سەرەکی » وەرزش » ئاماره‌كانی یه‌كه‌م یاریی قۆناغی پێش كۆتایی

ئاماره‌كانی یه‌كه‌م یاریی قۆناغی پێش كۆتایی

-هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا بردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 25ی به‌رامبه‌ر به‌لژیكا تۆماركرد.
-فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مۆندیالی 2006ه‌وه‌ گه‌یشته‌ یاری كۆتایی مۆندیال.
-هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا بۆ جاری سێیه‌م گه‌یشته‌ یاری كۆتایی.
-فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 20 ساڵی رابردوو 3 جار بگاته‌ یاری كۆتایی مۆندیال.
-فه‌ره‌نسا له‌دوا 15 یاری قۆناغی دوای كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال 14 یاری براوه‌بووه‌.
-ساموێل ئۆمتیتی گه‌نجترین یاریزانی فه‌ره‌نسیه‌ له‌ قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال گۆڵ ده‌كات.
ئۆمتیتی له‌مێژووی یاریكردنی بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كان 3 گۆڵی تۆماركردوه‌ و گۆڵه‌كانیشی له‌ ئینگلته‌را و ئیتاڵیا و به‌لژیكا تۆماركردوه‌.
-هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دوای قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال گۆڵی لێكراوه‌.
-به‌لژیكا له‌ مێژووی خۆی دا 13 یاری له‌دوای قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان كردوه‌ هه‌میشه‌ گۆڵی لێكراوه‌.
-گریزمان تاكه‌ یاریزانه‌ رۆڵی له‌ تۆماركردنی 4 گۆڵی دوای قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان هه‌بووه‌.
-گریزمان له‌ 3 یاری قۆناغی دوای كۆمه‌ڵه‌كان 2 گۆڵی كردوه‌و 2 گۆڵیشی دروست كردوه‌.
هازارد گێمی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م پاسه‌كانی راست بووه‌ و له‌ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیشی بۆ تۆپ لێده‌ركردن كه‌ 6 هه‌وڵ بووه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌.
-14 یاریزانی پریمه‌رلیگ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ یارییان كرد.
-یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مۆندیالی 1998ه‌وه‌ 3 به‌رگریكاری فه‌ره‌نسا گۆڵ له‌ مۆندیال ده‌كه‌ن.
-جیرۆ زیاتر له‌ 7 سه‌عات له‌ مۆندیال یاری كردوه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ شوت بۆ ناو گۆڵ لێبدات.
-كیلیان مباپی له‌ یارییه‌كه‌دا 15 هه‌وڵی تۆپ لێده‌ركردنی داوه‌و 7 جار سه‌ركه‌وتوو بووه‌ كه‌ یه‌كه‌م یاریزانی فه‌ره‌نسایه‌ له‌ مێژوو ئه‌و كاره‌ بكات.
-دیدیه‌ دیشامپ یه‌كه‌م راهێنه‌ری فه‌ره‌نسا له‌مێژوودا بگاته‌ یاری كۆتایی 2 پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ (یۆرۆی 2016 و مۆندیالی 2010).
-دیدیه‌ دیشامپ یه‌كه‌م فه‌ره‌نسیه‌ وه‌كو راهێنه‌ر و یاریزانیش بگاته‌ یاری كۆتایی مۆندیال.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بارسێلۆنا گفتوگۆی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی ئه‌لبای ده‌ستپێكرد

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دوپاتی كرده‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌ی‌ بارسێۆنا گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ...