پۆپۆلیست و ئیسلامییەکان کۆمـەڵگەی ئەڵمانیایان هەراسان کردووە – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » پۆپۆلیست و ئیسلامییەکان کۆمـەڵگەی ئەڵمانیایان هەراسان کردووە

پۆپۆلیست و ئیسلامییەکان کۆمـەڵگەی ئەڵمانیایان هەراسان کردووە

مێژووی هەریەک لە خەڵکانی نازی و ڕەگەزپەرست و پارتە پۆپۆلیست و گەلپەرستەکان لەلایەک و ئیسلامیە ڕادیکالیەکان و پەیوەست بونیان بە پارتە سەلەفی و توندڕەوەکانی دونیای عەرەبی و ئیسلامی لە ئەڵمانیا مێژویەکی دێرینی هەیە، ئەوەی یەکەمیان زادەی جەنگی جیهانی دووەم و بیری نازیەتی هیتلەر و پاشماوەی ئەو چینەی خەڵک بوە کە کاریگەری ئەو ڕەوتەیان بەسەردا بەجێماوە، ئەوەی دووەمیشیان لە ئەنجامی ئەو تەوژمە ئیسلامیە بوە کە لە دوای ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١ بەرامبەر بە دیموکراسیەت و بواردان بوە بە ڕژێمە دیکتاتۆرەکان و هەلسوکەوتی نالەباری ڕۆژئاوابوە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەهێزبوونی ئەم رەوتە راسترەوانەش، بۆتە کێشەی گەروە بۆ ئەوروپا و ئەڵمانیا.

پارتی نازی ئەڵمانیا
ئاسایی دەبێت ئەگەر پارتێک یان ڕەوتێکی سیاسی ساڵانێک حوکمی وڵاتێکی کردبێت کاریگەری بەسەر کۆمەڵگەیەک بەجێ بێڵێ و تا چەند دەیەیەک ئاسەوارەکەی هەربمێنێت، ڕەوتی نازیپەرستی هیتلەر لەساڵانی چلەکانەوە و تا دوای شکست و دۆراندنیان لە جەنگی جیهانی دووەم، تا ئێستاش کاریگەریان ماوەو چەندین ڕێکخراو و ڕەوت وگروپ لە منداڵدانی ئەو نازیەتە دروست بوە کە ئەڵمانیا و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی توشی گەورەترین شکست و ماڵوێرانی کردەوە.

راسترەوە نوێکان
لە سایەی ئازادی و دیموکراسی ئەمڕۆی ئەڵمانیای فیدڕاڵدا چەند گروپ و ڕێکخراوێک هەن کە بە ئاشکرا و بە دزیەوە خەبات بۆ گەڕاندنەوەی سەردەمانی حوکمی هیتلەر دەکەن ولەدژی هەموو میللەتەبێگانەکانی ناو کۆمەڵگەکەیان دەوەستنەوە، هەندێ جار پەنا بۆ چەک و توندوتیژی دەبەن و بەرامبەرەکانیان دەکەنە قوربانی ئامانج و ئارەزوەکانیان، لە ساڵی رابردودا زیاتر لە ١٠٠٠ چالاکی و هەڵمەتیان بردۆتە سەر بنکە و بارەگا و کەسایەتیە ئیسلامیەکانی ناو ئەڵمانیا.

هەزاران کەس دەبن
بە پێی پێگەی «تسایت ئۆنلاینە» بێت ئەو توندڕەوانە لە ناو ئەڵمانیا لە ١٢ هەزارکەس زیاترن ، جگە لەوانەی کە خۆیان بە «هاوڵاتیانی ڕایخی دووەم» دەناسێنن و ژمارەیان ١٨هەزار کەس دەبێت، ئەوانیش دەیانەوێت بە زەبری شەڕ لە ئەڵمانیا جیاببنەوە و وڵاتێکی سەربەخۆ تەنها بۆخۆیان دامەزرێنن، نزیکەی ١٩٠٠ کەس لەو توندڕەوانە بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەزگا ئەمنیەکان چەکدارن و ناوە ناوە کەتنێک دەنێنەوە، زۆربەی ئەو جموجۆڵانەی کە دەشیکەن لە دژی بێگانەکان و مانەوەیانە لە ناو ئەڵمانیا، بۆیە پۆلیس لەم دواییەدا لە هەڵمەتێکدا هەڵی کوتانە سەر و نزیکەی ٤٥٠ چەکی لەو گروپانە گرت و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی ووردی پۆلیسدان.

دوژمنی بیانیەکانن
لە ناو ئەڵمانیا و لەم ساڵانەی دوایشدا پارتێکی گەلپەرست دروست بوە بە ناوی « جێگروە بۆ ئەڵمانیا» AFD بەرنامەی سەرەکی ئەو پارتە لەسەر بنەمای دوژمندارێتی ئیسلام و میللەتە بێگانەکان دروست بوە و دەیانەوێت خێروبێری وڵاتەکەیان تەنها بۆ ئەڵمانەکان بێ، وڵاتەکەیان لە بیانی داماڵێنن ، لە ناو یەکێتی ئەوروپاش بچنە دەرەوە، پارتی جێگرەوە بۆتە چەترێکی بەهێز بۆ هەموو لایەنە گەلپەرست و نازیپەرستەکانی ناو ئەڵمانیا و لەوێدا خەبات بۆ هێنانەدی بەرنامەی خۆیان دەکەن، لە هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردودا ٩٢ کورسیان هێنا و بە هۆی ئەوەی هیچ پارت و لیستێکی براەوە ئامادە نەبون هاوپەیمانێتیان لەگەڵ گرێ بددەن، بونە ئۆپۆزسیۆن لە ناو پەرلەمان، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە یەکەمین جارە ئەو توندڕەو و گەلپەرستانە بە ڕەسمی بچنە ناو پەرلەمان و دژایەتی سیاسەتی ئێستای حکومەتی فیدڕاڵ بکەن.

