پانێلی هه‌ڵبژاردنەکان و ئاینده‌ی كه‌ركوك – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » پانێلی هه‌ڵبژاردنەکان و ئاینده‌ی كه‌ركوك

پانێلی هه‌ڵبژاردنەکان و ئاینده‌ی كه‌ركوك

دوێنێ پانێلێك له‌ژێر ناوی (هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاینده‌ی كه‌ركوك) له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، کە لەلایەن بۆردی ئەکادیمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە رێکخرابوو.
پانێلەکە‌ به‌ به‌شداریی هه‌ریه‌ك له‌ له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی‌و ره‌وه‌ند مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی‌و ئازاد تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ ته‌وه‌رێكی پانێله‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردن‌و ئاینده‌ی كه‌ركوكیان تاوتوێ کرد.
له‌و پانێله‌دا ره‌وه‌ند مه‌حمود رایگه‌یاند: له‌ڕابردوودا گه‌له‌كۆمه‌كێ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌بوو، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نها عه‌ره‌ب‌و توركمان نه‌بوون، به‌ڵام ئێمه‌ پێشنیارمان كردووه‌ وه‌كو كورد له‌ كه‌ركوك دژایه‌تی یه‌كتری نه‌كه‌ین.
لای خۆیشییه‌وه‌، ئازاد تۆفیق رایگه‌یاند: كه‌ركوك دۆسێیه‌كی زیندووه‌ له‌ هه‌موو عیراقداو ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ كورده‌وه‌ نییه‌. وتیشی: به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 1924ه‌وه‌ ته‌عریب‌و ته‌رحیل له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه‌.
هه‌روه‌ها له‌تیف نێروه‌یی وتی: گرنگه‌ بزانین ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن‌و وه‌كو شۆڤێنییه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ڕوانن، بۆچی؟ وتیشی: ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ یه‌كێتی، چونكه‌ له‌و ناوچانه‌ یه‌كێتی هێزێكی بێ ركابه‌ره‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چلەی عەبدولڕەزاق فەیلی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ 23/7/2018 لەسلێمانی چلەی تێكۆشەرو سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی بەڕێوەبچێت. ...