ته‌ها عه‌بدوڵڵا و راگەیاندنی وەزارەت
له چواره‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی كه 3/8/2014 له شهنگالو ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه له دژی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرا، رۆژی 3/8/2018 له پارێزگای دهۆك رێوڕه‌سمێك به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوان‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وته‌یه‌كیدا وه‌زیری كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوان، رایگه‌یاند: 68 روفاتیان دوای ده‌رهێنانیان له چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له شه‌ره‌فه‌دین به خاك سپاردۆته‌وه، وتیشی: 68 گۆڕی به‌كومه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر به‌ربه‌ستی ئهمنیو قانونی‌و لۆجستی نه‌توانراوه هه‌ڵبدرێنه‌وه.
هه‌ر لهڕێورهسمهكهدا چه‌ند وته‌یه‌كی تر خوێنرانه‌وه، پاشان چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكران، هاوكات پێشانگه‌یه‌كی وێنه‌یی كرایه‌وه، كه گوزارشت بوو له مه‌رگه‌ساتی ئێزیدییه‌كان له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه:
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
– به‌رێزان، خوشك و برایانمان له كوردانی ئێزیدی.
– سه‌رۆك و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌نی روحانی كوردانی ئێزیدی.
– په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان.
– نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان.
– به‌ڕێزان له كونسوڵو نوێنه‌ری وڵاتان‌و رێكخراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
– میوانه به‌ڕێزه‌كان.
– ئاماده‌بووانی به‌ڕێز.
به‌نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو به‌ناوی لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی كوردانی ئێزیدی‌و پێكهاته ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر و به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌ین بۆ چواره‌مین ساڵیادی جینۆسایدكردنی براو خوشكانمان له كوردانی ئێزیدی‌و پێكهاته‌كانی تر، كه له به‌ره‌به‌یانی 3/8/2014 و له‌كاتێكدا خه‌ڵكی سڤیلی شهنگالو ده‌وروبه‌ری خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون، ده‌ستی غه‌دری تیرۆریستانی داعش گه‌یشته دانیشتووانی ئه‌و شاره‌و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی‌و ئهخلاقیو مرۆڤایه‌تی، قه‌تلو عامیان كردن. لێره‌وه سه‌ری رێز بۆ رۆحی نه‌مری سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شهنگالو ده‌وروبه‌ری دادهنهوێنینو سڵاو بۆ كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌نێرین.
به‌ڕێزان..
كوردانی ئێزیدی دانیشتووانی ره‌سه‌نی ئه‌م نیشتمانهنو ئایینی ئێزیدی ئایینێكی كۆنی كوردستانه‌و به‌درێژایی مێژوو كوردانی ئێزیدی له‌سه‌ر ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌میشه قوربانیی زۆریان داوه‌و زیاتر له 74 جار فهرمانو مه‌رگه‌سات‌و جینۆسایدیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه، سێ ساڵ پێش ئێستا‌و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رووفاتی 68 شه‌هیدمان له گۆڕستانی شهرهفهدینو له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به خاك سپاردو نزیكه‌ی 68 گۆڕی به كۆمه‌ڵیش ماون، كه له‌ڕووی ئهمنیو سیاسی نێوان ههرێمو به‌غدا، نه‌توانراوه ئه‌و گۆڕانه هه‌ڵبدرێنه‌وه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
خه‌ڵكی خۆڕاگری شهنگالو ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی شاره‌كانی تری كوردستان بوون‌و له‌وه‌رزی گه‌رمادا رووبه‌ڕووی ژیانێكی سه‌ختی ئاواره‌بوون بوونه‌وه. داعش هه‌موو رێگایه‌كی نامرۆڤانه‌ی گرته‌به‌ر بۆ تێكدانی تۆپۆگرافی ناوچه‌كه‌و تێكوپێكدانی پهرهستگاكانیانو به زۆر گۆڕینی ئایین‌و باوه‌ڕیان، كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تر له كریستیان‌و كاكه‌یی‌و شه‌به‌ك‌و ئه‌وانی تریش به‌ر ئه‌م هێرشه كهوتنو بێبه‌ش نه‌بوون له قوربانیدان.
به‌ڕێزان..
