سەرەکی » ئاراستە » کچێكی تەمەن 20 ساڵ براندێكی مۆم دادەمەزرێنێت

کچێكی تەمەن 20 ساڵ براندێكی مۆم دادەمەزرێنێت

چیا جەزا

كچە دەرچویەكی پەیمانگای پزیشكی سلێمانی ماوەی 6 مانگە براندێكی تایبەت بەدروستكردنی مۆمی دامەزراندووە، كە لەرێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بەرهەمەكانی بەخەڵكی دەناسێنێت و دەیانفرۆشێت. هانا عومەری تەمەن 20 ساڵ، ئەو ژنەیە، كە ماوەی 6 مانگە براندی دروستكردنی مۆمی دامەزراندووە، بۆ «ژنۆرناڵ»ی ڕوونكردەوە، لەمنداڵییەوە ئارەزووی كاری دەستی هەبووە، بەڵام دوای تەواوكردنی خوێندن، كە لەكەرتی حكومی و تایبەتیش دانەمەزرا، كاتی زیاتری لەبەردەستدا بوو، بۆیە ئەمەی بەدەرفەت زانی و نەیویست كاتەكانی لەماڵەوە بەفیڕۆ بڕوات، هەر بۆیە خۆی بەكاری دەستییەوە سەرقاڵكردو براندێكی تایبەت بەخۆی بۆ دروستكردنی مۆم بنیاتنا. هانا بەكارەكەی زۆر دڵخۆشە، بەتایبەت ئەو كاتە دڵخۆشترە، كە كەسێك داوای كارێكی لێدەكات بۆی دروستبكات، و پاش تەواوبونی كارەكە، ئەو كەسە كارەدەستیەكەی بەدڵ دەبێت و دەستخۆشی لێدەكات. ئەو كچە ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی هێشتا شوێنێكی تایبەتی بەفرۆشتنی مۆمەكانی نییە، بەڵام ڕێگری لەكارەكەی نەكردووە، بۆیە لەئێستاشدا بەتەنها خۆی كاری دروستكردنی مۆمەكان دەكات، بەڵام لەداهاتودا بەنیازە كارەكەی فراوان بكات و چەند خانمێك بێنێتە ناو كارەكەیەوە، بۆئەوەی كاری لەگەڵ بكەن‌و یارمەتیدەریبن. بڕاندەكەی هانا ناوی FlorasCandle، كە دوو وشەیە و Candle بەواتای مۆم وFloras بەواتای گوڵ دێت، بەوتەی هاناش، گوڵ بەشێكە لەسروشت و ناوێكی جوانە و نزیكە لەكارەكەیەوە، بۆیە ئەم ناوەی هەڵبژاردووە. لەئێستادا بازاڕی ئۆنلاین رووی لەزیادبوون و فراوانبون كردووە، بەجۆرێك بەشێوەی تاك و خاوەن بزنسە گەورەكانیش سود لەم بازاڕە ئەلكترۆنییانە دەبینن و لەناویشیاندا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕۆڵی بەرچاویان هەیە و چەندەها كەس لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بەرهەمەكانیان بەخەڵكی دەناسێنن و دەیانفرۆشن. ئەم ژنە دەستڕەنگینە سودی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وەرگرتووە و بەرهەمەكانی تێدا نمایشدەكات و لەو ڕێگایەوە دەیانفرۆشێت، هاوكات گەیاندنی بەرهەمەكانی بۆ هەردوو شاری سلێمانی و هەولێریش هەیە. هانا بەشداری دوو پێشانگای كردووە و بەرهەمەكانی تێدا نمایش كردووە، كە یەكێكیان سەرجەمی داهاتەكەی بۆ خانەی بێسەرپەرشتان بووە. ئەم خاتونە دەستڕەنگینە، لەخوێندنیشدا سەركەوتوو بووە و دەرچووی پەیمانگای پزیشكی بەشی شیكاری نەخۆشیەكانی سلێمانییە، وەك خۆی باسی دەكات، دەیەوێت لەبواری خوێندنەكەشیدا كار بكات، چونكە ڕەنج و ماندوبونی ویستووە تا بەو ئاستە گەیشتووە. هانا وتیشی : «ژن بون لەكوردستان زۆر سەختە، لەبەرئەوە پێویستە هەموو ئافرەتێك لەسەر پێی خۆی بوەستێت و كاربكات، بۆئەوەی بەردەوام لەخۆ تازەكردنەوەدا بێت و ئاستی ڕۆشنبیری زیاد بكات، هاوكات دەستخۆشیم لەو ژنانە هەیە، كە كاری خۆیان دەكەن و هانی كەسانی تریش دەدەن بۆ كاركردن». خاوەنی براندەكە دەشڵێت :» بۆئەوەی كارەكەم سەركەوتووبێت، دەبێت بەردەوام لەخۆ نوێكردنەوەدابم و كەرەستەی تازە بەكاربێنم و دیزاینی نوێم هەبێت، هەربۆیە لەئێستادا زیاتر لە 5 دیزاینی تایبەت بە مۆمم هەیە، و لە بیرۆكە نوێیەكانمدا سود لە پینتەرێست و یوتیوبیش وەردەگرم» . ئەو كچە دەستڕەنگینە ئاماژەیبەوەدا، بۆئەوەی ئەزمونێكی باشی لەداهاتوودا هەبێت، لەئێستادا هەوڵدەدات زانیاری زیاتر لەبواری دروستكردنی مۆمدا كۆبكاتەوە،ئەمەش بەیارمەتی هاوسەر و خێزانەكەی دەیكات، كە لەسەرەتاوە تائێستا یارمەتیدەری بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort