سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر:بە یەك وەفد ‌و یەك پڕۆژەی دانوستان دەچینە بەغدا

حاكم قادر:بە یەك وەفد ‌و یەك پڕۆژەی دانوستان دەچینە بەغدا

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ سارا مارش بەرپرسی كاروباری سیاسیی كونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر، حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، رایگەیاند: بە یەك وەفد‌و یەك پڕۆژەی دانوستان دەچینە بەغدا. وتیشی: بەلای یەكێتی-یەوە مەسەلە نیشتمانی‌و نەتەوەیی‌و دیموكراسییەكان‌و دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان لەپێشە.
لەدیدارەكەدا، كە رۆژی 9/7 بەڕێوەچوو، حاكم قادر؛ سوپاسی پشتیوانییەكانی وڵات‌و گەلی بەریتانیای كرد بۆ پێشمەرگەو گەلی كوردستان لەشەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا‌و هیواشی خواست لەهەموو بوارەكاندا هاوكارو پشتیوانی كورد بن. لەبارەی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراقیش، تەئكیدیكردەوە كە ڤیتۆمان لەسەر هیچ كاندید‌و لایەنێكی سیاسیی عیراق نییە، گرنگ بەلامانەوە دەستەبەركردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان‌و جێبەجێكردنی دەستوورە، لەوانەش ماددەی 140‌و ماف‌و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە‌و شەراكەتی راستەقینە لەعیراقدا.
ئاماژەی بەوەشكرد كەئامانجمانە لەداهاتوودا سیستمێكی باشتری بەڕێوەبردن‌و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان‌و باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتیان‌و بوژانەوەی زیاتر لەكوردستاندا، بەدیبهێنین.
لای خۆیشییەوە، سارا مارش؛ یەكگرتوویی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی لەپرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق‌و بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێز لەچوارچێوەی عیراقدا، بەگرنگزانی‌و پێشنیازیشی كرد «زەمینەی باشتر بڕەخسێنرێت بۆ سوودوەرگرتن لەتوانای ژنان‌و گەنجان لەكوردستان‌و لەژیانی حزبی‌و رێكخراوەیی یەكێتیدا».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تره‌مپ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا

رۆیته‌رز دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ نووسینه‌كانیدا كه‌ له‌سه‌ر واڵه‌كه‌ی‌ ...