ویمبڵدۆن كاتی یاریی كۆتایی له‌به‌ر مۆندیال ناگۆڕێت – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » ویمبڵدۆن كاتی یاریی كۆتایی له‌به‌ر مۆندیال ناگۆڕێت

ویمبڵدۆن كاتی یاریی كۆتایی له‌به‌ر مۆندیال ناگۆڕێت

رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی گراندسلامی ویمبڵدۆن دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌ستكاری ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ه‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ ره‌نگه‌ هاوكات بێت له‌گه‌ڵ‌ یاری كۆتایی مۆندیال.
وه‌كو بڕیاری لێدراوه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن سه‌عات 4 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و یاری كۆتایی مۆندیالیش هه‌مان رۆژ سه‌عات 6ی ئێواره‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌شێكی یارییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یاری كۆتایی مۆندیال تێكه‌ڵاو ده‌بێت.
ره‌نگه‌ ئه‌م یاری كۆتایی مۆندیاله‌ گرنگترین یاری بێت لای ئینگلیزه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بچێته‌ یاری كۆتایی كه‌ له‌كاتی روودانی ئه‌مه‌دا گرنگی و بایه‌خی ویمبڵدۆن لای ئینگلیزه‌كان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئه‌و یارییه‌ش بێت كه‌ هه‌مووان به‌ یاری خه‌ون ناوی ده‌به‌ن ئه‌ویش رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ رۆجێر فێدره‌ر و رافائێل ناداله‌.
یاری چاره‌كی كۆتایی مۆندیال كه‌ ئینگلیزه‌كان توانیان له‌ سوید ببنه‌وه‌ زیاتر له‌ 23 ملیۆن كه‌س راسته‌وخۆ سه‌یریان كرد و له‌كاتی چونی ئینگلته‌راش بۆ یاری كۆتایی كه‌ یه‌كه‌م یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌بێت له‌ ساڵی 1966ه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه‌ زۆر زیاتر ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رێكخه‌رانی ویمبڵدۆن ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ كاتی یاری كۆتایی ویمبڵدۆن ده‌ستكاری بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ساڵانێكی زۆره‌ ئه‌و كاته‌ جێگیره‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌لیسۆنی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ رۆما گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن ...