سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەری یاسایی‌ و گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە

شادمان مەلا حەسەن:

کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەری یاسایی‌ و گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە

کوردستانی نوێ

لەدیمانەیەکی سۆشیال میدیای کوردستانی نوێدا، شادمان مەلا حەسەن نووسەرو چاودێری سیاسی تیشکی خستەسەر دۆخی سیاسی‌و قانونی هەرێم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان‌، ریفراندۆم‌و دوای ئەو، پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغداو چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان.
شادمان مەلا حەسەن سەبارەت بەدۆخی سیاسی‌و قانونی کوردستان رایگەیاند: جارێکی تر لەبەردەم هەڵبژاردنێکی تری پەرلەمانی کوردستانداین، سیستەمی سیاسی دیموکراسی میکانیزمە هەرە پێشکەوتوەکەی هەڵبژاردنە، بۆئەوەی هەمیشە نوێنەرانی میللەت ئەبدەیت بکرێتەوە‌و بگۆڕیت بەشێوەیەکی تازە. هەروەها هەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوودا بەچەند دۆخێک‌و هەورازو نشێودا تێپەڕبوو، لاوازیی ئابووری بەخۆوەبینی‌و جوگرافیاو پانتایی بەرەو بچوکبوونەوە رۆیشت.
سەبارەت بەتواناو هێزی سیاسی هەرێمی کوردستان، روونیکردەوە: هەرێمی کوردستان تواناو هێزێکی سیاسی گەورەی لەناوچەکەدا لەبەردەم تیرۆریستان‌ پیشانداو بووە مایەی سەرنجی زۆربەی ناوەندە سیاسییە بەهێزەکانی جیهان، وتیشی: بەڵام ریفراندۆمی ساڵی رابردوو و رووداوەکانی دوای ئەو، هەست دەکەین هەرێمی کوردستان هەتا رادەیەکی زۆر دووچاری پووکانەوەی سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و پاڵپشتی نێودەوڵەتی بوو، ئەوەی لەواقیعدا دەبینرێت هاووڵاتیان لەدۆخێکی خراپدان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، شادمان مەلا حەسەن ئاماژەی بەوەکرد: بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ٣٠ ی ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت کە دەبێتە خولی پێنجەم، ئەم هەڵبژاردنە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت. چونکە کۆمەڵێک لیست‌و قەوارەی جیاجیاو کۆمەڵیک دیدی نوێ هەوڵدەدات دەنگ بەدەست بهێنن، بۆئەوەی کوسی پەرلەمانیش لە هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات. پێویستە ئەمجارە پەرلەمانی کوردستان هەنگاوی زیاتر بنێت، تا بتوانێت ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێم کە قاڵبی گرتووە لە ماوەی ٢٧ ساڵی رابردوودا بەتایبەت کە رەخنەیەکی زۆر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگیرێت بەوەی دامەزراوەکانی زیاتر رەنگڕێژی حزبین نەک نیشتمانی، ئەگەر بکرێت ئەمجارە لیستەکان بەبەرنامەو پڕۆژەی باش بڕۆنە ناو پەرلەمانی کوردستان، تا بتوانن هەنگاوێ بنێن‌و دەرباز ببن لەم دۆخە چەقبەستووە کە ماوەی رابردوو بەربەست بوو لەبەردەم بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و دامەزراوەکان ببنە دامەزراوەی هاوچەرخ‌و نیشتمانی بەشێوەیەک بن هەم بتوانن لەڕووی ئابوورییەوە بارودۆخی هاونیشتمانیان باش بکەن، ژێرخانێکی ئابووری باشیش بنیات بنێن، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بەسامانی سروشتی بەکۆمەڵێک سەرچاوەی پڕ لەخێروبێر بۆ خەڵکەکەی. وتیشی: هەروەها دامەزراوە ئەمنی‌و سەربازییەکان بەشێوەیەکی مۆدێرن‌و هاوچەرخ دابڕێژرێنەوە.
باسی لەوەشکرد: کە دەبینین تا ئێستا هاوپەیمانان بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانمانەو مەشق بەهێزی پێشمەرگە دەکات، هاوکارە بۆ بونیادی سوپایەکی مۆدێرن‌و یەکگرتوو و نیشتمانی، هەروەها دامەزراوەکانی تر بەهەمان شێوە ئەرکیان تەنها پاراستنی هاونیشتمانیان بێت، هیچ هاونیشتیمانییەک هەست بەوە نەکات کە ئەم دامەزراوەیە جیاوازی دەکات، چونکە ئێستا لە زۆر شوێن دەبینین بەتایبەت ناوچەکانی هەولێرو دهۆک، ئاسایش‌و دەزگا ئەمنییەکان زیاتر ئەرکیان وا دەبینین کە تەنها ئەو هاووڵاتیانەی ئینتیمایان بۆ حزبیکی دیاریکراو هەیە، ئەرکیان پاراستنی‌ ئەوانەو باقیەکەی دەبێت خۆی خۆی بپارێزێت. واتە یەکسانی لەنێوان‌ پاراستنی ئەم دەزگایانەدا نییە.
دەربارەی پەیوەندی نێوان هەرێم‌و بەغدا، شادمان مەلا حەسەن دەڵێت: بارودۆخی ناوچەکە بەئاڵۆزیدا تیدەپەڕێت‌و پێویستمان بەوەیە سەرکردایەتییەک یاخود ناوەندێکی باشی ئەکتیڤ‌و لێزانمان هەبێت، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا لەگەڵ عیراق بکەوینە گفتوگۆو ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی کە لەئەنجامی ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ هاتوونەتەکایەوە، بتوانین پەیوەندییەکانمان رێکبخەینەوە، چونکە ئێمە بەپێی قانون لەچوارچێوەی عیراقداین، بۆیە دەتوانین سوود لەقوڵایی‌و ستراتیجی عیراق وەربگرین لە پەیوەندییە ئابورییەکانمان، لە پەیوەندییە سیاسییەکان. هەروەها قوڵایی عیراق کە ژمارەیەکی زۆر دانیشتووان‌و داهاتی زۆری هەیەو کاتێک پەیوەندیەکانمان ئاسایی دەکەینەوە، بتوانین شمەک‌و کاڵاو بەروبوومەکانمان لە بازاڕەکانی عیراق ساغ بکەینەوەو بەهەمان شێوە پەیوەندییە سیاسی‌و ئاشتەواییەکان یاخود ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانەی نێوان پێکهاتەکانی عیراق کە ئێمەش بەشێکین لەوان یان پێکهاتەی دووەمین، رێکبخرێنەوە‌و هیچی تر ئەم دردۆنگی‌و لیکترازانە نەمێنێت‌. وتیشی: لەهەمان کاتدا بتوانرێت پەرلەمانی داهاتوو کاریگەری هەبێت، بۆئەوەی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان بەلایەکدا بخرێت‌و چارەسەرێکی یاسایی‌و گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە، کە خۆی لەمادەی ١٤٠ دا دەبینێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رەهبەر سەید برایم: خەڵك فەرمانڕەوایی یەكێتی قبووڵە

رەهبەر سەید برایم ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ PUKmedia، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort