یەکەم پرۆژەی کاری دەستی خانمان نمایشکرا – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » یەکەم پرۆژەی کاری دەستی خانمان نمایشکراپەڕە 2

یەکەم پرۆژەی کاری دەستی خانمان نمایشکرا

تانیا ئاوارە

لەمەراسیمێکی تایبەتدا ناوەندی ٧ ڕەنگە لەشاری سلێمانی یەکەمین پرۆژەی تایبەتی کاری دەستی خانمانی کردەوە
ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە لەکاری هونەری دەستی وکلتوری ژنانی باشوروڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کارەکان بەسیرامیک و نەخشاندن لەسەر بەرد ودروستکردنی چەندین ئیکسسواراتی خانمان بەشێوازی فۆلکلۆری و نوێ ئامانج لەم پرۆژەیە ناساندی کاری دەستی هەریەکە لە خانمانی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەختیار سعید/ بەڕێوەبەری ناوەندی ٧ ڕەنگەوسەرپەرشتیاری ئەم پرۆژەیە وتی:
ناوەندی ٧لەڕەنگە بەردەوام کاری هەمەچەشنی هونەری ئەنجامداوە ئەم پرۆژەیەش یەکەمین کارە کە بە بەشداری هەریەکە لە ژنانی باشوروڕۆژهەڵات بەڕێوە دەچێت ، ئەم پرۆژەیە بەردەوامی دەبێت و دەمانەوێت فراوانتری بکەین بەبەشداری خانمانی ناوچەکانی تری کوردستان
وتیشی: وەک ناوەندی ٧ڕەنگە ئامانجمان ئەوەیە ئەم کارە هونەریانە فراوانی بە خۆیەوە ببنێت پرۆژەکە فراوان بکەین بە جۆرێک ئەو گەشتیارانەی سەردانی کوردستان دەکەن ئەم کارانە لەگەڵ خۆیاندا ببنەوە و زیاتر کلتوری کوردی بناسرێت و لە ڕووی ئابوریشەوە داهاتێک بۆ ئەو خانمانە دروست بکات کە ئەم کارانە دەکەن چونکە کاری هونەری لەهەرشارو وڵاتێکدا هەبێت ئاستێکی بەرزی هونەری ئەو شارە دەردەخات .
شەرمن مهدی نەقشبەندی : دیزاینەرو خاوەنی پێشانگای تایبەتی شنگل بانەو بەشداربووی چەندین کاری هونەری خاوەنی ٢٥ساڵ کارکردن لەم بوارەدا وتی:
ئەم کارەی ناوەندی ٧ڕەنگە هەنگاوێکی سەرکەوتوانەیە بەتایبەت کەبۆهەریەکە لەژنانی باشوروڕۆژهەڵات بووە یەکەم جارە بەشداری کارێکی وەها بکەم بەڵام گومانم لەوەدانیە ئەم پرۆژەیە کارێکی زۆر باش و هەنگاوێکی سەرکەوتوانەیە. هیوایەکە بۆ سەرجەم ئەو خانمانەی کارەکانیان لەماڵەوە ماوەتەوە یا شوێنێک نییە نمایشی بکەن.
ئەم خانمە ئاماژە بەوەش دەدات : کەرەستەی بەکارهاتووی لەم پرۆژەیەدا سەرجەمیان کوردەواری فۆلکلۆرین بەڵام ئەو دیزاینانەی کە بۆی داناون بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە بووە تێکەڵ کردنی هەردوو دیزاینەکە شێوازێکی نوێی بە ئێکسسواراتەکان و دەستڕەنگینی ئەم خانمە بەخشی بوو.
لەوەڵامی پرسیارێکی ژنۆرناڵدا سەبارەت بەوەی خانمان چۆن لەڕێگەی کاری خۆیانەوە ببنە خاوەن ئابوری تایبەت؟
شەرمن نەقشبەندی وتی : هەمووکارێک هەوڵدانی تایبەتی خۆی دەوێت هیچ کارێک بە بێ ئاستەنگی تێناپەرێت کۆڵنەدان لەکاردا یەکێکە لە ڕێگا سەرکەوتنەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج ، ژنیش پێویستە پشت بەخۆی ببەستێ ئەوکارەی دەیکات هەوڵبدات بە چواردەورەکەی بناسێنێ بەتایبەت ئەم کارە دەست ڕەنگیانە ژنانێکی زۆر هەن کاری هەمەچەشنی دەستڕەنگینی دەکەن ، بەهەوڵ و ماندبوونی دەتوانن بەئامانجی خۆیان بگەن و لەم ڕێگەیەوە بتوانن داهاتی خۆیان هەبێت ، جگە لەوەش دەتوانن هاوکاری خانمانی دیکە بکەن تافراوانتر بن و پێکەوە درێژە بەکارەکانیان بدەن.
ئامادەبوانی ئەم پرۆژەیە ئاماژەیان بەوە دا کە دەبێت هاوکاری ئەم ناوەندانە بکرێت تا پرۆژە هونەریەکان بەردەوامیان هەبێت
مهابات جمال / شێوەکار و ئامادەبوو لەم پرۆژەیەدا ئاماژەی بەوەدا
ئەم کارەی ناوەندی ٧ڕەنگە جێگەی دەستخۆشی زۆرە بەتایبەت کەبۆ خانمانی دوو ناوچەی جیاوازە، کارەکانیان وای کردووە دوو شێوازی نوێ دووکاری جیاواز ببینین
مهابات جمال وتیشی: هەبوونی ئەم ناوەندانە بەتایبەت کەکاری خانمان نمایش دەکەن پێویستە هاوکاری بکرێن ڕەنگە بەهۆی نەبوونی ناوەندێکی هونەری زۆر لە کاری خانمان لەماڵەوە بێت و دەرفەت نەبێت نمایش بکرێت ، بەڵام بە تێکەڵ بوونی ئەم کارانە بە کۆمەڵگا هاندانێکی باشە بۆ خانمان و دەتوانن لە ڕووی مادیشەوە سوودمەند ببن لێرە دەتوانن کارەکانیان بفرۆشن.
مهابات جمال ئاماژە بەوە دەکات ، هەرکارێک کەژنان ئەنجامی دەدەن بەتایبەتی کاری هونەری و تێکەڵ بوون بەم بوارە هاندانێکە بۆ ژنان و خانمان لەڕووی تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگاو لە ڕووی مادیشەوە پاڵپشتیان دەکات و دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بەدەست هێنانی ئابوری تایبەت بە خۆی کە بێگومان ئەمە بۆ ژن گرنگە بەکارودەستڕەنگینی خۆی داهاتی هەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رۆژنامەوانی هاوڵاتی چییە؟

و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید رۆژنامه‌وانیی هاووڵاتی‌، به‌ رۆژنامه‌وانیی گشتی‌، رۆژنامه‌وانیی ...