‌ی ره‌سمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین بڵاویكردۆته‌وه یه‌كێتیه‌كه متمانه‌ی بۆ ئه‌و راهێنه‌ره نوێ كردۆته‌وه و له پاڵ ئه‌وه‌ش ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌ی خوار 20 ساڵیشی پێ بهشخشیوه.
به‌پێی زۆرینه‌ی شاره‌زایانیش هۆكاری نوێ كردنه‌وه‌ی متمانه به‌و راهێنه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له بۆنده‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و راهێنه‌ره له‌سه‌ركار لاببرێت ده‌بێت بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی پێ ببه‌خشن، بۆیه یه‌كێتیه‌كه ناتوانێت دووری بخاته‌وه.
