سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » سێ کورتە شیعر

سێ کورتە شیعر

عومەر کەسان

ملوانكه‌
به‌ گه‌ردنتا ئاڵاوم
چركه‌یه‌ك جێتناهێڵم
ئه‌ی نابینیت هه‌موو كات
له‌ بانی سینه‌ی نه‌رمت
ده‌ست له‌ ملان میوانم..
***
بۆ نزای تۆ فه‌رهادم
خزمه‌تكاری نیگاتم
له‌ گه‌ردنت نابمه‌وه‌
هه‌موو كاتێ نابینی
له‌ خه‌ونتدا میوانم
***
له‌ هۆشمدا خه‌یاڵی
بۆ‌ دابڕانت وێرانم
ئه‌و كاته‌شی ده‌ڕه‌نجێی
له‌ دووری تۆ حه‌یرانم
ئه‌ی نابینی هه‌موو كات
چاوه‌ڕوانی میوانم….

نمه‌ باران
شكاندت دڵه‌ی پڕ له‌سۆزم
هه‌ستم شێواو رۆحم بزر
تاڵ ژیانم..
***
كه‌ ته‌نیابم له‌ ته‌ك تۆدام
نه‌ك به‌جه‌سته‌ و نیگای چاوم
له‌ دڵتایه‌ له‌ ڕۆحتایه‌
بیر و هۆش و سۆمای چاوم
***
كه‌ ته‌نیابم هزرم سه‌وزه‌
واڵایه‌ هه‌وری خه‌یاڵم
چاوه‌ڕوانم ڕۆح ئاسووده‌
تامه‌زرۆی نمه‌ بارانم

ئه‌وینی رۆح
كه‌ تۆم هه‌بێ
چی له‌ جوانی دنیا بكه‌م
كه‌ تۆ فكرم داگیر بكه‌ی
چۆن له‌ عه‌شقت خۆ ڕزگاركه‌م
له‌ خوێنمایت،له‌ چاومدای
له‌ سه‌ فه‌ری ته‌مه‌ن و
له‌ سه‌ر فرازی ڕۆحم دای
تۆ له‌ ژیانمایت،له‌ ناخم دای
له‌ قۆناغه‌كانی ژینشدا
له‌ هه‌نگاوی سێبه‌رم دای

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خۆشه‌ویستی و نیشتمان و مردن لای كه‌ژاڵ ئیبراهیم

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: پ.د.هێرش محه‌مه‌د ئه‌مین له‌ناو قه‌سیده‌كانی دیوانی (باخچه‌كانی عیشق)ی ...