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، وهزارهتمانو لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی‌و پێكهاته ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر، هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش‌و به جینۆسایدناساندنی تاوانهكانیانو له‌ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان له دهۆك، خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره كراوه به كه‌یسه‌كه‌و به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت له‌سه‌ر تاوانه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه‌و وته‌ی شاهیدحاڵه‌كان وه‌رگیراوه، كه هه‌تا ئێستا توانیویانه زیاتر له:
4206 دۆسێ تۆمار بكه‌ین، كه 1778 دۆسێ لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ته‌واوبووه‌و ئاماده‌كراوه بۆ دادگا‌و 2428 دۆسێ له‌ژێر لێكۆڵینهوهدانو هێشتا ته‌واو نهبوونو له‌كۆی ئه‌و دۆسێیانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ته‌واو بووه، (1191) دۆسێیان تایبه‌ت بوون به كچان‌و ژنان‌و ئافره‌تان. جگه له‌وه‌ی (2495) كه‌سی ونبوو تۆماركراوه كه (845) كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌یه‌و هه‌تا ئێستا (2303) كه‌س له كۆی ونبووان هیچ زانیاری‌و هه‌واڵیان نییه. هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا (2036) دۆسێی تاوانی توندوتیژی سێكسی له ده‌سته‌كه‌مان تۆماركراوه دژ به كچان‌و ژنانی كوردانی ئێزیدی، كه (1052) كه‌سیان له سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی (18) ساڵ بوون‌و (984) كه‌سیشیان له ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌نی (18) ساڵن.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز..
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانیوه خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شههیدانو ئه‌نفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی بكات‌و به‌رده‌وام له سه‌رجه‌م سهردانو بۆنه‌و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌دا كاریكردووه له‌پێناوی خزمه‌تكردنی ئه‌م كه‌یسه‌دا، به تایبه‌ت له كه‌یسی تاوانی جینۆسایدكرنی كوردانی ئێزیدی چ له‌سه‌ر ئاستی حكومی‌و چ له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌كاندا هه‌وڵیداوه بۆ به ده‌ستهێنانی پشتگیریی بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانه وه‌ك جینۆساید‌و دادگاییكردنی تاوانباران‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییهكانو له دوایین سه‌ردانیشماندا بۆ ئه‌مریكا، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كه‌ریم ئه‌حمه‌د ئهسعهدخان سه‌رۆكی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بهڵگهكردنو دادپه‌روه‌ری كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به‌ژماره 2379 له 21 ئه‌یلولی 2017 دامه‌زراوه‌و هه‌روه‌ها داوامان له کۆنگرێسمانهكان كرد كه هه‌وڵی دروستكردنی لۆبی بده‌ن بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی داعش وه‌ك تاوانی جینۆساید‌و تاوانی دژ بهمرۆڤایهتیو تاوانی جه‌نگ، هه‌روه‌ها كار بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی ده‌روونی تایبه‌ت به قوربانییه‌كانی توندوتیژی سێكسی‌و دروستكردنی مۆنۆمێنتێكی تایبه‌ت به قوربانییه‌كانی كوردانی ئێزیدی له شهنگالو ئه‌نفال له گه‌رمیان.
هه‌روه‌ها داوامان كرد هاوكاریی حكومهتو وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن به مه‌به‌ستی دروستكردنی تاقیگه‌ی DNA، كه بتوانین رووفاته‌كان به كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان بناسینه‌وه‌و به‌ڵێنی هاوكاریی جددیان پێداوین.
له‌كۆتاییدا سوپاسی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی دهۆكو ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، بۆ هاوكاریكردنی براو خۆشكانمان له‌كوردانی ئێزیدی‌و پێكهاته‌كانی تر. هه‌روه‌ها سوپاسی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه.
-سڵاو‌و درود بۆ رۆحی پاكی شههیدانو قوربانیانی ده‌ستی داعش
-سڵاو بۆ ژنان‌و ئافره‌تانی زیندانهكانو ئاواره‌كان
-سڵاو‌و درود بۆ شه‌هیدانی شه‌ڕی به‌رگری دژ به تیرۆریستان‌و تاریك په‌رستانی داعش
-سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین
ئێوه‌ش هه‌ر شاد‌و سه‌ركه‌وتووبن