ناتوانن ئاماده‌ی‌ یاریی كۆتایی مۆندیال بن – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » ناتوانن ئاماده‌ی‌ یاریی كۆتایی مۆندیال بن

ناتوانن ئاماده‌ی‌ یاریی كۆتایی مۆندیال بن

به‌رپرسانی تایله‌ند رایانگه‌یاند سه‌رجه‌م منداڵانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتویی رزگاریان بووه‌، به‌ڵام پزیشكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دوپاتیان كرده‌وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیان ناتوانن گه‌شت بكه‌ن بۆ روسیا تا ئاماده‌ی‌ یاری كۆتایی مۆندیال بن.
ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ 12 منداڵ و راهێنه‌ره‌كه‌یان كه‌ تیپێكی تۆپی پێ بوون له‌ ئه‌شكه‌وتێك له‌ تایله‌ند گیریان خواردوه‌ كه‌ رێگه‌ی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان به‌ زیاتر له‌ 4 كیلۆمه‌تر ئاو داپۆشرابوو دوای هه‌وڵێكی زۆر یه‌كه‌كانی رزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی‌ 3 رۆژ هه‌ر 12 منداڵه‌كه‌و راهێنه‌ره‌كه‌یان له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ده‌رهێناو به‌ وته‌ی‌ به‌رپرسانی یه‌كێك له‌ مه‌له‌وانه‌كان به‌هۆی كه‌می ئۆكسجین گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ماوه‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و منداڵانه‌ش فیفا بڕیاری دا سه‌رجه‌میان بانگهێشتی روسیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ی‌ یاری كۆتایی مۆندیال بن كه‌ رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌ وته‌ی‌ پزیشیكه‌كان ئه‌و منداڵانه‌ توانای گه‌شت كردنیان نییه‌و پێویسته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێننه‌وه‌.
دوای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م منداڵه‌كانیش یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ یانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بانگهێشتی 12 منداڵه‌كه‌و راهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یارییه‌كی وه‌رزی داهاتووی پریمه‌رلیگ له‌ یاریگای ئۆڵترافۆرد ئاماده‌ بن.
مان یونایتد له‌ به‌یاننامه‌كه‌ بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی كردوه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی ئه‌و تیپه‌ی تۆپی پێ به‌شداربوون بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێزیان لێبنێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ منداڵه‌ تایله‌ندیه‌كان یانه‌ی‌ بارسێلۆناش داوه‌تنامه‌ی‌ ره‌سمی پێشكه‌ش كردون بۆ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی داهاتوو له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خولی ئیسپانیا میوانداری ئه‌و تیپه‌ بكات و ماوه‌یه‌ك له‌ فێرگه‌ی‌ لاماسیا راهێنان بكه‌ن و ئاماده‌ی یارییه‌كی یانه‌كه‌ش بن له‌ یاریگای كامپ نو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌لیسۆنی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ رۆما گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن ...