كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌ – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌

كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌

كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگریان له‌ كورسییه‌كانیان به‌ردا.
دوێنێ بە مەبەستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ پێنه‌دانی مووچه‌كانیان‌و گرنگی نه‌دان به‌ دۆخی ژیانیان، ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان كورسییه‌كانی خۆیان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سلێمانی سووتاند‌و داوایانكرد چیتر ئه‌م توێژه‌ نه‌كرێنه‌ قوربانی فه‌رامۆشی‌و پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانیان، كه‌ له دۆخ‌و ژیانێكی سه‌ختدان‌و ته‌نها سه‌رچاوه‌ی داهاتیان مووچه‌كانیانه‌، كه‌ ئه‌ویشیان پێنادرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چلەی عەبدولڕەزاق فەیلی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ 23/7/2018 لەسلێمانی چلەی تێكۆشەرو سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی بەڕێوەبچێت. ...