ئیسلامیەکان
ئیسلامیە سەلەفی و توندڕەوەکانی ئەڵمانیا درێژکراوەی نەهجی ئەو پارت و ڕێکخراوە بەناو ئیسلامیانەی دونیای عەرەبین کە چەند دەیەیەکە خەبات بۆ حوکمی ئیسلامی ڕادیکالی وگەڕانەوە بۆ شەریعەت و تێکەڵاوکردنی لەگەڵ دەستوری وڵاتان دەکەن، ئەو بەناو ئیسلامینە هەمویان ڕاکردوی دەستی زوڵم و زۆرداری حکومەتە عەرەبی و ئیسلامیەکانی نیشتیمانی زگماکی خۆیانن و بە هۆی کەیسە تراژیدی و کارەساتبازەکانیانەوە مافی پەنابەرێتی و ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان پێ بەخشراوە تا ژیانێکی ئازادتر و شەرەفمەندانەتر لە زێدی خۆیان دەست پێ بکەنەوەو لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانی تێکەڵاوبن و ببن بە هاونیشتیمانیەکی بەسود بۆ ئەو وڵاتە ، کەچی لە حکومەت و لە کۆمەڵگەی خانەخوێ هەڵگەڕاونەتەوەو دەیانەوێت ئەوەی لە وڵاتی خۆیان بۆیان نەلوا ئەوا لای ڕۆژئاواییەکان جێ بەجێی بکەن وکۆمەڵگەی مەسیحی دەیان هەزارساڵەی کلتورو دابو نەریتی خۆیان بەزەبری چەک وکوشتو بڕو بە بێ ڕەزامەندی خۆیان پێ بگۆڕن و بیانگەڕێننەوە چاخەبەردینیەکان وسەردەمانی فتوحاتە ئیسلامیەکان.

لەناو کۆمەڵگا ناشیرینن
حکومەت و ڕای گشتی ئەڵمانیا بە هەموو شێوەیەک سیاسەت و ئینتیمای ئەو ڕەوتانە ڕەت دەکاتەوە و لە دژیان وەستاونەتەوە، ئەو بەناو ئیسلامیانە دیمەنی ڕیشی درێژ و چڵکن وکراسی درێژ و شەڕواڵی کورتی هاوشێوەی ئەمیرەکانیان دیمەنێکی ناشیرینی کلتوری ڕۆژهەڵاتی نیشانی ئەڵمانەکان دەدەن، ڕەفتارو هەڵسوکەوتی ژیانی ئەوان وای لە ڕەوتی دژ واتە» گەلپەرستەکان» کردوە ئەوەندەی تر ڕقیان بەرامبەر بە بێگانەکان ئەستورتربێ وچالاکیەکانی خەستر کردۆتەوە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو کۆمەڵگا عەلمانیە دژی ئیسلامن بەڵکو لەگەڵ ئەوان دۆستی ئەو ئیسلامیانەن کە باوەڕەکەیان لەدژی هیج ئاینیکی تر نیەو مۆدێرنانە و لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایە هەڵ دەکەن.

هاوکاری داعشیان کرد
ئەو ڕەوتە توندڕەو و سەلەفی و بەناو ئیسلامیە ڕیش درێژانە لەم ساڵانەی دواییدا چەندان کاری تیرۆریستی و قێزەوەنیان ناوەتەوەو سەدان کەسیان کردۆتە قوربانی، جگەلەوەش زۆریان چوبونە پاڵ داعش و لەسەنگەرەکانیان شەڕی دژە دیموکراسی وبەرخۆدان ومقاوەمەتی خەڵکی ئازادیخوازو ئاشتیخوازیان دەکرد.

خەڵک هان دەدەن بۆ توندوتیژی
لەمڕۆژانە حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرای کردل ەسێ ساڵی ڕابردودا زیاتر لە هەزار توندڕەوی ئیسلامی لەناو ئەڵمانیا چونەتە سوریاو عیراق وبون بەداعش و نزیکی ١٧٠ کەسیان لێ کوژراون و ژمارەیەکی تریش گەڕاونەتەوە ناو ئەڵمانیا و ئێستا لە ژێر چاودێری ولێکۆڵینەوەی دەزگا بەرپرسەکانن،حکومەت ژمارەیەک وڵات و پارت و ڕێکخراوی ئیسلامی و غەیرەئیسلامی تاوانبار دەکات بە هاندانی خەڵک بۆ تیرۆرو توندوتیژی وئاژاوەنانەوە لەناو ولاتەکەدا.

حکومەت بە مەترسیان دەبینێت
بە هۆی تاوانی تێکدانی باری ئەمنی ناوخۆی وڵاتەکە و هەوڵی لێکترازاندنی یەکریزی و تەبایی لەناو کۆمەڵگەدا حکومەت تادێت ڕێوجێی وکۆنترۆڵکردنی ئەو پارت و لایەنە پۆپۆلیست ونازی و ئیسلامیە سەلەفی و ڕادیکالیەکان توندتر دەکاو بە تیرۆریست ناویان دەبات.

سەرچاوە: -میدیای ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من بەهێزم و پشتم بە میللەت و دەنگدەرانم قایمە

لەهەڵبژاردنی چەند ڕۆژی ڕابردوی پەرلەمانی تورکیا کچێکی کورد بە ناوی ...