بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی هێزی هەستانەوە و نوێبوونەوەیە – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی هێزی هەستانەوە و نوێبوونەوەیە

لە پێشوازیی خانەوادەی شەهیدان خاڵە بەكر و لیوا سەڵاح دیلمانی ‌و كۆمەڵەی كورتەباڵاكاندا

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی هێزی هەستانەوە و نوێبوونەوەیە

دوێنێ لەسلێمانی، بافڵ تاڵەبانی؛ لەچەند دیدارێكی جیاجیادا پێشوازی لە خانەوادەی شەهیدان خاڵە بەكرو لیوا سەڵاح دیلمانی‌و كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان‌ كردو گوێبیستی داواو پێداویستیی كەسوكاری شەهیدان‌و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان بوو.

باڵای یەكێتی بەخوێنی شەهیدەكانی بڵندبووە
لەدیداریدا لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان خاڵە بەكر و لیوا سەڵاح دیلمانی‌، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: یەكێتییەك باڵاكەی بەخوێنی شەهیدەكانی بڵند بووبێت، قەدەكەی بەخوێنی شەهیدەكانی رەگی داكوتابێت، ژیانی بەئازارو خۆڕاگری زیندانییەكانی بەردەم پەتی سێدارەو ورەی پۆڵاینی پێشمەرگەكانی بەڕێكردبێت، رابەرەكەشی مام بووبێت، لەهەناوی خەڵكیشەوە لە دایك بووبێت، بەدڵنیاییەوە ناكەوێت، بەڵكو هەمیشە لە گەشانەوەو نوێبوونەوەدا دەبێت، وتیشی: راستە یەكێتی لەچەند ساڵی رابردوودا كەموكوڕی هەبووە، وەك پێویست لە ئاست داخوازی‌و خواستی خەڵك‌و یەكێتییەكاندا نەبووە، بەڵام ئەو كەموكوڕییانە دەكەینە دەرفەت بۆ خۆڕێكخستنەوەو باشتركردنی كاری رێكخراوەییمان‌و چوونەوە ناو كۆمەڵانی خەڵك، چونكە خەڵك زیاتری لە یەكێتی دەوێت، لەبەرئەوەی یەكێتی بە هی خۆیان دەزانن‌و ئەو مافەشیان هەیە گلەییمان لێبكەن، لێمان زوویربن، رەخنەیان هەبێت، داوای زیاتریان هەبێت، بۆیە لەبەردەم ئێوەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیداندا دەڵێین بمانبوورن لە كەموكوڕییەكان، بمانبەخشن لە هەڵەكانمان، دڵنیاش بن یەكێتییەكەی خەڵك هەر بۆ ئێوە دەبێت‌و لە ناو ئێوەشەوە باڵا دەكات.
لای خۆیشیانەوە خانەوادەی شەهیدان لیوا سەڵاح دیلمانی‌و خاڵە بەكر؛ تەئكیدیانكردەوە كە درێژەپێدەری رێبازی خوێنی شەهیدان دەبن‌و ئاسۆی یەكێتی رووناكتر دەبینن.

سەرۆك مام جەلال هەمیشە بەدەنگمانەوە بووە
هەروەها لەدیدارەكەی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستاندا دوای گوێگرتن لە داخوازییەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، كە لەڕاپۆرتێكدا عومەر جەبار ساڵح سەرۆكی گشتیی كۆمەڵەكە ئاماژەیپێكرد «ئێمەی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەبارودۆخێكی سەختدا ژیان دەگوزەرێنین‌و پێویستمان بەهاوكاری‌و ئاوڕدانەوەی زیاترە». ئەوەشی بەبیرهێنایەوە كە»سەرۆك مام جەلال؛ هەمیشە بەدەنگمانەوە بووەو هاوكاریی كردووین لەسەرخستنی كارەكانماندا‌و لەخەمی ژیان‌و پێداویستییەكانماندا بووە».
لای خۆیشییەوە، بافڵ تاڵەبانی؛ رایگەیاند: بەرچاوڕوونم لەبارودۆخی ژیانتان‌و ئێوە شایەنی خزمەتی زیاترن‌و ئەركی ئێمەمانانیشە ببینە پارێزەری بەدیهێنانی مافەكانتان‌و باشتركرنی ژیان‌و گوزەرانتان، وەك یەكێتیش درێغی ناكەین لەخزمەتكردنتان. وتیشی: درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین بۆ خزمەتكردنی چین‌وتوێژەكان بەبێ جیاوازی‌و لەپشتیشتان دەبین‌ تا حكومەت ئاوڕی زیاترتان لێبداتەوە.

یەكێتی هەر ئەو هێزە دەبێت كە لەسەنگەری گەلدا دەبێت‌
تەئكیدیشیكردەوە كە یەكێتی هەر ئەو هێزە دەبێت كە لەسەنگەری گەلدا بێت‌و داكۆكیكاری راستەقینەی بەدیهێنانی مافەكانی خەڵك بێت، چونكە یەكێتی؛ هێزی كورتبین‌و شكست نییە، بەڵكو هێزی هەستانەوەو نوێبوونەوەو گۆڕانكارییە، هێزی رابردوو و ئەمڕۆو داهاتووش دەبێت، بۆیە دڵنیابن نوێدەبینەوەو هەڵەكانمان دەكەینە دەرفەتی زیاتر بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك. هەروەك ستایشی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانیشی كرد كە لەسەرخستنی یەكێتی لەهەڵبژاردندا رۆڵی گرنگیان بینی‌و بەشداربوون لەهەستانەوەی یەكێتییەكەی خۆیاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هیممەت بکەن بۆ لیستی 105

شوان كەریم یەكێتی، یەكێتی هەمووانەو بۆ هەمووانە بەبێ جیاوازیی بیروڕای ...