سەرەکی » وتار » ڕه‌سوڵ بۆسكێنی » شاری كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردن و چه‌واشه‌كاریی

شاری كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردن و چه‌واشه‌كاریی

ڕه‌سوڵ بۆسكێنی

شاری كه‌ركوك قودسی كوردستانه‌ و كورد سۆز و خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌و شاره‌ هه‌یه‌، هیچ كات كورد ئاماده‌نیه‌ بچوكترین‌ سازش له‌سه‌ر كوردستانی بوونی كه‌كوك بكات، هه‌موو سه‌رژمێرییه‌كانیش كه‌ دوژمن كردوویه‌تی سه‌لمێنراوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و ناپاكی و ساخته‌كاری دوژمن‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد، تائێستاش كورد له‌ كه‌ركوك زۆرینه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ڕوونه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك مێژوویەكی پڕشگندار و دورو درێژی لەگەڵ (ی. ن. ك) هەیە و هه‌میشه‌ دڵسۆز و وه‌فاداری بۆ (ی. ن. ك) و ڕێبازی مامی گه‌ووره‌مان نواندووه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو كورد هه‌شت كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ شه‌ش كورسی یه‌كێتی و دوو كورسی پارتی به‌ده‌ستی هێناوه‌، سه‌باره‌ت به‌ جەماوەر و دەنگدەری عەرەب و توركمانی كەركوكیش كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا عه‌ره‌ب دوو كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، توركمان هیچ كات نەیتوانیوە دەنگەكانی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بگەیەنێتە دوو كورسیش، كەچی لەئێستادا سێ‌ كورسی بەدەست هێناوە و دەیەوێت بە پاڵپشتی توركیا كورسییەكانی بگەیەنێتە چوار كورسی، هه‌مووشمان ده‌زانین توركمان قەبارەیەكی لەو شێوەی لە سنوری پارێزگای كەركوك نیه‌ و ئه‌م ‌پیلانه‌ مایەی گاڵتە جاریە نه‌ك بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ هەموو عێراقیش.
ئەگەرچی كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو له‌ كەركوك هەشت كورسی به‌ده‌ستهێنابوو، شەش كورسیان یەكێتی بەدەستی هێناوه‌ و دوو كورسیشیان پارتی بەدەستی هێناوە. ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتی شه‌ش كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام پارتی به‌شداری هه‌ڵبژادنی نه‌كرد، به‌هه‌موو لایەنە كوردییەكان بە ڕێكه‌وتن وهاوپەیمانیشیانه‌وه‌ نەیانتوانی ئەو دوو كورسییەی پارتی كەبەشداری هەڵبژاردنی كه‌ركوكی نەكرد بەدەستی بهێننن، كەچی زۆر بەڕوو قایمی ئەولایەنانە دەڵێن، یه‌كێتی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردن كردووه‌، ئه‌وان خوازیار بوون و پێیان وابوو دەبوو یەكێتییەكانی كەركوك دەنگ بە ئه‌وان بدەن.
مایەیی گاڵەتەجارییە، هێزێك تائێستا لەكەركوكدا هیچ پێگەیەكی جەماوەری نییە و لە هیچ پڕۆسەیەكدا به‌شداری نه‌كردووه‌ و دەنگی نەهێناوە، كەچی دەڵێت یەكێتی دەنگەكانی ئێمەی بردووە. له‌كاتێكدا سوور ده‌زانن جه‌ماوه‌ری كوردی كەركوك خۆ تازه‌ ئاشنای یەكێتی نەبووە، بەڵكو مێژوویەكی دورو درێژی لەگەڵ حزبێكی تێكۆشه‌ری خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی زێڕین و هیوابه‌خشی ئاینده‌ی وه‌ك یەكێتی هەیە.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ یەكێتی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە ئەو ئەنجامەی لە كۆمسیۆنەوە راگەیەنراوە له كەركوك، هێشتا له‌ خواستی نەتەوەیی كورددا نییە، پیلانگێران و ساختەكارەكانی بەرەی توركمانی و عەرەبی هاوردەی شارەكە ئاشكرایه‌، چونكه‌ هه‌موو توركمانه‌كانی عێراق و كوردستانیش ناتوانن هێنده‌ی سێ كورسی ده‌نگده‌ری توركمان مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌ ئێستاشدا له‌كه‌ركوك بۆ توركمان به‌ده‌ستهاتووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ساخته‌كاری و بارودۆخی تایبه‌تی عێراق و كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌.
لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كان سه‌ره‌ڕای تۆمه‌تباركردن و گه‌له‌كۆمه‌كێی له‌سه‌ر یه‌كێتی و هاندان و چه‌واشه‌كاری خه‌ڵك و لایه‌نه‌ عه‌ره‌ب و توركمانیه‌كان، كه‌چی نه‌یانتوانی مه‌رامه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وه‌تا دوای هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، خۆشبه‌ختانه‌ كورد و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ربه‌رزانه‌ له‌م پیلانگێڕیه‌ ده‌رچوون، سه‌ره‌ڕای ما‌نه‌وه‌ی كورسیه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك خۆی ده‌نگه‌كانیشی زیادی كردووه‌.
یه‌كێتی هه‌رچی ده‌یكات بۆئه‌وه‌یه‌ ده‌نگه‌كانی كورد به‌فیڕۆ نه‌چێت و له‌ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد دابێت، هەرچەندە پێشتر یەكێتی دەیان راگەیەنراوی بڵاوكردەوە كە ئەو دەنگانەی لەكەركوك بەدەست هاتوون سەركەوتنی نەتەوەییە و تكای لەلایەنە سیاسییەكانی كورد كرد هاوبەش نەبن لەو پیلانە نێودەوڵەتییەی كەدژ بەنەتەوەكەمان لەكەركوك ئەنجامدەدرێت.كه‌چی حزبۆكه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كورد ده‌یانه‌وێت به‌ دنیا و دژه‌كانی كورد بڵێن كورد ده‌نگی زۆری له‌كه‌ركوك هێناوه‌ و ئه‌وه‌ ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی كورد نیه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی جه‌ماوه‌ری كوردیان بۆ ده‌ركه‌وت به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته‌ نه‌شیاوه‌یان تێده‌گه‌ن چ كارێكی قێزه‌ونیان ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگەرانیە ئه‌وه‌یە ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر فریوبده‌ن و بڵێن ئێمه‌ ده‌نگه‌كانمان دزراوه‌، ئه‌گینا ده‌نگی زیاترمان دێنا. به‌مه‌ش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و دەنگدەری كورد بخڵه‌تێنن، به‌ڵام له‌وه‌ باشتر ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ براكانیان هه‌موویان ده‌ست بده‌نه‌ ده‌ستی یه‌كتر و بچن له‌به‌غدا پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی دەستوور و جێبەجێكردنی رێكەوتنەكان ‌و چەسپاندنی ئاشتی ‌و ئارامی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد بده‌ن. كاری دروستیش هه‌ر ئه‌مه‌یه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و مل نه‌دان بۆ پێكهێنانی سواره‌ی حه‌میدییه‌

2-2 مل نەدانی بیتوێن و پشده‌ر بۆ پێكهێنانی (سوارەی حەمیدی) ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort