سەرەکی » ئاراستە » رەنگین عەبدوڵا کارەکانی لە چوار ساڵدا خستەڕوو

رەنگین عەبدوڵا کارەکانی لە چوار ساڵدا خستەڕوو

لۆڤە محەمەد

ڕەنگین عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق، کارەکانی لە ماوەی چوار ساڵی خولی ڕابردوو خستەڕوو.
بەبۆنەی ئەوەی کە ٣٠/٦/٢٠١٨، خولی سێھەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی ھات، ١/٧/٢٠١٨ ڕەنگین عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا و کارەکانی چوار ساڵی ڕابردووی خستەڕوو.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، ڕەنگین عەبدوڵا، باسیلەوەکرد، کە ئەو بەھۆی ئەوەی کچی شەھیدە، خواستوویەتی لە لیژنەی شەھیدان و ئەنفال لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کار بکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەماوەی چور ساڵی ڕابردوودا، توانیوویەتی چەندین مادە لە یاساکانی تایبەت بە شەھیدان و ئەنفال بچەسپینێت، لەوانە ،لەیاسای یاسای دامەزراوەی شەھیدان، کە لەساڵی ٢٠١٦ دەرکرا، لە بەندی یەکەم دا دەڵێت ھەموو ئەو ھاوڵاتیانی کە لە دوای ١٠⁄٦⁄٢٠١٤ وە شەھید بوون بۆ پارێزگاری لەخاکی عێراق بە شەھید ئەژمار دەکرێن و سودمەند دەبن لە ئیمتیازەکانی ئەم یاسایە، کە لەو یاسایەدا عەرەبەکان دەیانویست تەنها ناوی حەشدی شەعبی بهێنن، بەڵام بە فشاری من یاساکە وایلێکرا کە پێشمەرگەش بگرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، بەفشاری ئەو، لە یاسای داپەروەریدای ساڵی ٢٠١٦، بەندی ١٧ چەسپا کە باس لەوە دەکات لە مەنهەجی خوێندندا تاوانەکانی حزبی بەعس بخوێندرێت.
ھەروەھا دەشڵێت،کە وایانکردووە، لەیاسای قوربانیانی تیرۆر ناوی پێشمەرگە بێت، وە دەبێت لە لیژنەی قەرەبوواکاندا نوێنەری ھەرێم ھەبێت، دەبێت ١٠٪ ی دامەزراندن و کورسی خوێندن بۆ کەسوکاری شەھیدان بێت، ھەروەھا دەبێت وەزارەتی تەندروستی ئەرک و تێچووی چارەسەر کردنی بریندارانی شەڕی داعش بگرێتە ئەستۆ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌ستووری‌ عیراق له‌ نێوان ده‌ق‌و جێبه‌جێ كردندا

د. عه‌بدولعاتی‌ محه‌مه‌د ساڵی‌ 2005 عیراقییه‌كان له‌ راپرسییه‌كی‌ گشتیدا ره‌زامه‌ندییان ...