رێكەوتن لە كام ژینگەدا – knwe.org
سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » رێكەوتن لە كام ژینگەدا

راستییەکەی

رێكەوتن لە كام ژینگەدا

كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەسەر چەندین چین و توێژ دابەش بووە. هەروەها چەندین نەتەوە و پێكهاتەی جیاوازی لەخۆی دەگرێت ،هەریەكەی بە زمانێك و كۆمەلێ داب و نەریتی جیاواز دەناسرێت . مرۆڤ بۆ ژیان زیاتر لەگەڵ ئەو ژینگەیە ئاوێتە دەبێت كە لێی گەورە دەبێت و زەمەنێك لە ژیانی خۆی تێدا بەسەر دەبات . ئێمەی كورد بەشێكین لە مرۆڤایەتی بۆ هەر تاكێكی ئێمە ئەوەندی دەمانەوێ لەناو ژینگە كوردەواریەكەی خۆمان تێكەڵ بین و رێكەوتنەكانمان لەناو ئەو ژینگە خۆمالیە بێت زەحمەتە لە ژینگەیەكی تر ئەوەندە ئاوێتە بین . لەویش بچوكتر یان ووردی بكەینەوە ئەوەندی هاوشاری و هاو تیرەیی و هاو بنەماڵەیی لەگەڵ یەك دەتوانن بگەن بەرێكەوتن زەحمەتە لەگەڵ كەسانی دەرەوەی ئەو ژینگانە رێكەوتن ئاسانتربێت .
لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردایەتی و حزبایەتی لێكترازان و جودابوونەوە زۆر روویداوە،بەڵام لەهەمانكاتدا یەكگرتنەوە و خستنەوە سەریەك و رێكەوتنیش بووە . سیستەمی حزبایەتی واتە رێكەوتن لە نێوان ئەندامانی حزب ، بەتایبەت ئەوكەسانەی كە لە بازنەی رێبەرایەتین دەبێ ئەوە لەپێش چاوبگرن كەوا ئەوەی كاری رابەرایەتیەكەیان ئاسان و سەركەوتوو دەكات ئەوە رێكەوتنەكانیانە لەگەڵ سەركردە و كادیرەكانی تر كە هەریەكەی دابەشی سەر ناوچە و زۆنێك بووە .
لە چلەكان چەندین حزب دروست بوون و جودابوونەوە بەڵام لە كۆتایدا ئەوانەی ژینگەی پەروەردەییان لەیەك نزیك بوو چوونەوە ناو یەك حزب . چەپەكان بۆ ناو حزبی شیوعی و نەتەوەییەكان بۆ ناو پارتی دیمۆكراتی .لە شەستەكان كەرت بوونی پارتی و دواتر یەكگرتنەوەیان . هەروەها لە حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردووش لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیمۆكراتی كوردستان جودابونەوە هاتە كایەوە .
دوای راپەڕین لە ساڵی 1993 كۆنە پارتیەكان كە زیاتر پارتی گەل و جەماعاتی عەلی سنجاری چوونەوە ناو پارتی .سۆسیالیست و ئالای شۆڕش هاتنەوە ناو یەكێتی ،چونكە كەسەكان زیاتر بەرەو ژینگەی خۆیان رۆیشتنەوە . لە دواین جار كە كاك نەوشیروان بزووتنەوەی گۆڕانی دروست كرد دوای چەندین ساڵ توانای بزووتنەوەكەی بۆ دەركەوت تا چەند بڕ دەكات و هۆكاری وەستانەكەی زانی هاتەوە بە ئاڕاستەی رێكەوتن لەگەڵ ئەوانەی كۆن لە یەك ژینگەدا بوون ،ئەویش یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو.
ئەوەی پرسیارە دوایین جودابوونەوە سەرۆكی هاوپەیمانی دیمۆكراتی بوو ،ئەم كاراكتەرە كە دكتۆر بەرهەمە بە بێ‌ لەبەر چاوگرتنی ژینگەی خۆی نەیتوانی لە ژینگەی خۆی بمێنتەوە دەرچوو . چوو لەگەڵ چەند كاراكتەرێكی كۆنە ئیخوانی و نەهزە رێكەوتنی كرد ، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ ژینگەی چەند ساڵەی ژیانی خۆی رێكەوتن بكات . ئەمەش هۆكاری پوكانەوە پاشەكشەی ئەم كاراكتەرەیە لە سیاسەت . بۆیە رێكەوتن لە ژینگەی خۆت زۆر تەندروستت تر و سەلامەترە وەك لە ژینگەیەكی تر .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق

عیراق ئەو وڵاتەی لە خراپترین دۆخی سیاسی دایە،چونكە نە كەسایەتییەكی ...