پێویستە خەڵک بە وردی یەکێتی بخوێنێتەوە – knwe.org
سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » پێویستە خەڵک بە وردی یەکێتی بخوێنێتەوە

سەڵاح شێخ شەرەف بۆ سۆشیال میدیای کوردستانی نوێ:

پێویستە خەڵک بە وردی یەکێتی بخوێنێتەوە

له‌ درێژه‌ی ئه‌و زنجیره‌ چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ سۆشیال میدیای كوردستانی نوێدا رێكده‌خرێن ‌و تێیدا میوانداریی چاودێران و رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت، سەڵاح شێخ شەرەف کادری دیاری یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان میوانداریی كرا بۆ قسه‌كردن له‌ بارەی هەڵبژاردنی کوردستان و ڕۆڵی یەکێتی تێیدا.

زانيار محەمەد

لە بارەی هەڵبژاردنەکان و رۆڵی یەکێتی وتی: «دیارە هەڵبژاردن نیشانەیەکی گەورەیی دیموکراتییە و لە کوردستانیشدا لە دوای ڕاپەڕینەوە جۆرەها هەڵبژاردنمان کردوە، تا سنوورێکی زۆر دەتوانم بڵێم ڕاگرێکی گونجاوە بۆ دۆخی کوردستان و بۆ یەکێتی نیشتمانیش دیارە لە حزبە گەورەکانی کوردستانە و بەشی هەرە زۆری جارەکانی هەڵبژاردن دەنگی باشی بەدەستهێناوە و هەندێک جاریش دیارە بە پێی قۆناغەکان دەنگی لاواز بووە، من پێم وایە پێویستە خەڵک بە وردی یەکیێتی بخوێنێتەوە، یەکێتی زۆرجار کە سەیری دەکەن لەسەر هەندێک بارودۆخی ناوخۆیی و زروفی ناوچەکە وا تێدەگەن ئیتر ناتوانێت دەورێکی سەرەکی ببینێت لە کوردستاندا کە دێتە سەر ئەوەی وەک شاعیرەکان دەڵێن مەیدانی مەساف دەبینن یەکێتی چ دەورێک دەبینێت.
لە شەڕی حکومەتدا لە شەڕی داعشدا ئەو شەڕانەی کە کورد کردوویەتی دەتوانم بڵێم دەوری یەکەم و جیلی یەکەم لە شەهیدەکان لە هی ئەو بووە یەکێتی خۆیی وتەیەکی گەرم و گوڕ و بە پێز و خەڵکێکی زۆری تیکۆشەر و خاوەند فیکر و ماندوو دڵسۆزی تیدا کۆ بووەتەوە، دیارە هەموو جارێکیش بە پێی پێویست بۆیی هەڵنەسوڕاوە دەگینا ئەو وزەیەی ناو یەکێتی بێتە کارەوە پێم وایە یەکێتی لە هەموو کەس زیاتر دەتوانێت دەنگ بهێنێت و دەوری سەرەکیش ببینێت لە کوردستاندا».
باسی لەوەش کرد: «هەر لە ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی کوردستان و لە دروستکردنی حکومەتی کوردستان و لە هەموو ئەو دەورانەی کە هەبوون هەتاکوو ئەو حزبانەش کە ئێستا ئۆپۆزسیۆنن لە ژێر سێبەر و ئیدارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دروست بوون و ڕێگەیان پێدراوە ببن بەو حزبانە، لەبەر ئەوە ئەو حەقیقەتە خەڵک باش دەیزانێت، هەروەها ئەوەش ڕونە لای خەڵک کە ئەمجارەش یەکێتی کە لەسەر مەسەلەی کەرکوک باشترین نموونە بوو کە هەموو دونیا و دەوڵەت و ناوخۆ دژی بوون و ویستیان تێکیبشکێنن و بە ئیعازی هەندێک دەوڵەتی دەوروبەر و ئەو حزبانەی کە دەیانەوێت یەکێتی لەناوبەرن بەڵام نەیانتوانی تێکیبشکێنن هەرچەندە، کەرکوک کە لەژێر دەسەڵاتی کوردیش نەما بوو.
سەبارەت بە یەکێتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستاندا ئاماژەی بەوەدا: «ئەم وزە و هێزە کە لە یەكێتیدا هەیە هەر کاتێک کادیر و سەرکردایەتی و هەیئەتی ئینتیخابی و تەنزیمات و رێکخستنەکان بیخەنە گەڕ پێم وایە دەتوانن دەوری زۆر گرنگ ببینن و دەنگیکی زۆر بهێنن هەروەها پێم وایە یەکێتی ئەمجارە لە هەڵسانەوەیەکی باشدایە و لە هەڵبژاردنی بەغداد بە باشی هەڵسایەوە و ئەوانەی کە بەنیاز بوون ببن بە میراتگری یەکێتی پوکانەوە، دیارە یەکێتی ڕەوتە مێژووییەکەی و دەستکەوت و ئەنجامەکانی جگە لەوەش ئەم یەکێتییە بە ڕاستی بە ویژدان یەکێتی کوردستانی رزگار کردووە و یەکێتی حکومەتی داناوە و خەڵکی بە ویژدانیش هەیە کە ئەم حسابانەی بۆ دەکات لەگەڵ ئەوەی هەندێک هەڵە و گەندەڵی تێدا بەدیار کەوتووە بەڵام تاکوو ئێستا ئەو حزبەی جێگای هیوایە بۆ مەسەلە نەتەوایەتییەکان و بۆ گۆڕانە کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان دیارە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بۆیە پێم باشە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە باشی کەمپینەکەی خۆیی دەستپێبکات بۆ ئەم هەڵبژاردنە و دوو قۆناغبێت قۆناغی یەکەم ئەوەیە دەبێت یەکێتی هەموو شانە و پۆل و کەرت و کۆمیتە ورێکخاوەکانی خۆیی ببینێت و ئامادەیان بکات هەروەها هانیان بدات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ یەکێتی و ئەمجارە لەسەر ئاستی میللی و کۆڕ و کۆبوونەوە و لە ڕێگای سیمینار و تەلەفیزۆن و ڕادیۆکان بەکار بهێنرێت و دیارە ئەمە لە پێداویستی و من لام وایە ئێستا خەڵکی یەکێتی قۆڵی هەڵماڵیوە و گەنجە تازەکانیش ڕۆڵیان هەیە و سومعەیان باش پەیدا کردووە و ئەگەر هەموو برادەران لە ڕاستی خۆیانەوە بکەوێتەوە گەڕ هەموو ئەندامێکی یەکێتیش گەر لای خۆیەوە بتوانێت دوو بۆ سێ کەس بهێنێتەسەر سندوقی دەنگدان لە دەنگە هەر گەورەکانی کوردستاندا دەبێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

*ناچینە ژێر باری خۆسەپاندنی پارتی

*پارتی وا فێركراوە هەرچی داوا بكەن بۆیان بچێتەسەر *چیتر یەكێتی ...