سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » رووداوەكانی باشوور لە دایكبووی 15 ساڵن

خالد سلێمان:

رووداوەكانی باشوور لە دایكبووی 15 ساڵن

لەدیدارێكیدا لەگەڵ سۆشیال میدیای كوردستانی نوێ، خالد سلێمان نووسەر‌و چاودێری سیاسی تیشك دەخاتە سەر هۆكاری سەرهەڵدانی رووداوەكانی بەسرە‌و باشووری عیراق‌و دەڵێت كە ئەوەی لە بەسرە روودەدات، لەدایكبووی رۆژێك‌و سەعاتێك‌و هەفتەیەك‌و مانگێك نییە، بەڵكو دەتوانین بڵێین لەدایكبووی 15 ساڵە، لە ساڵی 2003 وە تا ئێستا.

مەسەلەكە پێشینەیەكی زیاتری هەیە
خالد سلێمان دەڵێت: چیرۆكی ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستای بەسرە، دەڵێن گوایە تێكدانی هەندێك باخە لە بەرژەوەندیی كۆمپانیاكانی نەوت، خەڵك دەڵێن ئەمانە زەوی‌و زار‌و موڵك‌و ماڵی خەڵكن، بەڵام حكومەتی لۆكاڵی بەسرە دەڵێ ئەمانە زەوی حكومەتن‌و بۆمان هەیە لەو زەوییانەدا لەڕێی یاساوە هەموو شتێك بكەین. وتیشی: مەسەلەكە تەنها تێكدانی باخێك نییە، بەڵكو مەسەلەكە لەوە گەورەترە، مەسەلەكە پێشینەیەكی زیاتری هەیە.
روونیشیكردەوە: بەسرە یەكێكە لەو پارێزگایانەی عیراق كە 90%ی میزانیەی دەوڵەتی عیراق لە بەسرەوە دێت‌و 80%ی بەرهەمی نەوتی بەسرە كۆی بەرهەمی نەوتە لە عیراقدا.

پارێزگار‌و چەند جێگرێك بە هەمان دەسەڵاتەوە
ئاماژە بەوەشكرد: لەساڵی 2003 وە تائێستا دەسەڵاتی لۆكاڵی لە بەسرە دابەشكراوە لەنێوان حزبە سیاسییە ئیسلامییەكاندا، كە هەموویان بەشێوەیەكی رەها حزبە سیاسییە ئیسلامییە شیعەكانن. ئەگەر پارێزگار لە حزبێك بێت، ئەبێت لانیكەم دوو جێگری هەبێت، هەر جێگرێك لە حزبێك. زۆرجار بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ جێگری زیاتریشی هەیە. دەسەڵاتی هەر جێگرێكیش لە دەسەڵاتەكانی پارێزگار كەمتر نییە. لەگەڵ ئەمەشدا دەسەڵاتێكی گەورەی خێڵەكان هەیە، كە تێكەڵ بووە لەگەڵ نفوزی دەسەڵاتە سیاسییەكاندا. وتیشی: هەروەها دەسەڵاتی پارێزگار‌و دەسەڵاتی جێگرەكانی بەپێی یاسا رێك نەخراوە، بەڵكو هەر حزبێك چەند نفوزی سیاسیی هەبێت، ئەوا نوێنەرەكەیان لە پارێزگای بەسرە ئەوەندە دەسەڵاتی هەیە، ئەمەش وایكردووە كە ئەم شارە بەتەواوەتی پشتگوێ بخرێت.
بەسرە وێرانییەكی گەورەیە
خالد سلێمان دەشڵێت: شارەكە وێرانییەكی گەورەیە. بۆ نموونە، كەناڵی ئاویی زۆر هەیە لەناو بەسرەدا كە لەجیاتی ئەوەی بەسرە بكەن بەشارێكی جوان لەڕووی گەشتوگوزاری‌و خاوێنییەوە، بۆتە زبڵدان. جادەكانی بەسرە لەناو خۆڵ‌و پیسیدا ون بوون، خزمەتگوزارییەكان لەڕووی تەندروستی‌و پەروەردە‌و كارەباوە لە هەموو شوێنەكانی تر خراپترن. هەروەها یەكێك لە كێشە هەرە گەورەكانی كە تائێستا چارەسەر نەكراوە، كێشەی ئاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: خاڵێكی تریش هەیە كە لەسەر ئاستی میدیا كەم باسی دەكرێت، بەڵام لەسەر ئاستی قسەی خەڵك‌و چاودێرانی سیاسی باسی دەكرێت، دەڵێن ئەمە پەیوەندی بەئێران‌و سیاسەتی ئەمریكاشەوە هەیە، هەموومان ئاگادارین ئەمریكا رایگەیاند كە مەخزونی نەوتی كەمبۆتەوە، ئەمەش وا دەگەیەنێت كە ئەمریكا پێویستی زیاتری بە نەوتە، بازاڕی نەوت زیاتر گەرم بووە، نرخی بەرمیلی نەوت گەیشتۆتە نزیكەی 75 دۆلار. ئێرانیش بەو پێیەی نفوزی زۆری هەیە لە عیراقدا بەتایبەتیش لە باشوور‌و لە بەسرە، گوایە هانی خەڵكی داوە‌و لەدوای ئەم رووداوانەوەیە بۆ ئەوەی كێشەی نەوت گەورەتر بێت، نەك لەسەر ئاستی عیراق، لەسەر ئاستی جیهانیش. بەڵام ئەوە لەو راستییە كەم ناكاتەوە كە هەموو ئەو هۆكارانەی باسكران هەموویان راستن‌و ئەوە تووڕەبووبوونی خەڵكە كە گەیشتۆتە ئەو ئاستەی شتەكان تەحەمول ناكرێن.

بێكارییەكی زۆری تێدایە
وتیشی: بەسرە ئەو شارە گەورەیەی كە بەپایتەختی پیشەسازیی عیراق ناو دەبرێت، بێكارییەكی زۆری تێدایە، زۆربەی كۆمپانیاكانی نەوت كە كۆمپانیای بەریتانی‌و رووسی‌و چین-ین، كرێكارەكانیان لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن، كۆمپانیا ئەمنییەكان خەڵكی تر دادەمەزرێنن، واتە هیچ سوودێكی ئابوورییان نییە بۆ دانیشتووانی بەسرە. وتیشی: پێموایە ئەو رووداوانە تەشەنە دەسێنن‌و لە بەغدا‌و نەجەف‌و كەربەلا‌و هەموو شارەكانی دیكەی عیراقیش دەگرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاتوو زه‌كیه‌ ره‌شید مامۆستا و په‌روه‌دكار و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ر و دایكێكی میهره‌بان

چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort