سەرەکی » مانشێت » نوێنەری UN ئاماژە بە سەرکەوتنی پڕۆسەكە دەکاتپەڕە 3

جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی كۆتاییهات

نوێنەری UN ئاماژە بە سەرکەوتنی پڕۆسەكە دەکات

״لە سلێمانی گۆڕانكاریی بە سەر ئەنجامی دەنگەكانی یەكێتیدا نەهاتووە״

دوێنێ پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە سلێمانی كۆتاییهات و بەپێی لێدوان و زانیارییەكانیش «هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بە سەر ئەنجامی دەنگەكانی یەكێتیدا نەهاتووە»، وەك كەناڵی گەلی كوردستانیش بڵاویكردەوە «لە هەندێك وێستگە ژمارەی دەنگەكانی یەكێتی زیادیكردووە». نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە كاتی بەسەركردنەوەی پرۆسەكەدا لە سلێمانی رایگەیاند: هیچ سەرنجێكی ئەوتۆ بەدینەكراوە كە تێبینی لەسەر پرۆسەكە دروست بكات.

یەکێتی: پابەندین بە بڕیارەکانی کۆمسیۆنەوە
د.بڕیار رەشید وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست لە سلێمانی بەبێ هیچ گرفت و كێشەیەك بەڕێوەچوو، «گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە هەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە سلێمانی رووینەداوە». وتیشی: لە سلێمانی هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەسەر ئەنجامی دەنگەكانی یەكێتیدا نەهاتووە. راشیگەیاند: پرۆسەكە هیچ گۆڕانكارییەك لە ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان دروست ناكات و هەمان ئەو ئەنجامەیە كە پێشتر راگەیەنرابوو. وتیشی: لە رابردوو، ئێستاش جەخت دەكەینەوە كە پابەندین بە بڕیارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بڕیارەكانی دادگای فیدرالییەوە. باسی لەوەشكرد «لایەنە دۆڕاوەكان دەیانەوێت خەڵك چەواشە بكەن».

UN: پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی شەفافە
هەردوێنێ ئالیس ووڵبول جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، سەردانی ئەو هۆڵەی كرد كە دەنگەكانی سلێمانی تێدا جیادەكرایەوە.
جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە سلێمانی رایگەیاند: پرۆسەكە بەشێوەیەكی ئاسایی و بەبێ هیچ گرفتێك و بە شەفافی بەڕێوەدەچێت. وتیشی: پرۆسەكە بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ سەرنجێكی ئەوتۆ بەدینەكراوە كە تێبینی لەسەر پرۆسەكە دروست بكات، داواشی لەو شەش لایەنە سیاسییەی هەرێم كرد كە بایكۆتی پڕۆسەكەیان كردووە، دووبارە بگەڕێنەوە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەكە.
شایانی باسە، پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست لە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی دادوەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، چاودێرانی لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی، بەڕێوەچوو. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست لە پارێزگای كەركوك كۆتاییهات و تێیدا «ژمارەی دەنگەكانی یەكێتی لە كەركوك زیادیكرد و كوردستانیبوونی كەركوك سەلمێندرایەوە».
هەردوێنێ سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند: ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە چوار پارێزگای عیراق كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، 100% وەكو ئەنجامی ئەلیكترۆنی بووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەعدی پیرە: یەكێتی بەشداریی كۆنفرانسی ساڵانەی چین دەكات

وتەبێژی یەكێتی، رایدەگەیەنێت كە كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسیی یەكێتی‌و پارتی ...