سەرەکی » ئاراستە » بۆ شەهیدێک..دەبێت دەستی چەپمان بخەینە سەر دڵ!

بۆ شەهیدێک..دەبێت دەستی چەپمان بخەینە سەر دڵ!

ساڵح بێچار

جەمالی عەلی باپیر یەکێکە لەو ناوانەی تەنها بە بیستنی ناوەکەی کۆمەڵێک خەسڵەتی ئازایەتی و بوێریی و نەبەردییت دێت بە بیر و خەیاڵدا، چ وەک یاریزان و وەرزشوانێکی پیشەیی و بەتوانا و ناسراو، چ وەک پێشمەرگەیەکی چوست و چالاک و پڕ ورە و بڕوا و دواجاریش وەک سەرکردەیەکی خاکەڕا و دڵسۆزی شۆڕش و خەڵک و خاک.
هاوکات بە بینینی هەر وێنەیەکی ئەم پیاوە قارەمانە قۆناغێکی دیکەی تاڵ و تاریکی شەڕی خۆکوژییمان بیردەکەوێتەوە کە لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا دەیان سەرکردەی وەک شەهید جەمال و سەدان کادر و تێکۆشەری دڵسۆز و هەزاران پێشمەرگە و هاووڵاتی لە هەموو حیزب و لایەنەکان و لە تێڕای ناوچە و دەڤەرەکانی باشووری کوردستان بوونە قوربانی ئەو شەڕە پڕ شەرمە، وێڕای دەربەدەریی و ئاوارەیی و ماڵوێرانی و سەرگەردانی هەزارانی تر.
هەموو ئەو کار و خەبات و تێکۆشانەی ئەو ڕۆڵە بەجەرگەی گەلەکەمان بە تەمەنێکی کەم و کورتی (٣٦) ساڵییەوە بە ئەنجام گەیەنراون. کە بێگومان ئەگەر مەرگ مەودای بدایە نەخشە و پلانی زۆر کار و خەباتی دیکەی لە هەگبەدا بوو.
هۆشیاریی و دونیابینی شەهید جەمال تەنها لە بوارەکانی وەرزش و پێشمەرگایەتیدا قەتیس نەبووە، بەڵکو وەکو کوردێکی بەئاگا لە مێژووی نەتەوە بندەستەکەی، هەر لەگەڵ بەدونیا هاتنی یەکەم کۆرپەلەی بەتامەزرۆییەوە ناوی لێناوە (سیڤەر) وەک تاسە و تامەزرۆییەک بۆ «پەیمانی سیڤەر» کە لەو ڕۆژگارە ئەنگوستەچاوەی سەرەتای سەدەی پێشوو، پەیمانێکی مژدەبەخش و جێی ئومێد بووە بۆ کوردانی باکوور و باشووری کوردستان. دواتریش هەر بەحەسرەتی بەدینەهاتنی ئەو خەونە و جێبەجێنەکردنی پەیمانی سیڤەر بەهۆی «پەیمانی لۆزان»ەوە، کچی دووەمیشی ناودەنێت (لۆزان) تا هەرگیزاو هەرگیز ئەو جەزرەبەیەی دوژمنانی کورد –بەتایبەت کەمالیستەکان- بەهۆی ئەو پەیمانەوە لە کورد و گەلی کوردستانیان دا فەرامۆشی نەکات و هەمیشە لەبیری بێت.
ئەم ژمارەیەی پاشکۆی (یادگار) دوای (٣٧) ساڵ لە شەهیدبوونی سێوەکەی دڵی هەژاران و ڕەنجدەران دەکەینە ئەلبوومی بەشێک لە وێنە و یادگارییەکانی جەمالی عەلی باپیر.
دواجار سڵاو بۆ گیانی شەهید جەمال و ئەو (٧) شەهیدەی دیکەش کە هاوکات و پێکەوە پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٠-٨-١٩٨١) لەسەر «کانی گڵەزەردە»ی گوندی «سێکانیان» شەهید بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort