سەرەکی » وتار » مستەفا محەمەد » چۆن سوود لە هەڵەکانی ئەوان وەربگرین؟

چۆن سوود لە هەڵەکانی ئەوان وەربگرین؟

لەهەر پڕۆسەیەکی هەڵبژاردندا ڕوودەدا هەندێ براوەو هەندێکی تر دۆڕاو بن ،وە دوای ئەنجامی کۆتایی لایەنە دۆڕەوەکان دان بەشکستەکانیان دا بنێن ، یا ئەنجامەکان ڕەت بکەنەوە و پەڵپ گرتنیش لە ئەنجامی دەنگدانی ڕێکاری یاسایی زۆر ئاساییە کە بگیرێتە بەر ، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە بەڵکو مایەی نەنگیشە بەشداری بکەی لە هەڵبژاردن و سەنگ و قورسایی خۆت نەزانی ، پەڵپ بگری و خۆت ڕێکاری دژ بگریە بەر و بەم ڕێکارانەش ئەنجامی پەڵپ وەرگریەوە کەچی سەرەنجام هەر ئەنجامەکە قبوڵ نەکەیی و بانگەشەی هەڵوەشاندنەوە و بایکۆتی پڕۆسەکەش بکەیت.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی كەركوك یەکلایی کرایەوە، ئەنجامەکانیش لەلایەن ئەنجومەنی دادوەران راگەیەنرا، دوایین ئەنجامیش دەری خستووە هەموو ئەو تۆمەتانەی درانە پاڵ یەكێتی ناڕاست و نابەجێ دەرچوون و هەر گۆرانكارییەكیش لە جیاوازی دەنگەكان ڕوویدابێ گۆڕانکاری ئەوتۆ نین کە کاریگەری لەسەر کورسیەکان هەبێ، بە پێچەوانەی ئەوە لە هەندێ ناوچەی عەرەبی و توركمانی لە چەند سندوقێكدا خەرقی یاسایی کراوەو ئەمەش لەقازانجی تانەکانی یەکێتیدا شکاوەتەوە ، کەواتە دەکرێ بڵێین کورد لە کەرکوک لەم پڕۆسەیەدا ڕووسور دەرچوو و پیلانگێڕیە ناوخۆیی و ئیقلیمیەکانیش دواجار شکستیان هێناوە و نیوەی کورسیەکانیش بۆ کورد و یەکێتی یەکلایی بوونەوە.
دوای کۆتایی هاتنی هەژماری دەستی ئەنجامەکانی کەرکوک ، هەموو چاوەکان لەسەر سلێمانین و بەپێی زانیاریەکانیش دەنگی یەکێتی لەم پارێزگایەش بەوێنەی کەرکوک هیچ کەم ناکات ،ئەوەی جێی داخە لەدوای ڕەتکردنەوەی هەژماری ئەلکترۆنی لەلایەن لیست و قەوارە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن لە ئێستاشدا هەژماری دەستیش ڕەت دەکرێتەوە و هاوشێوەی کەرکوک ئەو لایەنانە باس لەبایکۆتی پڕۆسەکە دەکەن .
کەواتە وا پێدەچێ لەسەرەتاوە لایەنە دۆڕاوەکان بڕیاریان دابێ میکانیزم و بەرنامەی خۆیان بە ئاراستەیەک داڕشتبێ گومانەکانیان بۆ بێ هیواکردنی دەنگەر درێژە پێ بددەن ، ئەم هەنگاوەیان بۆ خۆلادانە لەشکستی ئاییندەیان ، وادەزانن ئەگەر کۆی پڕۆسەکە ڕەت بکەنەوە و هات و هاوار و دەستەواژەی تازەتر بۆ تۆمەتبار کردن بلکێنن بە شان و باڵای یەکێتیەوە قازانج دەکەن! بێ خەبەر لەوەی هێندەی تر دەنگدەرانیان لە بەشداری کارای هەڵبژاردنەکانی دادێ بێ ئومێدتر دەکەن و لەڕووی چەندایەتیەوە زۆرتر دەبێتە مایەی هەڵوەرینی دەنگەکانیان.
دواجار ئەوەی لەدوای کۆتایی ئەو پڕۆسەیە بۆ یەکێتی گرنگە کاری لەسەر بکا وەڵام دانەوەی چەواشەکاریی و موهاتەرات و پڕوپاگەندەی ناڕاستی ئەو لایەنانەیە بە ڕێکاری یاسایی و ناچارکردنیانە بە پەخشنامەیەکی لێبووردەیی لەجەماوەر و دەنگدەری یەکێتی ، هەروەها دوا ئەنجامی پڕۆسەکە و هەموو هەوڵە ژەهرینیەکانی پشتی پەردەی شەش لایەنەکە بۆ ڕای گشتی و لایەنگرانی یەکێتی بەڕوونی بخەنەڕوو ، تا وەک وەرەقەیەکی بەهێز لەڕووی میدیاییەوە بە ئامانجی بەهێزکردنی سەنگ و پێگەی یەکێتی سودی لێوەربگیرێ و لە پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئاییندەش لە قازنجی دەنگی سەوز تەوزیف بکرێنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاشقچی سعودیە دەگەیەنێتە کوێ؟

دوای هەژدە ڕۆژ لە دیارنەمانی،دواجار لە ڕاگەیەنراوێکی گوماناویدا شانشینی سعودیە ...