كۆمسیۆن: بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبارمان په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر دادگا و میدیا – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » كۆمسیۆن: بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبارمان په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر دادگا و میدیا

كۆمسیۆن: بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبارمان په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر دادگا و میدیا

به‌رپرسێكی باڵای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆن په‌نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیای به‌ویژدان ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتباری بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران‌و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان روو له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌كەن، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتباری خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كۆمسیاران كاتێك ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌نێن كه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ته‌واوی كۆتایی بێت‌و وێنه‌كه‌ روون ببێته‌وه‌و ئه‌ندامانی دانراوی ئه‌نجومه‌نیش ئه‌نجامه‌كان به‌ته‌واوی بڵاوبكه‌نه‌وه‌. وتیشی: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی‌و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌، ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چنه‌ به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی میدیا تا ئیعتباریان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.
روونیشیکردەوە: زۆربه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی پڕۆسه‌ی ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی دەنگەکانیان تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌ڕێژه‌ی 100% هاوشێوه‌ی ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه‌.
به‌رپرسه‌ باڵاکەی كۆمسیۆن نیگه‌رانی خۆشی به‌رامبه‌ر خراپه‌ی هه‌ندێك له‌ كاندیدان‌و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ده‌ربڕی، كه‌ تانه‌یان له‌ ده‌ستپاكی كۆمسیۆن‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی داوه‌. وتیشی: كۆمسیۆن مافی خۆیه‌تی داوای گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبار بكات له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی میدیای به‌ویژدانه‌وه‌، تا سته‌ملێكراویی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و هێرشه‌ی كۆمسیۆن دووچاری هات له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ دۆڕاوانی كێبركێی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بوو، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ شێواندنی ناوبانگی كۆمسیۆن به‌ مه‌به‌ستی سیاسی ناڕه‌وا. هاوكات رۆڵی سه‌رۆك كۆماری له‌ جێبه‌جێكردنی یاساو ده‌ستوورو رێكاره‌كاندا به‌رز نرخاندو رایگه‌یاند كه‌ پشتیوانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە هەموو ئاستەكاندا تاوتوێی دۆخی عیراق دەكرێت

لە هەموو ئاستەكاندا تاوتوێی دۆخی عیراق دەكرێت بۆ چارەسەری پرسی ...